پۆلیسی نۆتینگهام و هۆم ئۆفیسی به‌ریتانیا که‌مته‌رخه‌میان
کردوه له ڕێگه‌گرتن له مه‌رگی عوسمان ڕه‌سوڵ
روژی چوارشه‌ممه 5/10/2011 دادگای لیکۆڵینه‌وه به
ئاماده‌بوونی دایکی عوسمان ڕه‌سوڵ و نوێنه‌ری فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی و چه‌ند گه‌واهیده‌رێک له
پۆلیس و دانیشتوانی ناوچه‌که و ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌ران
له شاری نوتینگهامی به‌ریتانیا دانیشتنی یاسایی ئه‌نجامدا
سه‌باره‌ت به مه‌رگی عوسمان ڕه‌سوڵ، ئه‌و په‌نابه‌ره
کورده‌ی که له 25/7/2010 له نهۆمی حه‌وته‌می
باڵه‌خانه‌یه‌که‌وه و له ژێر فشاری وه‌رنه‌گرتنی مافی
په‌نابه‌ری کۆتایی به ژیانی هات،.
سه‌ره‌تا داوه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له
گه‌واهیده‌ره‌کانی سه‌باره‌ت به مه‌رگی عوسمان ره‌سول بۆ
دایکی عوسمان و فیدراسیۆن خسته‌ڕوو. پاشان هه‌ریه‌ک له
گه‌واهیده‌ره‌کان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بانگهێشت کران بو
لیکولینه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به
ڕووداوه‌که، ده‌شتی جه‌مال به نوینه‌رایه‌تی که‌سوکاری
عوسمان ره‌سول، چه‌ند پرسیاری ئاڕاسته‌ی گه‌واهیده‌ره‌کان
کرد. ئه‌وانیش هه‌ریه‌که وه‌لامی پرسیاره‌کانیان
دایه‌وه.
نوێنه‌رانی فیدراسیون و که‌سوکاری عوسمان هوم ئوفیس و
پۆلیسی نۆتینگهامیان به که‌مته‌رخه‌م زانی له به‌رگرتن
له مه‌رگی عوسمان ره‌سول، له کاتێدا ئه‌ویان بۆ ماوه‌ی
ده ساڵ له چاوه‌ڕووانیدا ڕاگرتبوو.
دادوه‌ر نیگه‌رانیه‌کانی پشتراستکرده‌وه‌و رایگه‌یاند "
ئێوه مافی خۆتانه به‌دواداچوون بکه‌ن له دادگای باڵا
سه‌باره‌ت به که‌موکورتیه‌کان له ڕووداوی مه‌رگی عوسمان
ره‌سول".
له کوتاییدا دادوه‌ر ڕایگه‌یاند که تراژیدیای مه‌رگی
عوسمان ڕه‌سول و هه‌موو به‌لگه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمینن که
ئه‌و وه‌لامی په‌نابه‌ری نه‌بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی
فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام له ژیانیدا.
پۆلیس له کاتی رووداوه‌که‌دا له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زانراوه
که عوسمان ره‌سول چ زمانێک قسه ده‌کات نه‌یتوانیوه
وه‌رگێری زمان دابین بکات. ئه‌مه‌و چه‌ندین هۆکاری دیکه
ناتوانێت دادگا له هوی مه‌رگی عوسمان دڵنیا بکات که ئایا
خۆی فڕێداوه‌ته خوار یان که‌وتوه‌ته‌خوار.
دادوه‌ر له کۆتاییدا سوپاسی ئاماده‌بووان به گشتی و
دایکی عوسمان ڕه‌سوڵی به‌تایبه‌تی کرد که له
کوردستانه‌وه ئاماده‌بووه‌و به شداری ئه‌و دانیشنه‌ی
کرد‌و ووتی" ده‌زانم که تو چه‌ندین پرسیارت هه یه‌و
ده‌خوازی ئێمه وه‌لامیان بده‌ینه‌وه، به‌لام به
داخه‌وه بۆ وه‌لامیان پیویسته بچنه دادگای باڵاتر".
شایانه‌ی باسه که هه‌ریه‌ک له دایکی عوسمان ره‌سول،
جاسم غفور ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیون و ده‌شتی جمال
سکرتیری فیدراسیون له‌گه‌ڵ رادیۆ‌و رته‌له‌فزیۆنی بی بی سی
نوتینگهام چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامدا.
فیدراسیون به‌رده‌وام ده‌بیت له هه‌وڵه‌کانی به‌شیوه‌یه‌کی
یاسایی له پێناو به‌سه‌ره‌نجامگه‌یاندن و وه‌رگرتنی مافی
عوسمان ڕه‌سوڵ. |
|
 |
|