|
(70) په‌نابه‌ری
زیندانی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی
كوردستان ده‌كه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاگاداری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه نین
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: حكومه‌تی هه‌رێم هیچ
رێككه‌وتنێكی نه‌كردووه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ر
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری ده‌ستبه‌رسه‌ر له‌گرتووخانه‌ی
(تنزلی هاوس)ی به‌ریتانیاوه رایانگه‌یاند، رۆژی 7ی ئه‌م
مانگه ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
ده‌كرێنه‌وه‌و داواش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و
ڕۆژه ئاماده‌بن.
له‌نامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ
نێردراوه، نزیكه‌ی (70) حه‌فتا په‌نابه‌ری كورد كه ئێستا
له‌گرتووخانه‌ی (تنزلی هاوس) له‌به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن،
داوایان له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان
كردووه كه ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماده‌بن، چونكه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێ
ده‌كرێنه‌وه.
(تاهیر عه‌بدوڵلێ) به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی
ڕاگه‌یاند، ئه‌وان هیچ كات ئاگایان له‌ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران نییه، به‌ڵكو فڕۆكه‌خانه ته‌نها سه‌رنشین
ده‌دات به‌و فڕۆكانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌شت بكه‌ن.
له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و
وه‌رگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه، (تاهیر
عه‌بدوڵلێ) وتی: "وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد هیچ كاتێك هیچ
كه‌سێك ئاگاداری ئێمه ناكاته‌وه كه په‌نابه‌ری كورد
دیپۆرتی كوردستان ده‌كرێته‌وه، واته كه‌م تا زۆر ئێمه
ئاگاداری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نین، چونكه ئه‌وكاره
له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه نییه".
له‌لێدوانێكیشدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ، محه‌مه‌د
قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ
جۆره ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌لأ هیچ ولێتێكدا نه‌كردووه بۆ
گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆشییه‌وه (ئامانج عه‌بدوڵلێ) به‌رپرسی فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له‌كوردستان به‌ئاژانسی
هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاند، كه په‌نابه‌رانه‌ی بڕیاروایه
دیپۆرت بكرێنه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی
كوردستانن، (38)كه‌سیان خه‌ڵكی ناو شاری سلێمانینء
(12)شیان خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری سلێمانینء (8)یان خه‌ڵكی شاری
هه‌ولێرنء (9)ی دیكه‌شیان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینانن.
به‌پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئه‌و په‌نابه‌رانه
ڕایانگه‌یاندووه؛ كه ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی
سلێمانی ده‌كرێنه‌وه، له‌فڕۆكه‌كه دانابه‌زن، "جا
هه‌رچییه‌ك ڕووبدات". |