دنیای شارستانی و به‌ره‌ی ئینسانی ئازادیخواز.. ئه‌م بێده‌نگه‌یه‌ بشکینن

با بۆ بەرگری لە خەڵکی موسڵ بێینەمیدان

 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی له‌ ژیرناوی “ئازادکردنی موسڵ وکۆتایی هێنان به‌تیرۆریزمی داعش” ‌ له‌لایه‌ن هیزه‌ ئیمریالیسته‌ جیهانیه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستێپکرد. ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن خه‌ڵکی بێتاوان له‌ ژن و منال وپیرو په‌که‌وته‌ که‌وتۆنەته‌ نێو ئابڵوقەیەکی هەمەلایەنەی سەربازیەوە. لەلایەک کوشتاری کۆێرانه وبۆمباران وویرانکردن بەدەستی ماشینی جەنگی ئه‌م هێزانه‌و له‌لایه‌کی تریشەوە بەبارمتەگرتنی خەڵک وبەکارهێنانیان وەک قەڵغانێکی جەنگی لەلایەن داعشەوە، نەک هەرهیچ ڕێگایەکی دربازبونی لەبەردەم خەڵکی ئەم شارەدا نەهیشتۆتەوە، بگرە ئەوانی رووبەڕوی کۆمەڵکوژی وئاوارەییو ماڵوێرانیکەی گەورەکردۆتەوە.

 بێگومان کۆتایهێنان بەداعش و پاکردنەوەی لە کۆمەڵگادا خواستێکی ئینسانی و پیشرەو و دەستبەجێیە ، بەڵام ئەم بەربەریەتە کەبەرابەری ئەمریکاوهاوپەیمانانی لەژێر ناوی “شەڕی دژ بەتیرۆر” بەرپاکراوە، بۆ دابەشکردنەوەی ناوچەکەو دەسەڵاتو سامانە لەنیوان هێزە جیهانی و محەلیەکاندا کەدەیانەوێت بە نرخی خاپورکردنی کۆمەڵگاو کوشتاری خەڵکی بێتاوان بەڕێوەیبەرن، بەبێ ئەوەی ڕێگایەک بۆ دەربازکردن وسەلامەتی خەلکی شاری موسڵ پێشنیار بکەن.  بەم جۆرەش داعش بەهانەیەکە بۆ بەڕیخستنی تراژیدیایەکی ئینسانی لەئاست ناوچەکەدا. ئەمە لەکاتیکدایە کەئەم شەڕە نە لەدژی تیرۆریزمەو نە بۆ لە ناوبردنی ئەو داعشەیە کە خۆیان پەروەردەیان کردوە، بەڵکو “تیرۆر وداعش” بەهانە وکارتێکی سیاسیە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی پشتی ئەم شەرە وبەلاریدا بردنی ڕای گشتی خەلکی ئازادیخوازە لەراستیەکانی پشتی ئەم شەرە. ئەم شەرە شەری بەرژەوەندیە جیاوازەکان وپێگەی سیاسی دەوڵەتە زلهیزەکانی دنیا ودەستو پیوەندەکانیانە، هاوکات پێشبڕکێی دووبەرەی تیرۆریستیە لەپێناو دابەشکردنی ناوچەکە وهەژمونیان لە دنیادا. بۆیە  پیویستە بەدژی ئاکامە تراژیدیەکان و بۆ بەرگری لە خەلکی موسڵو پارێزگاری لە ژیانیان دەنگی نارەزایەتی هەڵبڕین. 

 کارەسات و ئاکامێک کە ئەم شەرە بەدواخۆێدا دەیهێنێت نەک کۆتای بە تیرۆریزم ناهێنێت بەڵکومەترسیەکانی تیرۆریزم زیاد دەکات، نەژاد پەرستی و دەمارگیری قەومی وئاینی لەسەر دەستی ئەم هیزە ڕەشانەدا زیاترو زیاتر دەکات و هەرچی زیاتر بەشەریەتی ئازادیخواز لەسەراسەری دنیادا دەخاتە بەردەم هەڕەشەی تیرۆریزمەوە. کەوایە ئەرکی بەشەریەتی ئازادیخوازە کە بۆ وەلانانی ئەم مەترسیانە و لە دژی ئەم پێشبرکی تیرۆریستیە پێ بنیتە مەیدانەوە.

 ئاکامەکانی ئەم شەرە هێجگارکارەساتبارە و دەولەتانی ئیمریالستی جیهان و حکومەتەکانی ئەوروپا دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریتی گەورە. کوشتاری خەلکی موسل بەهەر بەهانەیەک بێت، تاوانی جەنگە. دەوڵەتانی ئەوروپای کە لەلایەک دیواری سنورەکانیان بەروی پەنابەراندا دادەخەن، لەولاشەوە خۆیان بەشدارن لە تێکروخاندنی ماڵوحال و دەربەدەرکردنی خەڵک. ئەمە لە ژێپێنانی هەموو بەها و پێوانەو یاسایەکی پیشرەو ئینسانیە.

 ئەم شەرە قه‌یرانی پەنابەری ورووهێنانی بەلیشاو بۆ رزگاربوون لەدەست جەهنەمی شەر و هەڵبژاردنی مەرگو تراژیدیا دەریایی روو لە هەڵکشان دەکات کە ولاتانی ئەوروپا ئەمریکاو غەرب بە ئاسانی دەیانەویت خۆیانی لی لابدەن و سنورەکانین توندتر بکەنەوە. هه‌ربۆیه ئێمه‌ له‌فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی داوای دەستبەجێ بەهاناوە چوونی خەڵکی شاری موسڵ دەکەین وپیویستە ڕێگایەکی بەپەلە بۆ دەرباز کردنی خەلكی بێدیفاعی ئەم شارە بگیریتەبەر وڕیگا لەتۆپبارانکردنو کوشتارو کاولکردنی ماڵو حالیان بگیرێت، لەمراستایەشدا داوادەکەین لەبەرەی موتەمەدینو ئازادیخوازی دنیا بی دەنگی بشکێن و بەهاتنەمەیدانی دەنگی نارەزایەتیان، یەخەی ناوەندە نیونەتەوەیەکانو کاربەدەستانی دەولەتانی بەشدار لەم شەرەدا بگرن وبەرپرسیاریان بکەن لەچارەنوسی خەڵکی شاری موسڵ

 

هاوکات ئێمە لەفیدراسیۆنی پەنابەرانەوە داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان و وەزارەتەکانی کوچ وکۆچبەرانی ولاتان ودامو دەزگا مرۆییو فریا گوزاریەکان دەکەین کەبەخێرایی هەموو تواناکانیان وەگەرخەن بۆ ڕزگارکردنی هەڵهاتوان وئاوارەکانی ئەم جەنگە و نیشتەجێکردنیان لەڕەوشێکی ئینسانیدا. هەرەوەها دەبێ بەتەواوی تواناوە ڕێگە لەتۆلەسەندنەوەی کویرانەو بارگرژی قەومیو مەزهەبی بگیڕی وڕێگا نەدرێت بەکوشتاری ئینسانەکان لەژێر ناوی قەومو مەزهەبەکاندا.

 

بێگومان بەهانا چونی خێرای خۆراکی و پۆشاک وداودەرمان بۆ ئاوارەو قوربانیانی جەنگ، بچوکترین ئەرکە کەدەبێ گیانی هاوکاریو ئینساندۆستی دونیای بۆ ئاڕاستەبکرێ.

ده‌شتی جه‌مال 

سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

17ئۆکتۆبه‌ری 2016

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *