|
له یونان،كوشتارگه‌ی په‌نابه‌رانی بێ
په‌نا چی ده‌گوزه‌رێت ؟
له‌ڕواڵه‌تدا كاتێك كه‌قسه له‌سه‌ر كێشه‌ی
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردوعیراقی ده‌كه‌ین
له‌ولاتانی ئه‌وروپا، زیاتر له‌هه‌رشتیك ئه‌وه‌ی
نیگه‌رانمان ده‌كات و سه‌رنجمان راده‌كیشت ڕومان له‌و
په‌نابه‌رانه‌یه كه ڕاسته‌خۆ دیپۆرتی عیراق وكوردستان
ده‌كرینه‌وه.
به‌لام له راستیدا ئه‌مه ته‌نیا به‌شیك
له‌تراژیدیاكه‌یه‌و سالانه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر یا
ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن ولاتانی ئه‌وروپاوه دیپۆرتی ولاتانی
نیوبازنه‌ی ئه‌وروپای یه‌كگرتوو ده‌كرینه‌وه یاناچار
به‌هۆی سیاسه‌تی له‌چاوه‌ڕوانی هێشتنه‌وه‌و
ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان ناچار به‌ڕووكردنه
ولاتانی تری ئه‌وروپا ده‌كرین وسه‌رئه‌نجام هه‌ر ئه‌مه‌ش
كراوه‌ته پاساوی به‌نایاسای له‌قه‌له‌مدانیان و ناوزه‌د
كردنیان وه‌ك (( ئینسانی نایاسای
)).
به‌لام له ڕاستیدا تائێره ته‌نیا
ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌و كرۆك و باجه‌كانی تری ئه‌م به
نایاسای له‌قه‌له‌م دانه‌ی په‌نابه‌ران ده‌یان ڕووداو
كاره‌ساتی مه‌ترسیداری به‌دوای خۆیدا په‌لكێش كردوه.
هه‌لقه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌سات و
ڕوداوانه‌ی كه به‌رۆكی په‌نابه‌ران ده‌گرنه‌وه له‌م
ولاتانه‌دا جیاواز له پێشبڕكێی ناوخۆی هه‌ریه‌ك له
ولاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری
تائاستانه‌ی كۆتای هێنان به‌گه‌لێك له ڕێكه‌وتنامه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی له‌چه‌شنی ڕێكه‌وتنامه‌ی جنیفی 1951و
پرۆتۆكۆلی 1967 هاوكات بوونی ڕێكه‌تنامه‌ی (شه‌نگن) وه
(دبلن)
كه دیاریده‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له‌نێوخۆی ولێتانی ئه‌وروپا زیاتر په‌یوه‌ندی
به‌ڕێكه‌وتنامه‌ی( دبلن)نه‌وه هه‌یه، بۆیه جێگه‌ی
خۆیه‌تی له‌مباره‌وه سه‌رنجێكی زیاتری په‌یام و
كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه بده‌ین له‌نائه‌من كردن
وتاڵكردنی ژیانی په‌نابه‌راندا.
گه‌وره‌ترین ڕێگرو سه‌خترین به‌ربه‌ستی
ئه‌م ڕێكه‌وتنامانه بۆ ڕێگرتن له به‌ده‌ستهێنانی مافی
په‌نابه‌ریدا به‌ندێكی یاسای ڕیكه‌تنامه‌ی دبلنه كه‌له
نێوان ولاتانی ئه‌وروپادا په‌سه‌ندكراوه، كه به‌پێی ئه‌و
ڕێكه‌وتنامه‌یه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ریه‌ك له ولاتانی
هاوپه‌یمانی دبلندا داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن، ئه‌وا
له ولاتی دووهه‌مدا ئه‌و مافه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
وبه‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی مافی داواكاری په‌نابه‌ری
له‌ولاتانی تری هاوپه‌یماندا لێزه‌وت ده‌كرێ.
به‌ومانایه هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌هه‌ریه‌ك
له‌ولاتانی ئه‌وروپادا داوای مافی په‌نابه‌ری بكات
وبه‌هه‌ر ده‌لیلیك به‌رپه‌رچ بدریته‌وه،ئه‌وا جارێكی
ترناتوانێت داوای مافی په‌نابه‌ری له‌هیچ ولاتێكی ئه‌وروپا
بكات.
ئه‌وه‌ی له‌مباره‌وه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ
په‌نابه‌ران جێگه‌ی نیگه‌رانی وپڕمه‌ترسیه داواكاری مافی
په‌نابه‌ریه له‌یونان یابوونی په‌نجه‌مۆری له‌و ولاته.
ئه‌مه له‌كاتیكدا كه هه‌موومان ده‌زانین
یونان ئێزگه‌ی یه‌كه‌می پێدا تێپه‌ڕبوونی هه‌زاران
په‌نابه‌ری كورد‌و عیراقیه‌و هاوكات دوورده‌سترین ولاتێكی
ئه‌ندامی ئه‌وروپای یه‌كگرتووه كه ڕێكه‌وتنامه‌ی((
دبلن))یشی په‌سه‌ندكردوه.
به‌لام هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌كێشه‌كانی
په‌نابه‌ران له‌یونان ته‌نیا به‌مانه‌وه راناوه‌ستێ،
به‌ڵكو به‌هۆی نه‌بوونی كه‌مپی په‌نابه‌ری وبنكه‌ی
چاوه‌ڕوانی و نامۆبوونی گه‌لێك له پرۆتۆكۆله
نیونه‌ته‌وه‌یه‌كانی وه‌ك ڕێكه‌وتنامه‌و نه‌بوونی هیچ
بیمه‌یه‌كی بیكاری وبیمه‌یه‌كی نه‌خۆشی و بژیوی ژیان و
كاریگه‌ری هه‌موو ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر ژیانی
په‌نابه‌ران ژماره‌یه‌كی گه‌لێك به‌رچاوی له‌و ئینسانانه
ناچاركردوه به‌وه‌ی كه له‌به‌ر بێ سه‌رپه‌نابوون وكه‌مپ
ناچار له سه‌ر شه‌قام وكۆچه‌و كۆلانه‌كاندا ڕۆژ
بكه‌نه‌وه‌و هاوكات په‌نابه‌رانێكی زۆری ناچار به
له‌شفرۆشی كردوه‌و هه‌موو ئه‌م دۆخه‌ش ده‌یان وسه‌دان
په‌نابه‌ری دووچاری فێربوون وبه‌كارهێنانی ماده
بێهۆشكه‌ره‌كان كردوه.
له‌پال هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌هانه‌و
گومانی كاری قاچاخچیه‌تی بووه‌ته هۆی زیندانی كردنی
سه‌دان په‌نابه‌ری كوردوعیراقی وسه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه
په‌نابه‌ران له‌پاڵ هێرش وده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامه‌كانی
ڕاسیست ونه‌ژدپه‌رستاندا، هاوكات به‌هۆی لێدان وسوكایه‌تی
وكوشتنیانه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی حكومه‌تی یونانه‌وه
ژیانیان چه‌ند به‌رامبه‌ر نائه‌منترو دژوارتر بووته‌وه.
لێره‌دا به ڕواڵه‌ت ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره
ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه بێته‌وه، كه
به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و بارودخه‌و ته‌نانه‌ت
به‌كرده‌وه نه‌دانی مافی په‌نابه‌ریش، چاكتروایه
كه‌داوای مافی په‌نابه‌ری له‌و ولاته نه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی
كه‌شانسی داواكردنی مافی په‌نابه‌ری له‌ولاتانێكی تری
ئه‌وروپا له‌ده‌ست نه‌درێ.
به‌لام گرفته‌كه له‌وه‌دایه هه‌ركه‌سێك
به‌هه‌ر ده‌لیل وبه‌هانه‌یه‌ك بكه‌ێته داوی پۆلیس
وكاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی یونان، ئه‌وا به‌زۆر بێ هیچ
ئه‌ملاولایه‌ك په‌نجه‌مۆری پێ ده‌كه‌ن وئه‌م كاره
ده‌بێته ته‌وقی زه‌وتكردنی داواكاری مافی په‌نابه‌ری له
هه‌موو ولاتانی تری ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی كه‌شف بوونی ئه‌و
په‌نجه‌مۆره‌وه به هۆی تۆڕی هاوبه‌شی كه‌شفكردنی
په‌نجه‌مۆره‌وه كه له‌نێوان ولاتانی هاوپه‌مانی
ڕێكه‌وتنامه‌ی دبلندا له گۆڕیدایه.
هه‌ربۆیه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆرله‌و
په‌نابه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت بێنه
یه‌كێك له ولاتانی ئه‌وروپا ئه‌وه به‌هۆی كاره‌ساتی
په‌نجه‌مۆره‌وه دووچاری گه‌لێك كێشه‌و گیروگرفت
ده‌بنه‌وه، بۆیه ئێمه له‌م دوایانه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری
سكرتاریه‌تی فیدراسیۆن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك سه‌ردانێكی
یونانمان كرد‌و له نزیكه‌وه به كۆمه‌لێك كێشه‌ی
په‌نابه‌ران ئاشنا بووین.
كه لێره‌دا سه‌رنجتانی بۆ ڕاده‌كێشین:
•
له نزیكه‌وه ئاشنابوون به به‌شێك له
كێشه‌كانی په‌نابه‌ران وبه‌هۆی دیداری ده‌یان كۆڕوكۆمه‌ڵی
په‌نابه‌ریه‌وه هه‌روه‌ها قسه‌وباسكرا له‌سه‌ر
كێشه‌كانیان وچونیه‌تی ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕویانداو
چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌باره‌وه گرنگیه‌كی زیاترماندا كێشه‌ی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌یه‌كیك له‌ولاتانی ئه‌وروپا
دیپۆرتكراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كێشه‌ی كۆشتنی په‌نابه‌ران
وشانخاڵی كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت ولایه‌نه به‌رپرسه‌كان.
كێشه‌ی نه‌بوونی هیچ جۆره ماف وبیمه‌و
خزمه‌تگوزاریه‌ك و مه‌سه‌له‌ی ڕاسیزم ونژادپه‌رستی.
.. .
•
كۆكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
كه‌كوژراون به‌ده‌ستهینانی زیاتر له 20 دۆكیومه‌نت
له‌وباره‌وه.
شایه‌نی باسه كه ژماره‌یه‌ك له‌و
په‌نابه‌رانه به‌هۆی هێرش و په‌لاماردانی كۆركۆمه‌له
ڕاسیست و نژادپه‌رسته‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و
كوژراون.
•
په‌یوه‌ندیكردن ودیداری چه‌ندین ڕێكخراو
كه‌سایه‌تی و پارێزه‌ری داكۆكیكه‌ر له‌مافه‌كانی
په‌نابه‌ران دیاریكردنی چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ به‌دواچوون
له‌سه‌ركێشه‌كانی په‌نابه‌ران و كاری چالاكی هاوبه‌ش له
نێوان ئه‌و لایه‌ن وریكخراوانه‌دا.
•
هاوكاری كردنی پرۆژه‌ی( ئینسانی نایاسایی
نیه) كه‌له‌لایه‌ن دوو جۆرنالیستی فنلاندیه‌وه
به‌ناوه‌كانی خاتوو
(Kaisa
وKatja)
له‌چه‌ند ولاتی تری ئه‌وروپا كاری
له‌سه‌ركراوه له‌مباره‌وه به هاوكاری فیدراسیۆن
كاروباری یونانیان ئه‌نجامدا كه دیدار‌و چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه كه به‌شێوه‌ی (
نایاسای) و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كرێته
ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه له‌ولاتانی
ئه‌وروپادا هه‌یه سه‌باره‌ت به بانگژه‌ی ( ئینسانی
نایاسای ) له جۆری خۆی هه‌ولێكه بۆ داكۆكیكردن
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران وكۆچكردوان.
•
ئاراسته‌كردنی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌لا بۆ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی یونان سه‌باره‌ت به كوشتنی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كیشه‌ی به‌زۆر
په‌نحه‌مۆركردنی په‌نابه‌ران وكاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر
ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌هه‌ر نرخێك بێت
ده‌گه‌نه یه‌كێك له‌ولاتانی ئه‌وروپاو سه‌رئه‌نجام به‌هۆی
هه‌مان په‌نجه‌مۆره‌وه دیپۆرتی یونان ده‌كرینه‌وه..
..
•
شایه‌نی باسه له‌گه‌ل گه‌رانه‌وه‌مان بۆ
فنلاند ژماره‌یه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وریكخراوه
ده‌كۆكیكه‌ره‌كان له په‌نابه‌ران و چه‌ندین یاساناس و
كه‌سایه‌تی وئه‌ندام په‌رله‌مان په‌یوه‌ندیان پیوه‌كردین
وخوازیاری به‌رپاكردنی سیمناریك بوون سه‌باره‌ت
به‌كیشه‌كانی
په‌نابه‌ران له یونان و ریگه چاره‌ی
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی.
تێبینی/ 1- داوا له‌كه‌سوكاری ئه‌و
په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا
ئه‌زیزانیان له‌یونان كوژراوه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن!
2-
هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك ئاگادار
ده‌كه‌ینه‌وه كه دۆكیۆمه‌نته په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌م
دیداره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بلاوده‌كرینه‌وه‌و
!
ریبوار عارف له سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه
4. 3. 2010
|