راگه‌یاندنی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێکخراوی ده‌ره‌وه
ده‌رباره‌ی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ری عێراقی
له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان په‌نابه‌ر که
که‌یسه‌کانیان ره‌فزکراوه، له ووڵاتانی
ئه‌وروپاوه به‌زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی کوردستان و
عێراق کراونه‌ته‌وه. پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ش سه‌ره‌تا له سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌و هاوکاری وکۆمه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که
ده‌وڵه‌ت بۆی دابینکردون له‌بابه‌تی خانوو و
خه‌رجی بژێویان تاده‌گاته گرتن و زیندانیکردنیان
و پاشان دیپۆرتکردنه‌وه‌یان به‌ره‌و عێراق و
کوردستان.
هه‌رئێستاش
بڕیاره 70 په‌نابه‌ری کوردزمان که له
به‌ندیخانه‌ی تنزلي هاوس به‌ریتانیا
ده‌سته‌به‌سه‌رکراون له شه‌وی 7/8ی /4/2010دا
ره‌وانه‌ی کوردستان بکرێنه‌وه‌و له‌فڕۆکه‌خانه‌ی
سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
وه‌ربگیرێنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر
راگه‌یاندنه‌کانی فیدراسیۆندا که ده‌ڵێ
ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و کوردستان هاوکاریی
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن له مه‌سه‌له‌ی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌راندا، ئه‌وه‌یان
خستۆته‌روو که له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌راندا نین، به‌ڵام دیسانه‌وه فیدراسیۆن
له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و 70 په‌نابه‌ره‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به هاوکاریکردنی
حکومه‌تی به‌ریتانیا تۆ‌مه‌تبارده‌کات و له‌م
تۆمه‌تبارکردنه‌شدا پشت به‌و به‌ڵگانه ده‌به‌ستێ
که له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانی زیندانیه‌وه بۆی
ره‌وانه‌کراوه.
ئێمه له حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/رێکخروای ده‌ره‌وه،
پێمانوایه که په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی که
قوربانیانی نائارامی و شه‌ڕو داگیرکاری و سه‌رکوت
و پێشێلکردنی ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵکن له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی میلیشیاییه‌وه له عێراق و
کوردستان، مافی ساده‌و سه‌ره‌تایی خۆیانه که
له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌وروپیه‌وه وه‌کو په‌نابه‌ر
مامه‌ڵه‌بکرێن و مافی په‌نابه‌رێتیان به‌ره‌سمی
بناسن. له‌مڕوه‌وه هه‌موو ئیجرائاتێکی
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی له‌دژی په‌نابه‌رانی کورد
وعێراقی به‌توندی ئیدانه ده‌که‌ین. داوا ده‌که‌ین
که ده‌ستبه‌جێ زیندانیه‌کان ئازادبکرێن.
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌جێ
رابگیرێت. مافه‌کانیان بۆ بگێڕنه‌وه. چاو به
داوای په‌نابه‌رێتیان بخشێنه‌وه‌و و داواکانیان
قبوڵ بکه‌ن. هاوکات داوا له په‌نابه‌ران و هه‌موو
دۆست و لایه‌نگرانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران
ده‌که‌ین که له‌ده‌وری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی
دوڵه‌تانی ئه‌وروپی و هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان بۆ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
تێ‌بکۆشن.
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
3/4/2010