Breaking News

پەنابەرێک لە کاتی دیپۆرتکردنەدا گیانی لەدەستدا

 سوید -١٥-٤-٢٠١٥:  ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن ئاگادار کرایەوە کە پەنابەرێکی عێراقی رۆژی ١٧ مارس دوای ئەوەی بەزۆرەملی راپێچی فرۆکەخانە ئارلاندا دەکەن لە ستۆکهۆڵم لە ژیر زەختو فشاری پۆلیسی سویدا گیانی لەدەستدا. تۆفیق هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە سوید بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”عەدنان تەمەن ٤٥ ساڵ بوو ماوەی ٨ساڵ لە ولاتی سوید ژیان بەسەر دەبات، ...

Read More »

حکومەتی هەرێم ڕازی بوو بە وەرگرتنەوەی پەنابەران

نه‌رویچ- گرتووخانه‌ی تراندۆم:  عیرفان قادر لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”پۆلیسی نەرویجی ئاگاداری کردمەوە کاتژمیر ٦بەیانی ٢٥ مارس ئامادەبم، هەولیر رازی بووە وەرم بگرنەوە”

Read More »

حکومەتی هەرێم پەنابەرە زیندانیەکان لە چاوەڕوانیدا ڕادەگرێت

نه‌رویچ- گرتووخانه‌ی تراندۆم:  عیرافان پەنابەرێکی کوردە ماوەی زیاتر لە دوومانگە لەگرتووخانەی تراندۆم نزیک فرۆکەخانەی ئۆسلۆ زیندانە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”بەرپرسی ئەم گرتووخانەیە پی ووتین:حکومەتی هەرێم لە هەلیرەوە پێ ڕاگەیاندوین کە جارێک چاوەروان بین تا ئاگادارمان دەکەنەوە کەی دیپۆرتان بکەینەوە”

Read More »

له‌ ٨مارس دا پشتیوانی له‌ یاسای یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژنان وپیاوان له‌ كوردستان ده‌که‌ین

له‌ ٨مارس دا پشتیوانی له‌ یاسای یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژنان وپیاوان له‌ كوردستان ده‌که‌ین ئازادیخوازان ، یه‌کسانیخوازان! ڕێکخراوه‌کانی ژنان ولایه‌نگرانی به‌رگریکار له‌ مافه‌کانی ژنان! به‌بۆنه‌ی تیپه‌ربوونی ١٠٤سال به‌سه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی وڕاوه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نایه‌کسانی  وجیاکاری وسته‌مکێشی ژنان له‌ سه‌رجه‌م ژنان به‌گه‌رمی پیرۆزبای ده‌که‌ین.

Read More »

نامه‌یه‌كی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردوستان !

نامه‌ی بیر هێنانه‌وه‌: به‌رێز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دکتۆر یوسف محمد به‌رێز سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان کاک سالار محمود سلاوێکی گه‌رم… به‌رێزان بە پێویستم زانی جارێکی دیکه‌ به‌شێوه‌یه‌کی فەرمی به‌ نۆێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا پێچه‌وانه‌ به‌خواستی خۆیان دیپۆرتی کوردستانکراونه‌ته‌وه‌، له‌ نوسینگه‌ی ئیمه‌ ناونوسکراون وهه‌روه‌ها ئه‌و ...

Read More »

ئازادی ده‌ستبه‌جێ  بۆ رائف به‌دوی ! نا بۆ حکومی شەلاق و نا بۆ دادگای ئیسلامی !

بە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ئێمەوە بەدژی دەولەتی سعودیە، پەیوەستبن! ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، رائف به‌دوی به‌ده‌ساڵ زیندان و 1000 شه‌لاق حوکم داوه وبڕیارە هه‌موو ڕۆژانێکی هه‌ینی له‌شوێنێکی گشتیدا، شه‌لاقی لێبدرێت و پاشان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ زیندان،

Read More »

وا بڕیارە حکومەتی نەرویج ژمارەیەک پەنابەر دیپۆرتی فرۆکەخانەی هەولیر بکاتەوە

وا بڕیارە حکومەتی نەرویج ژمارەیەک پەنابەر دیپۆرتی فرۆکەخانەی هەولیر بکاتەوە  ع.ق لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لە گرتووخانەی تراندۆم نزیک بەفرۆکەخانەی ئۆسلۆ بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی راگەیاند”لەم بلۆکی مندا لەگرتووخانەی تراندۆم ٣پەنابەری کوردین وابریارە دیپۆرتی هەلیرمان بکەنەوە”

Read More »

دابەشکردنی پێلاوی زستانە بۆ قوتابخانەی کۆبانێ لە گەرەکی خەباتی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ گروپی هانا کە پێک هاتەوە لە ( فدراسیۆنی پەنابەرانی کوردو عێراق و ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی و ڕیکخراوی خەلك بۆ گەشەپێدان pdo, جەندین کەسایەتی دلسۆزی شاری سلێمانی لە جالاکیەیەکی خۆبەخشانەی تری دا .. بە كڕینی ٣٥٠ چووت پێلاو بۆ قوتابخانەی کۆبانێ لە گەرەکی خەباتی شاری سلێمانی چوە ئەم قوتابخانەیەو دەستی ...

Read More »