دەسەڵاتی کوردی بە ئاگاداری و بە بەرنامە خزمەتی زۆری بەسەلەفیەت وبیری توند ڕەوی ئیسلامی لە کوردستاندا کردوە

به‌ریتانیا –له‌نده‌ن٢٥سپتامبەری  ٢٠١٦:

 دۆێنی شەمە ٢٤سپتامبەر فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەکتیبخانە هاوسمەنس لەلەندەن کۆرێکی بۆ رۆژنامەنوس”بروابەرزنجی” لە ژێر ناونیشانی “سەلەفیەکان-داعشی نوستو مەترسیەکانیان لەسەر ژیان وئاسایشی خەلکی کوردستان” ڕێکخست.

سەرەتا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن سەرباری بەخیرهاتنی ئامادەبوان ووتی”ئامانجی فیدراسیۆن لەم کۆرە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک کۆری رۆشنبریو سیاسیە بۆ جالیەی کوردی لەسەر مەسائیلە هەستیارەکانی ئیستای کۆمەلگای کوردستان بەمەبەستی رۆشنگەری و دەخالەتپیدان وبەشداری چالاکانەیان لەورووداو پیشهاتانەی کەژیان وئایندەی خەلکی کوردستانی پێوەگریدراوە”

پاشان ڕۆژنامەنوس بڕوا بەرزنجی سەرباری سپاس گوزاری لە فیدراسیۆن باسەکەی خۆی پیشکەشکرد ووتی”سەلەفیەت بۆتە دیاردەیەکی خەتەرناک لە کۆمەڵگای ئێمە و پرۆژەیەکی سیاسی و  بە سعودیکردنی دنیای ئیمەیە”

هەر لەم کۆرەدا بڕوا بەرزنجی باسی میژووی هاتنی سەلەفیەتی بۆ کوردستان وگەشەکردنیان مەترسیەکانی خستە ڕوو.. ووتی”دەسەڵاتی کوردی بە ئاگاداری و بە بەرنامە خزمەتی زۆری بەسەلەفیەت وبیری توند ڕەوی ئیسلامی لە کوردستاندا کردوە” بروا نمونەی سیستەمی  پەروەردەی ئیسلامیەکانی خۆێندنی لە کوردستاندا هێنایەوە کە پرن لە تێکستی توند ڕەوی وبیری داعش”  

هەروەها ئامارو زانیاری وردی خستە ڕوو ڕایگەیاند”لەبەرامبەر ٦هەزارو ٢٣٤خۆێندنگادا ٥هەزارو ٣٠٠ مزگەوت هەیە جگە لە کەرکوک و١٥٠تریش لە تەواو بوندایە”

ئەوەشی ووت”٢٧٠٠ حوجرەو خۆێندگای ئاینی هەیە ولە مزگەوتی بەهەشتادا ئەمسال ٩٠مەلای سەلەفەی لە کوردستاندا دروستدەکات”

سەبارەت بەرووڵی سعودیە ووتی”لەماوەی چەند سالی رابردودا حکومەتی سعودیە ٨٧ملیاردولاری بۆ گەشەکردنی بیری سەلەفیەتی وەهابی سەرفکردوە”

بەدوای قسەکانی کۆرگێر ماوە درا بەشدار بوان بە پرسیارو دەخالەتکردن مناقەشەی قسەوباسەکان کرا دوای ٢کاتژمیر کۆتای بەکۆرەکە هات.

وابریارە تەوەرەی دووەمی بەرنامەکانی فیدراسیۆن تەرخان بکرێت بۆ قسەوباس لەسەر سکولارێزم.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *