ده‌رباره‌ی ئێمه
په‌یره‌وی ناخۆ:
1. ناوی ته‌واو:
"فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی" یه‌و كورتكراوه‌كه‌ی" فیدراسیۆن"ه.
به‌عه‌ره‌بی ده‌بێت به(الاتحاد العام للاجئیین العراقیین)، كورتكراوه‌ی
"الاتحاد"وه IFIR
2. پێناسه:
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی:"فیدراسیۆن" رێكخراوێكی سیاسی-جه‌ماوری
و ناده‌وڵه‌تی و ئینسانی یه و له‌ئاستی جیهاندا داكۆكی له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
ده‌كات.
فیدراسیۆن باوه‌ری وایه كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئاواربوونی میلۆنه‌ها ئینسان بۆژیانی
په‌نابه‌ریی و كۆچكردن، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لهئارادابوونی حكومه‌ت ودهوڵهتانێك
كه توانای مانه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام وخۆشگوزه‌ران، ئاسایش و بهرابهرو ئازادیان
له‌هاوڵاتیانی ژیرده‌ستی خۆیان سه‌ندووه و به‌هۆی جه‌نگ وبهرامبهركێ
سیاسییانه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان له‌حاله‌تێكی نائه‌من و سه‌ركوت خوێناویدا
راگرتووه.
فیدراسیۆن باوه‌ری به‌وه‌یه كه "نیشتمان" ئهوشوینهیه كه‌هه‌ركه‌سێك تیدا كار
وه‌یا ژیان ده‌كات. ئێمه بروامان وایه كه‌مافه‌كانی ئینسان جیهانیه وبههۆكاری
جوگرافی و ره‌گه‌ز، فه‌رهه‌نگ وئاین، نه‌ته‌وه وچین، ته‌مه‌ن وشوێنی له‌دایك بوون،
سنوردارنابێتهوه. ههربۆچون وباوه‌رو بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌مافه‌كانی ئینسان به‌پیی
ئه‌م هۆكارانه سنورداردهكهنهوه، له‌وانه راسیزم وفاشیزم و تیوه‌ری نسبیه‌تی
فه‌رهه‌نگی، بیروباوه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی كۆنهپهرستانهن و له‌بنه‌ره‌ته‌وه
دژایه‌تیان له‌گه‌ل مافه جیهانداگره‌كانی ئینساندا هه‌یه.
فیدراسۆن ریكخراویكی رادیكاله، فیدراسیۆن خۆی به‌به‌شێك له‌بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی
وبه‌رابه‌ری و ئازادیخوازی وئینسانی ده‌زانێت و به‌رگری كردن وهێنانه‌دی مافه‌كانی
په‌نابه‌رانی عیراقیی سه‌ره‌كیترین ئه‌وله‌ویه‌تی كاریه‌تی. هاوكاتیش له‌پێناو
جیگیربوون وبه‌دی هاتنی مافی په‌نابه‌رانی ههروڵاتیكی تر له‌ئاست جیهاندا
تێده‌كۆشی.
3. ئامانجه‌كانی فیدراسیۆن:
• به‌رگری بێ قهیدو شه‌رت له‌مافه ئینسانی یه‌كانی په‌نابه‌ران به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی بیرورای سیاسی، نه‌ژاد، دین، نه‌ته‌وه وره‌گه‌ز وته‌مه‌ن.. .
• رێكخراوكردن و یه‌كگرتووكردنی ریزه‌كان و خه‌باتی په‌نابه‌ران له‌پێناو
به‌دیهینانی خواست‌و داواكاری ئینسانی یه‌كانیان.
• فیدراسیۆن خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی جیهانی رێكخراوه په‌نابه‌ری
یه‌كان،یه‌كیتی كریكاریه‌كان ،كه‌سانی پێشكه‌وتنخواز بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی
په‌نابه‌ران.
• فیدراسیۆن خۆی به‌به‌شێك له‌بزوتنه‌وه وبه‌ره‌ی خه‌بات له‌دژی راسیزم و فاشیزم و
كۆنه‌په‌رستی ده‌زانی.
• به‌رگریكردن له‌ته‌واوی مافه‌كانی ژنان، فیدراسیۆن كارده‌كات له‌پێناو
دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی یه‌كان له‌سه‌ر ژیانی ژنان و راوه‌ستانه‌وه دژ به تووند و
تیژی و كوشتنی ناموسی ، وپیاو سالاری وهه‌موو ئه‌و هۆكاره سیاسی و یاسایی و
فه‌رهه‌نگییانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه په‌ره‌پێده‌دات. و هه‌روه‌ها فیدراسیۆن
تیدهكۆشێت بۆچه‌سپاندنی ته‌واوی ماف و ئازادیه‌كان بۆ ژنان و ته‌ماشاكردنیان وه‌ك
هاوڵاتی یه‌كسان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تێدا ده‌كه‌ن.
• به‌رگری ته‌واو له‌مافه‌كانی منداڵان وه‌ك مافێكی جیهانی و راوه‌ستانه‌وه دژ به
هه‌ر یاسایه‌كی دینی كه رێگه‌گری له‌به‌رده‌م تیكهڵاوبوونیان له‌كۆمه‌ڵگا دا
دانێ.
• خه‌بات ده‌كات له‌پێناو په‌ردان و ئاسۆداركردنی په‌نابه‌ران به‌بیرورای
سوسیالیستی و مۆدرێن و ئینسانی ،و رزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌كوت و به‌ندی
كۆنهپهرستانهوه ناسیونالیستی و رێكخستنی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل شێوه‌ی ژیان و داب
و نه‌ریتی پێشكه‌وتوخوازانه و ئاویتهكردنی په‌نابه‌ران له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی
تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
• به‌تووندی دژ به چه‌وساندنه‌وه‌و پێشیلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر به‌مافی مرۆڤ
له‌كوردستان و عیراق تێده‌كۆشێ له‌ئاستی جیهاندا پشتیوانی بۆ رادهكیشێ.
• فیدراسیۆن به‌رگری ته‌واو له‌و رێكخراوه په‌نابه‌ری و نیهاده ئینسان دۆست و
كه‌مپینه په‌نابه‌ری و ئینسانیانه ده‌كات كه داكۆكی له‌مافه ئینسانی یه‌كانی
په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
• په‌نابه‌ران رێك ده‌خات له‌پێناو پشتگیری و به‌هیزكردنی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌عیراق وكوردستاندا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئاینده‌یه‌كی ئاسوده‌و
ئینسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ومافه‌كانی ئینسان بۆكۆمه‌ڵگای كوردستان وعیراق.
4- شیوازه وبه‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆن:
یه‌كه‌م: شیواز‌و ره‌وشی كار: فیدراسیۆن بۆبهدیهینانی ئامانجه‌كانی سه‌ره‌وه
لهههرشیواز ورهوشیك كهپیچهوانه نیه له‌گه‌ل ئامانجه‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر،
له‌وانه كه‌مپینه‌كان، خۆپێشاندان، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، سمینار‌و كۆر، نمایشگا،
دانوسان، رۆشنگه‌ری وهۆشیاركردنهوه، خزمه‌تگوزاری وكۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك
وئیمكانات.. .
دووه‌م: به‌رنامه كاری فیدراسۆن :
1- به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوون ودریژهكیشانی باروۆدخی جه‌نگ وداگیركاری ئهمریكاو
هاوپه‌یمانان وبه‌هۆی فراوان بوونه‌وه‌ی كوشتاری رۆژانه‌و تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه
وپیكدادانی تایفه‌گه‌ری و قه‌ومی ونه‌مانی ئه‌منیه‌ت وئاسایش له‌شاره‌كانی عیراق و
هاوكات به‌هۆی نادیاری چاره‌نوسی خه‌لكی شاره‌كانی كوردستانه‌وه، كه هۆكاریكی
سه‌ره‌كی هه‌لهاتن وروتیكردنی هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد وعیراقییه، فیدراسۆنی
په‌نابه‌رانی عیراقی تیده‌كۆشیت بۆ مافی په‌نابه‌ریتی بۆ ته‌واوی په‌نابه‌رانی كورد
وعیراقی.
2- فیدراسیون له‌پێناو قبوڵكردن و نیشته‌جێ بوونی په‌نابه‌رانی عیراقی تێده‌كۆشیت
زانیاری ته‌واو هه‌مه‌لایه‌نه وبهلگهدار له‌سه‌ر بارودۆخه‌كانی عیراق‌و كوردستان
وپێشیلكاریهكانی مافی مرۆڤ ده‌خاته‌به‌رده‌م رای گشتی جیهان وده‌زگا په‌یوه‌ندی
داره‌كانه‌وه.
3- فیدراسیۆن به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌كۆشیت تا ژنانی هه‌ڵهاتووی نیو
بارودۆخه‌كانی عیراق و كوردستان، كه‌به‌هۆی باڵاده‌ست بوونی ئیسلامی سیاسی
وپه‌ره‌گرتنی ناسیونالیزم و داب‌و نه‌ریت وفه‌رهه‌نگی پیاوسالاری
وكۆنهپهرستییهوه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و سه‌ركوت وئهوپهری
بیمافیهوه، مافی په‌نابه‌ریتی وه‌ربگرن.
4- راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆعیراق وبه‌تایبه‌تی
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد به‌به‌هانه‌ی ئه‌من بوونی كوردستان به‌یه‌كێك
له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی ده‌زانی وله‌پیناو به‌رگرتن به‌ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران چالاكی وكه‌مپینی فراوان وكۆمه‌لایه‌تی لهولاتهكان بهریدهخات.
5- فیدراسۆن له‌راستای جێخستنی واقعیه‌ته‌كانی كۆمه‌لگای عیراق و مه‌سه‌له‌ی
په‌نابه‌ریتی وه‌ك مه‌ركه‌زو ناوه‌ندیكی هه‌واڵگری، راستیه‌كان وزانیاری تایبه‌ت
له‌باره‌ی پێشسێلكارییهكان وحاڵهتی مافی مرۆڤ دهخلته به‌رده‌م ناوه‌نده
جیهانیه‌كان ونیهاد ودهوڵهتانهوه و ده‌زگاكانی یوئین و ئه‌منستی و رێكخراوه
مرۆڤدۆسته‌كانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
6- فیدراسیۆن هه‌وڵده‌دات بۆ راكیشانی زۆرترین وفراوانترین ئاستی پشتیوان وكۆمه‌كی
ریكخرهوه كریكاریه‌كان، ئه‌حزاب وبزوتنه‌وه‌ی پیشكهوتنخواز وئینسانی ونیهاده
نیونهتهوهیییهكان له‌راستای جێگیركردنی خواسته‌كانی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا.
7- فیدراسیۆن له‌خه‌باتی ریكخراوه په‌نابه‌ری و مرۆڤدۆسته‌كان بۆ به‌دیهنانی
خواستی په‌نابه‌رانی ههروولاته به‌شدارده‌بێ.
8- فیدراسیۆن له‌پیناوی بردنه پیشه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی
له‌هه‌وڵی رێكخراوكردنی ته‌واوی په‌نابه‌راندا ده‌بێ و هه‌وڵ ده‌دات بنكه
كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری له هه‌ر وولاتێكدا دابمه‌زرێنێت چالاكی
جۆراجۆر رێك بخات.
9- هه‌روه‌ها فیدراسیۆن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست و ئامانجه‌كانی خۆی له‌مه‌ر
په‌نابه‌ران وكیشهی په‌نابه‌رانی عیراقی راگه‌یاندنی گه‌وره و فراوان دابمه‌زرێنێ
و سایت و بلاوكراوه‌ی فیدراسیۆن بهریكو پیكی بلاوبكاته‌وه.
10- فیدراسیۆن له‌پێناو به‌دیهێنانی ئیمكانات بۆ راپه‌راندنی چالاكیه‌كانی، چالاكی
مالی وفهند رایزین به‌پیی به‌ڵگه‌نامه‌و مهوازنیكی رۆشن رێك ده‌خات.
5- پێكهاته‌كانی فیدراسیۆن:
فیدراسیۆن، رێكخراویكی نیونه‌ته‌وه‌یی و سه‌راسه‌رییه كهلهسهربناغهی چالاكی
وئهندامیتی خوازیارانه كاروباری خۆی داده‌مه‌زرینێ وبهریوهدهبا. یه‌كه‌كانی
فیدراسیۆن به‌گشتی پێكدێت له بنكه‌كانی فیدراسیۆن، رێكخراوی ئه‌ندامان و ئه‌ندام.
وبهتایبهتیش له‌باری رێكخراوهیییهوه ئه‌م ئاستانه ده‌گریته‌وه: كۆنگره،
سكرتیر، سكرتاریه‌ت، فیدراسیۆنی ولاتی وشاری (بنكه وه‌یا ده‌فته‌ره‌كانی فیدراسیۆن
له‌ئاست هه‌روڵات وشاریكدا)، ئه‌ندام.
یه‌كه‌م كۆنگره:
* سیاسه‌ت و ئاراسته‌كانی كاری فیدراسیۆن له‌ریگای كۆنگره‌ی سه‌راسه‌رییه‌وه
بریاری له‌سه‌رده‌درێ، كهههردوساڵ جارێك به‌رێوه‌ده‌برێت. هه‌ر جۆره
گۆرانگارییهك له ئامانج وبه‌ڵگه‌نامه بنه‌ره‌تیه‌كانی فیدراسیۆندا له‌رێگای
كۆنگره‌وه ده‌بێت.
* كۆنگره سكرتیری فیدراسیۆن هه‌ڵده‌بژیریت.
* كۆنگره راپۆرتی سكرتیر و راستودروستی میزانیه‌ی مالی به‌دوای لیوردبوونهوهو
پیداچوونه‌وه‌دا، ههلدهسهنگینی وته‌ئیدی ده‌كات.
* كۆنگره بۆدجه‌ی پیشنیار كرا‌و بۆ هه‌ڵسوورانی ده‌وره‌ی تازه‌ی فیدراسیۆن
كه‌له‌لایه‌ن سكرتیرهوه ده‌خریته روو تهئیدهكات.
دووه‌م: سكرتیر:
• سكرتیری فیدراسیۆن لێپرسراوی به‌رێوه‌بردنی كاروباری رێكخراوه‌یی هه‌ڵویستگرتن
وبه‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆنه كه كۆنگره بریاری له‌سه‌رداوه.
• سكرتیری فیدراسیۆن ئه‌ركیه‌تی راپۆرتی ته‌واوی كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆن
له‌ماوه‌ی دووكۆنگرهدا ئامادهبكاو بیدات به‌كۆنگره.
سێهه‌م: سكرتاریه‌ت:
• سكرتاریه‌تی گشتی به‌رپرسی به‌ریوه چوونی كاروباری گشتی وسه‌راسه‌ری فیدراسیۆن
وئیجرابوونی بریارو بریارنامه‌كانی كۆنگره‌یه.
• ریبه‌ری كردنی كاروباری رۆژانه‌ی سكرتاریه‌ت بهلیپرسیراویتی وبهچاودیری سكرتیر
به‌ریوه‌ده‌چیت. كهلهمهوازنیكدا تهدویندهكرێ.
• پیداویستی كاورباری سیاسی وته‌بلیغاتی ورۆشنگه‌ری فیدراسیۆن له‌ئاستی
سه‌راسه‌ریدا ئاماده دهكاو دهیخاتهبهردهم یه‌كه كیشوه‌ری ومحلییهكانهوه.
• په‌یوه‌ندی پرۆژه‌كان ونیهاد وپیكهاتووه جانبییهكانی فیدراسیۆن به
بهفیدراسیۆنهوه راده‌گری و چاودێری كاروباریان ده‌كات.
• سكرتاریه‌ت به‌رپرسی هه‌موو كهمپهینهكان و كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی یه.
• سكرتاریه‌ت به‌رپرسی دیاریكردنی سه‌رنووسه‌ری بلاوكراوه، سایت، راگه‌یاندن،
به‌گشتی به‌رپرسی هه‌موو كاروبارێكی اعلانی فیدراسیونه.
• سكرتاریه‌ت به‌رپرسی ماڵی وپرۆژهكان وهه‌رجۆره حساب وكتابیكی مالیه. سیاسه‌تی
مالی فیدراسیون ده‌باته پیش.
• به‌رپرسی ته‌شیلاتی بنكه‌كان و كاروباری گشتی فیدراسیونه.
• سكرتارێتی فیدراسیۆن له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژیرێت.
چواره‌م: بنكه ووڵاتی وخۆجیییهكان( فیدراسیۆنی ولاتی وشار)
• راگه‌یاندنی ناوی هه‌ریه‌ك له‌بنكه‌كانی فیدراسیۆن له‌ئاستی ههروڵاتهو
ههرشاردا له‌ژێر ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا به‌ئیزافه‌ی ناوی ولات
وشاركهوه ده‌بیت. بۆنمونه: فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق- به‌ریتانیا-
• فیدراسیۆنی شار ده‌بێ له بریار و سیاسه‌ته‌كانی فیدراسیۆنی ولات و فیدراسیۆنی
ولات ده‌بی له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌یره‌وی بكات بكات.
• چوارچێوه و مۆدیلی كاری فیدراسیۆن لهههروڵاتهو شاردا هه‌مان مۆدیل و شیوه‌ی
كاردابهشكردنه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا.
• چۆارچیوه‌ی كار‌و هه‌ڵسورانی فیدراسیۆنی ولاتی وشاری ده‌بی بهرایگیری سكرتاریه‌تی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری بسپێردریت. هاوكات ئه‌م پیكهاتوانه له‌چوارچیوه‌ی
به‌لگه‌نامه‌كانی كۆنگره‌دا ئازادن له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری خۆیاندا.
• ئاین نامه‌و بریاره رێكخراوهیییهكانی فیدراسیۆن له‌ئاستی وڵاتی وشاریدا
له‌لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
پینجه‌م: ئه‌ندام:
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئارهزوودهكهن كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئامانج وپه‌یره‌وی و
پرۆگرامی فیدراسیۆندا كار بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌دۆر له بیروباوه‌ری
سیاسی و ره‌گه‌ز ونه‌ژادیان ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن.
• ئه‌ندامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نابه‌ران بۆ نیو ریزه‌كانی فیدراسیۆن هان بدا و
ئه‌ندامگیری بكات.
• ئه‌ندامان ناویان له‌لیستی گشتی ئه‌ندامانی فیدراسیۆن تۆمارده‌كرێت و كارتی
ئه‌ندامه‌تییا بۆ دروست ده‌كرێت.
• ئه‌ندامیتی له‌رێگای پركردنه‌وه‌ی فۆرمی فیدراسیۆنه‌وه ده‌ست پیدهكاو له‌لایه‌ن
سكرتارێتهوه وه‌لامی په‌سه‌ند بوونی ئه‌ندامیتی پێدهدریتهوه.
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵخوازانه ده‌بنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن ده‌بێت مافی
ئه‌ندامه‌تی كه ساڵانه بری (30)دولاره بده‌ن.
• ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان ده‌توانن
به‌شیوه‌ی ریكخراوهیهك ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن.
• مهوازنی كاری هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن به‌سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه
ئاماده‌ده‌كرێ و ده‌كریته بنه‌مای كاركردن.
6- مالی فیدراسیۆن:
• له‌هه‌موو هه‌قی ئهندامهتییهكان، كۆمه‌كه‌كان، به‌رهه‌می پرۆژه‌كان، پیكدیت.
• هه‌موو بۆجه‌و داهاتو سه‌رچاوه‌یه‌كی مالی ده‌سته‌كانی نۆینه‌رایه‌تی هه‌ر شار‌و
وولاتێك له سه‌دا 30 ته‌سلیم به سكرتاریتی فیدراسیۆن ده‌كرێت.