بەبۆنەی یادی١٠٠ ساڵەی ٨ مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان بەبۆنەی تێپەڕبونی ١٠٠ ساڵ بەسەر بەرەسمی ناسینی ٨ ی مارس وەکو رۆژی نێونەتەوەیی ژنانەوە ئێوارەی رۆژی شەممە ١٢/٣/٢٠١١ لەلایەن رێکخراوی ژنانی کوردو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەریتانیا بەهاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی مەراسیم‌و ئاهەنگ سازدەکرێ.

بانگەوازی سەرجەم ژنان‌و پیاوانی یەکسانیخواز‌و ئازادیخواز دەکەین بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا. سەرباری قسەوباس دەربارەی ٨ی مارس بۆنەکە بەئاهەنگێکی قەشەنگ دەرازێتەوە.

خوردن‌و خواردنەوە بەنرخێکی گونجاو دەفرۆشرێ
بلیتی هاتنەژورەوە ٣ پاوەند بۆ گەورە
بۆمنالان لەخوار ١٦ ساڵەوە بەخۆراییە
کات: ٦ ی ئێوارە تا ١١ی شەوبەروار: ١٢/٣/٢٠١١شوێن: هۆڵی
Ringcross Community Centre
60 Lough Road
London
N7 8RHنزیک ئیستگای شەمەندەفەری Caledonian Road Stationپاسەکانی ٩١، ١٧ و ٢٥٩

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:

٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥

٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨

٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١

رێکخراوی ژنانی کوردو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەریتانیافیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی