فیدراسیۆنی پەنابەران دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بۆ نەخۆشخانە شۆڕش دابینکرد.

٣٠-٣-٢٠١٧

کوردستان- سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرایەکی ڕۆژنامەوانیدا لەلایەن فیدراسیۆنی پەنابەران لەھەرێمی کوردستان و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پڕۆژەیەکی نوێ خرایە بواری جێبەجێکردن بۆ خزمەتکردنی زیاتری لێقەوماوانی جەنگ ئاوارە و پەنابەران.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند: فیدراسیۆنی پەنابەران وەک هەمیشە و بەردەوام لە خەمی دابینکردنی پێداویستیەکانی پەنابەران و ئاوارەکان بووە لە ناوخۆ دەرەوەی ووڵات کۆمەک هاوکاری ئەمڕۆمان بریتییە لە دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کە لەلایەن هاوکارانمان لە دەرەوەی ووڵات بۆمان ڕەوانەکراوە ئۆتۆمبیلەکان بە هاوبەشی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەخەینە کار بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری لێقەوماوانی جەنگ لە ناوچەکەدا.

لای خۆشیەوە د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند: بەئەرکی خۆمان زانیوە لەڕووی تەندروستییەوە، ھاوکاریی پەنابەران و خەڵکی لێقەوماو بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ فیدراسیۆنی پەنابەران چەندینجار دانیشتنمان کردووە.

د. شەماڵ جەبار یاوەر وتیشی: “بەڕێککەوتنێک لەگەڵ فیدراسیۆنی پەنابەران دوو ئەمبوڵانس دابین کراوە بۆئەوەی بەرکاربھێنرێت بۆ خزمەتکردنی پەنابەران و ھاوڵاتیانی ھەرێم”.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاریانداوە جگە لەو دوو ئەمبوڵانسە، چەند ئەمبوڵانسێکی دیکەش بخەنە خزمەتی کارکردنەوە، لەسەر داوای فیدراسیۆنیش بڕیاریانداوە نەشتەرگەریی و چارەسەری پزیشکی بۆ پەنابەران بکەن بەبێ بەرامبەر.

وابڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی کەمپو سەرجەم ئەوشوێنانە بکرێت کە ئاوارەکانی پارێزگای موسل و دەوروبەری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی بە لێ قەوماوانی جەنگ.

About ifir web

Check Also

گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران

مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی کادیرکایورنو سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *