فیدراسیۆن زانیاری لەسەر پەنابەرە ونبوکانی دوورگە سامۆس بڵاودەکاتەوە یۆنان؛٣١-١-٢٠١٦:

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆن سەراسەری، سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگاداری کردوە سەبارەت بە چارەنوسی ئەو ژمارەیە لە پەنابەران کە لە ٢٧کانووی دووهەمەوە هەواڵیان نیە و ووتی  “لەلایەن کەسوکاری چەند پەنابەرێکەوە ئاگادار کراینەوە کە کاتژمیر ٤:٥٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٧/١/٢٠١٦ لە پارێزگای ئەزمیر تورکیاوە یەختێک بە دەریا ئیجەدا ڕۆیشتوە بەرەو دوورگەی (میتیلینی) بێ سەرو شوێنن بوون.

دوایی بەدوادا چوونی شیخ حسین حمە سالح هاوکاری فیدراسیۆن لە یۆنانەوە بۆ دورگەی سامۆس، ئێستا  بەفیدراسیۆنی راگەیاند کە:ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەو یەختەدا بوون ٦٥پەنابەرن کەسەرجەمیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن”

هاوکاری فیدراسیۆن ئەوەشی ووت”بەداخەوە تەنها تەرمی ٢٥ پەنابەریان دۆزراوەتەوە ٨ پەنابەریشیان رزگار بوون وئێستا بەرێگاوەم بۆ لای ڕزگار بوان”

دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن سەبارەت بەو کارەساتە ووتی”بەداخوبەژارەی زۆرەوە یەکی لەدوا یەک  هەواڵی مەرگی خۆشەویستان وئازیزانی خۆمان ڕادەگەیەنیین ئێمە سەرباری ئەوپەری پرەسەوسەرەخۆشی خۆمان لەکەسوکاری ئەو کارەساتە دڵتەزینە لە رۆژەکانی داهاتوودا لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە لەسەر دوایین زانیاری وچۆنێتی هێنانەوە تەرمی قوربانیەکان هۆکارەکانی ئەو مەرگەساتەو لەزمانی بەرپرسیارانی فیدراسیۆنەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *