|
وەرگرتنەوەی زیاتر لە 70 پەنابەر
لەفرۆکەخانەی بەغدا، ناوه‌ڕۆکی هەڵویستی درۆزنانه‌ی
حکومەتی ما‌لیکی ئاشکرا دەکات!
یەکێک لەو رۆژنامەنووسانەی
رزگاربوون
لەدەست حکومەتەکەی ما‌لیکی ژیانی پەنابەری هەڵبژاردوە،
لەیەکێک لە زیندانەکانی مالمۆ لە سویدەوە بە فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عیراقی راگەیاند؛ دۆینی ١١-١٠-٢٠١١
زیاتر لە ٧٠ پەنابەری عیراقی کە لەنیویاندا ژن و منداڵی
تیا بووە، لە رێگای فرۆکەخانەی کۆپنهاگن لە دانمارکەوە
دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کراونەتەوە. کاتژمیر 8 بەیانی
ئەمرۆ لە لایەن حکومەتی عیراقیەوە وەرگیراونەتەوە.
وەرگرتنەوەی ئەم وەجبەیه لەپەنابەرانی عێراقی
له‌کاتێکدایه که‌هێشتا مه‌ره‌که‌بی به‌یاننامه
چاوه‌شه‌کاریه‌که‌ی حکومه‌تی ما‌لیکی وشک نه‌بۆته‌وه،
که‌تێیدا خۆی به‌خه‌مخۆر ولایه‌نگری په‌نابه‌ران
وهاولاتیانی عێراقی هه‌ڵخستبوو. به‌یاننامه‌یه‌ک که‌چه‌ند
ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا بۆ خاوکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی سه‌ر
ما‌لیکی سه‌بارەت به‌سیاسه‌تی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران
له‌لایه‌ن ده‌وڵەتانی ئه‌وروپاوە، وای نیشانی ڕای گشتی
ناوخۆ وجیهان دەدا که‌گوایه حکومه‌ته‌که‌ی ما‌لیکی
ده‌ربه‌ستی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانه‌و ده‌ستی هاوکاری
له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا تێکه‌ڵنه‌کرد‌وه، به‌ڵام
وەرگرتنەوەی ئه‌م وه‌جبه‌یه لە پەنابەرانی بەزۆر
دیپۆرتکراو نه‌ک هه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی ما‌لیکی
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌درۆخسته‌وه، به‌ڵکو
ناوه‌ڕۆکی دژی په‌نابه‌ری ودژی خه‌ڵکی ئەم حکومەتەی
به‌ڕۆشنی بۆهه‌موولایه‌ک نیشاندایه‌وه.
هاوکاریکردن و لایەنگری سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
لەلایەن حکومەتەکەی ما‌لیکی یەوە لە دریژەی هەمان ئەو
سیاسەتە دژە ئینسانیانەدا دەچیتە پێش کە ما‌لیکی بەرامبەر
بە خواست‌و داواکانی خەڵکی بێبەشی عیراق گرتویەتە پێش‌و
نارەزایەتیەکانیان بەکوشتن وتیرۆرو توقاندنو رفاندنی
هەلسوراوانی سیاسی وسەرکوتی خۆپیشاندەران وەڵام دەداتەوە.
بەردەوامی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن
حکومەتە راستەکانی ئەوروپاوە لە کاتیکدا دەچیتە پێش
کەرۆژانە دەزگاکانی راگەیاندنو میدیاکانی خۆشیان ناتوانن
نکولی لە هەوالی توند‌و تیژی و تەقینەوەی رۆژانەو و کوشتن‌و
نائارامی‌و مەرگەساتی خەلکی عیراق بکەن . هەر ئەمەش نیشانی
دوروویی سیاسەتی ئەم ولاتانە نیشان ئەدات لەسەر
ئیدعاکانیان لە بارەی " دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ و
مافەکانی پەنابەران" تەنانەت رێکخراوە مرۆیەکانو
مەدەنیەکانی جیهانیشی لەسەر ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
رووبەرووی هەلویستگرتن کردوە.
ئێمە
لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری بەتوندی
ئیدانە و سەرکۆنەکردنی سیاسەتی حکومەتی ما‌لیکی بەرامبەر بە
پەنابەران. داوای دەستبەجێ راگرتنی ئەو رێکەوتننامانە
دەکەین کە حکومەتی عیراقی بەژیانو ئایندەی پەنابەرانەوە
ئیمزایان لێداوە . هاوکات داوا لە تەواوی حزب‌و رێکخراوە
ئینسانی و پەنابەری و لایەنە سیاسی عیراقی و کوردستانی و
جیهانیەکان دەکەین کە بە هەر رێگایەک پێیان دەکرێت فشار
بهێنن و نارەزایەتی دەربرن تا حکومەتەکەی ما‌لیکی لە
هاوکاریکردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران پەشیمان
دەکاتەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە هەوڵەکانی بۆ
دابینکردنی ژیانێکی ئارام وئینسانی بۆ پەنابەران
راناوەستیت. ودلنیاشین لەم هەنگاوەماندا تەنها نین، بەلکو
بەدەیان خەڵکی ئازادیخواز‌و حزب و رێکخراوی ئینسانی
وکریکاری ولایەنی سیاسی و پەنابەری وپەرلەمانتار لەئاستی
عیراق و کوردستان و جیهاندا لەپال هەولەکانماندا
راوەستاون. هەروەک چۆن ئەوەی دەرگای فرۆکەخانەی هەولیرو
سلیمانی بەرووی پەنابەرانی بەزۆر نیراوەدا داخرا، ئاواش
سیاسەتی سات‌و سەوداو بازرگانی حکومەتەکەی ما‌لیکی بەژیانی
پەنابەرانەوە روو بەشکستە.
دەشتی جەمال
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
12-10-2011
|