سویسرییەکان: لە28.02.2016 دا بەڵێ بۆ مافی یەکسانی دانیشتوان لەبەرامبەر یاسادا، نەخێر بۆ دیپۆرتی ئۆتۆماتی بێگانە تۆمەتبارەکان. 

 Jamal_Koshshجەمال کۆشش

لە ولاتی سویسراكه‌ ژمارەی دانیشتوانی ٧،٩٥٠.٠٠٠  رۆژی ٢٨.٠٢.٢٠١٦ دەنگدانێکی گشتی لەسەر چەند پرسێك ئەنجامدرا. یەکێک لەو پرسە گرنگانەی کە لەمێژووی سویسرادا بێوێنەبووە لە چەندین بواردا(ڕێژەی چالاکبونی میدیا، لایەنە سیاسی وکۆمەڵایەتیەکان، کۆکردنەوەی مالی)، دیپۆرتکردنەوەی ئۆتۆماتیکی بێگانە تاوانبارەکان ( ئەوانەی ڕەگەزنامەی سویسریان نیە)بوو، نەک تاوانی گەورە بەڵکە لەسەر دزییەکی بچووک، وە تەنانەت ئەوانەشی کەلەسویسرا لە دایکبونە دەگرتەوە ودەبوو لە دەستوری سویسرادا بە پیت بنوسرایە.

ئەم ڕاپرسیە نزیکەی یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئێستای دەخستە نێو گومان و دڵەڕاوکەو بەردەم ئاپارتایدێکی یاساییەوە. ئەگەر سەرەتای مانگی دیسەمبەری ٢٠١٥ ئەنجام بدرایە، سەدا %٦٠ بە بەڵێ (یانی دیپۆرتی ئۆتۆماتیکی بەبێ دادگا وبەبێ تەمیز)بۆ سەدا%٤٠ بۆ نەخێر یانی (بەڵێ بەپێی دادگا وبەبڕیاری دادوەرو هەلسەنگاندنی کەیسی تاوانبارەکە بە گوێرەی ڕێکارە یاساکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا )durchsetzungsinitiativeئەو ئەفسانەیەش شکێنرا، کە بەبەردەوامی لە سیاسەتی دژە بێگانەیی ودژی پەنابەری داکەبەری بە سەرکەوتنەکانی پارتی گەلی سویسرا (SVP) پێنەدەگیرا. هەرچەندە هەلومەرجێکی ناجۆر بۆلایەنگری کۆچکردوان و پەنابەران، بەهۆی کۆچڕەوی بە کۆمەڵی پەنابەران و سەرلێشێواوی ئەوروپا بۆ چارەسەری کێشەی پەنابەران وتوندوتیژی پەنابەران لە نێوخۆیان ولە کۆمەڵگادا، پەیدا ببوو. بەڵام لەماوەیەکی کەمدا توانرا هێزی بەرپەچدانەوەو ڕاگرتنی ئەو هێرشە وسەرکەوتن بەسەریدا مسۆگەر بکەن.

٣٠٠ کەس لە گەورەکاربەدەستانی دەوڵەتی، داوایەکیان ئاراستەی هاوڵاتیانی سویسرا کرد، کە دەنگی نا بۆ ئەو پرسە بدەن. ٤٠ئەندام لە ٤٩ ئەندامی نوێنەرانی کانتۆنەکان کەوەک( ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکایە)، مانیفیستیکیان ئیمزاکرد، لەدژی ئەو ڕاپرسیە و لە ڕۆژنامە گرنگەکاندا بڵاویان کردەوە، ١١ کۆنەبوندسڕات( وەزیرەکانی پێشوو ) بەیەکەوە بانگەوازیان ئاراستەی هاوڵاتیانی سویسرا کرد هەمان داوایان تیا دووپات کردەوە. ١٥٠ پارێزەروپرۆفیسۆری یاسایی و چەندین نوسەری ناودار وگۆرانیبێژ پەیامی نا یان دەوت بەم دەنگدانە. لەماوەیەکی کەمدا ٥١ هەزار کەس ئیمەلیان خستە لیستی ئەو لیژنەیەی داوای کۆمەکی کرد بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی وتوانی ملیۆنیک ودووسەدهەزار فرەنکی سویسری (بەرابەرە بە دۆلار)لەماوەیەکی کەمدا کۆ بکاتەوە . چەندین خۆپیشاندان وسمینارو کۆڕ وکۆبونەوە ئەنجامدرا وبزوتنەوەیەکی شارستانیان بەڕێخست وچەندین نەقابەی کرێکاری، ڕێکخراوەی مەدەنی وئینسانی، گەنجان وخوێندکاران وقوتابیانی زانکۆ لەچالاکی و هەلسوڕانیاندا، هەمەرەنگی ئەم جموجۆڵە کۆمەڵایەتیانەیان دەنواند. ئەو شکۆ گەورەیەی کە بەردەوام سەرکەوتنی تۆماردەکرد وهێشتا سەرمەستی سەرکەوتنە پەرلەمانیەکەی بوو(%٢٩.٣٠) کە بەهیزترین حزبی سویسرایە، ڕێک بە پێچەوانەوەی پێشبینیەکانی خۆیان هاوڵاتیانی سویسرا کە بە %٦٣.٤ بەشداریان لەم ڕاپرسیە گشتیەدا بوو، بە ڕێژەی %٥٨.٨٦ نەخێریان ووت(١.٩٦٧٠٠٠بەنا) و %٤١.١٤ بە بەڵێ( ١.٣٧٥٠٠٠ بەڵێ) . ئەم جەنگی دەنگدانە بە دایکی هەموو جەنگەکان نێونێرا.

خەڵکی سویسرا، لەم نەبەردەدا، سەنگەرێکی ئینسانی، ئازادوکراوە، دابینکردنی یەکسانی یاسایی بەبێ جیاوازی ناسنامەی هاوڵاتی هەڵبژارد.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *