لەبریتانیا لەڕێگەی دۆكۆمێنتارییەوە كێشەی پەنابەران و هۆكارەكانی خرایەروو

 لە شاری لەندەنی بریتانیا بۆ ماوەی هەفتەیەك لەڕێگەی فۆتۆ و ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتەری ، كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم پەنابەران و هۆكارەكانی كۆچكردنیان خرایە ڕوو.ڕۆژی 15 ی 2 ی 2017  ، بە سپۆنسەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی، ئەو دۆكۆمێنتارییە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سینەمای گەلەری هونەری باربیكان لە لەندەن نمایشكرا، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و هونەرمەندان و چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، بەشداربون لە بینینیدا.
ئەو دۆكۆمێنتەرییە كە لەلایەن فۆتۆگرافەر ڕیچارد موسی ئامادەكرابو، بە ڕپۆسپۆنسەریفیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی و بە كامێرای سەربازی و بەشێوەیەكی ڕەش و سپی فۆتۆ و ڤیدیۆكان گیرابون، تێیدا ئازارەكانی كۆچبەران و هۆكارەكانی كۆچكردنیانی دەخستە ڕوو.
دەشتی جەمال، سەرۆكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی، لە لێدوانێكیدا ، وتی:”ئەم كارەی ڕێچارد، هەوڵدانە بۆ پیشاندانی وێنە نەبینراوەكانی ناڕەحەتی و ئازار و مەترسییەكانی بەردەم پەنابەران و هۆكارەكانی كۆچكردنیان، كە زیاتر جەنگە و تێیدا وڵاتانی خۆراوایش بەشدارن “

دۆكۆمێنتارییەكە، لە ڕۆخی كەناراوەكانی لیبیاو سوریا و كەنداوی فارسی بیابانەكان گیراوە و دوا دیمەنی فڕۆكە جەنگییەكانی خۆراوا كە بەرەو جەنگ بەڕێدەكەون لەو وڵاتانەی كە ئێستا كانگای كۆچن وەك عێراق و سوریا و لیبیا.
لەم دۆكۆمێنتارییەدا، تەنها كار بە پێشاندان كراوە نەك دەنگ و گفتوگۆ و ماوەی نزیكەی كاتژمێر و نیوێكە.
ڕیچارد موسی، لەدایك بووی ساڵی ١٩٨٠ی ئیرلەندایەو هەڵگری خەڵاتی گەورەی فۆتۆگرافییەو لە ئێستا لە نێوان نیۆرك و ئیرلەندەدا دەژی و كاردەكات.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *