|
له دژی هه‌راجکردنی په‌نابه‌ران
له‌دژی پلانی ده‌وڵه‌تی عیراقی وده‌وڵه‌تانی دانمارک وسوید بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران وه‌رنه مه‌یدان
په‌نابه‌ران ....لایه‌نه سیاسی و ئینسانیه‌کان. ڕیکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و دژی راسیستیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هۆشیار زیباری له‌گه‌ل هه‌ریه‌ک له‌ده‌وڵه‌تانی دانمارک و سوید ڕییککه‌وتنی ئیمزا کردووه که‌به ده‌قی تیا هاتووه ، ده‌وڵه‌تی عیراق ئاماده‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی که داوای په‌نابه‌رییان ره‌د کراوه‌ته‌وه و به‌زۆر ده‌نیردرینه‌وه وه‌ربگرێته‌وه. . وه له‌و ڕاستایه‌شدا لیژنه‌ی جۆراجۆر پێکهاتوون بۆ جیبه‌چیکردنی بڕیارنامه‌که. سه‌رجه‌می ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقیانه 600 که‌سن له دانمارک.و لیژنه‌ی هاوبه‌ش پیکهاتووه له وه‌زاره‌تی کۆچ و ووه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته هاوشانه‌کانیان بۆ ئاماده‌کردنی چه‌ندین پۆل له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان ره‌دکراوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا. سه‌میر ئه‌لهانی به‌ڕیوه‌به‌ری یه‌که‌ی ئینسانی له وه‌زاره‌تی کۆچی عیراقی ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی الزمان پشتڕاستکرده‌وه. له‌م ساتوسه‌ودایه‌دا، حکومه‌تی دانمارک له قه‌رزه‌کانی خۆش ده بیت و هه‌ندێک پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له عیراق ئه‌نجامده‌دات، له‌ڕیککه‌وتنی له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی سویدیش هه‌مان کارت به‌کارهاتووه. ئه‌مه شه‌رماوه‌رترین جۆری ڕێککه‌وتنامه‌و هاوکارییکردنی یه‌کتره. ئه‌مه هه‌راجکردنی هاوڵاتیانی عیراقه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه که له‌سه‌رگه‌نده‌ڵی و میلیشیا وه‌ستاوه له‌لایه‌ک، و ئیفلاسی دیموکراسی و مافی مرۆڤه له ده‌وله‌تانی دانمارک و سویدا که په‌نابه‌ران بۆ نێو ته‌قینه‌وه‌و رفاندن وتیرۆرو نائارامی دیپۆرتده‌که‌نه‌وه له‌لایه‌کی دییه‌وه. کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ری سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریوه‌و داوای له‌لایه‌نه‌کان کردووه که ده‌ست نه‌به‌ن بۆ ئه‌م سیاسه‌ته. ئه‌م کرده‌وه‌یه ناقانوونی یه، نائینسانیه، نادیموکراتی یه.نا مۆرالیه. نابیت ئیمه‌ی په‌نابه‌ران هه‌راج بکرێین. چواره‌مین فه‌سادی ده‌وڵه‌تی جیهان و گه‌وره‌ترین دزی بانکی ، خوێناوی‌ترین ناوچه‌ی جه‌نگ و20 ده‌رسه‌دی کۆمه‌ڵگای هه‌تیو و5 ملیۆن بیوه‌ژن و %27خوارهیلی هه‌ژازی و %47 بی‌کاری . سه‌دان هه‌زار زیندانی و ده‌یان زیندانی نهینی و پاکتاوی که‌مایه‌تیه ئاینی ودینیه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های میلیشایی تائفی و دینی و نه‌ته‌وه‌یی. . ئه‌مه باری سیاسی وئابووری ودیموکراسی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌مڕۆی عیراقه. په‌نابه‌ران، ولایه‌نه سیاسیه‌کان ڕیکخراوه نیوده‌وله‌تیه‌کان و ئینسانیه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پلانه‌دا وه‌رنه مه‌یدان ، ئه‌مه خه‌باتیکی قورس و گه‌وره‌ی پیویسته. ده‌وله‌تی دانمارک هه‌وساری پچڕاندووه‌و راستیش له سوید ده‌یه‌ویت هه‌مان ڕێگا بگرێت. له ته‌واوی ئیمه ده‌خوازێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ته‌واوی خۆمانی بۆ ته‌رخان بکه‌ین و هه‌وڵده‌ین پلانه‌کانیان هه‌نگاو هه‌نگاو هه‌لوه‌شینینه‌وه. ئیمه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه په‌نابه‌ران ته‌واو ئاماده‌ن و ته‌نها ئیومیدی ڕزگارکردنیانیان. له ته‌ونی ئه‌م تۆڕه . ئێوه‌ن. ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر ماف نیه بۆ ئینسان سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی 20.01.2010
|