Breaking News

سیان لە پەنابەرە گیراوەکان ئازادکران

لەندەن-گرتوخانەی مۆرتن هۆل ٢٠-٤-٢٠١٧:  ئەمرۆ پێنج شەمە بەرزان  یەکێک لە  پەنابەرە گیراوەکان لە گرتوخانەی مۆرتن هٶڵەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی ڕاگەیاند”ئەم ئیوارەیە ٣ پەنابەر لە هەریەک لە گرتوخانەی مۆرتن هۆڵ وکۆڵن برۆک  کە ئامادەکرابوون دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە، ئازادکران”بەرزان ئەوەشی ووت”ئەو پەنابەرانە بە کەفیل ئازاد کراون و یەکێک لەوانە هاوسەرو مناڵی هەیە ...

Read More »

په‌رله‌مانتارێکی ئه‌وروپا داوای ئازادکردنی  په‌نابه‌ره‌گیراوه‌کان ده‌کات

  برۆکسیل 19/4/2017: ئه‌مرۆ له‌ نامه‌یه‌کدا جین لامبیرت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ حزبی سه‌وز بۆ ئه‌مبیرت ڕه‌د وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ڵێت” کۆتای به‌ دیپۆرتی ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل حکومه‌ت عێراقی بهێنن ، په‌نابه‌ره‌گیراو له‌ گرتوخانه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان ئازاد بکرێن، مافی په‌نابه‌ری بۆ په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌کان به‌ڕه‌سمی بناسێنن”

Read More »

نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد) فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی

ئەم کاتەتان باش سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەڕیزان هەروەک هەموو لایەکتانئاگادارن بۆ جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی دوو هەفتەیدا زیاتر لە ٠٣ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا زیندانی کردووەو ڕۆژی ١١ نیسان بە نامە پەنابەرەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە حکومەتی عێراقی ئامادەی دەربڕیوە و ڕازی بووە ...

Read More »

نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد) فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی

نامە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز (ئارام شیخ محمەد) فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی ئەم کاتەتان باش                  سەبارەت بەدیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەڕیزان هەروەک هەموو لایەکتان ئاگادارن بۆ جارێکی دیکە حکومەتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی دوو هەفتەیدا  زیاتر لە ٣٠ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا زیندانی ...

Read More »

به کە لە پچەکراوی لە بەغدا وەرگیرایەوە

لەندەن ١٢-٤-٢٠١٧: ئەمرۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا ئاراس ووتی ” کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا لە تەوالیتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی ڕایانگرتم و بەکەلەپچەکراوەی وئیهانەت سوکایەتی  لە فرۆکەخانەی بەغدا وەریان گرتمەوە”

Read More »

لە لەندەن خۆپیشاندان دژی ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەخرێت

لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و دووسبەی پێنج شەمەیش لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندان ڕێکدەخرێت.

Read More »

با له ‌دژی به‌زۆر‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕین!

له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵمان به‌شداربن  ڕۆژی پێنجشه‌مه‌:13 /4/2017 کاتژمیر:5‌ تا 7 ئێواره‌ شۆێن: به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ له‌نده‌ن Home Office, 2 Marsham St, London, SW1P 4DF                 نزیکترین ئیستگای قیتاری (Westminster; St James Park😉

Read More »

یه‌که‌مین په‌نابه‌ری کورد ده‌گه‌رێنرێته‌وه‌

لەندەن10/4/2017: په‌نابه‌ر ئاراس ڕه‌سول له‌ گرتووخانه‌ی مۆرتن هؤڵ وه‌ به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی گرت و ووتی”که‌له‌پچه‌یان کردوم وه‌ ئاگاداریان کردمه‌وه‌ که‌  کاتژمێر 12 نیوڕۆ به‌ره‌و له‌نده‌ن فرۆکه‌خانه‌ی هیسرو به‌ڕێم ده‌که‌ن تا دیپۆرتی عه‌مان پاشان به‌غدام بکه‌نه‌وه‌”

Read More »