زیندانکردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحە نیشانەی نەبوونی ئازادی سیاسی یە لەکوردستاندا

بە پێ ئەو هەوالانەی لەلایەن کەمپینی "ئازادی دەستبەجێ ئیبراهیمی کاکە ئەحە"وە وێنەی بەدەستی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی گەیشتوە، ناوبراوکە یەکێک بوە لە هەڵسوراوانی خۆپیشاندانەکانی دوای 17 شوبات لە شاری هەڵەبجە لەلایەن هیزەکانی ئاسایشی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە بەهانەی ئەوەی هانی خۆپیشاندەرانی داوە بۆ کاری تووندو تیژی دەستگیرکراوەو لە زینداندا راگیراوە.

ئەم هەنگاوەی هیزەکانی ئاسایشی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە دریژەی هەولەکانی دەسەلاتدارانی کوردستاندا دەچیتە پێش کە لەدوای سەرکوتی راپەرینی 62 رۆژەی خەڵکی کوردستان لەپێناو ئالوگۆری ریشەیی بۆ ئازادی و یەکسانی‌و عەدالەتی کۆمەلایەتی هاتە مەیدان، بەلام بەزەبری چەک و میلیتاریزەکردنی شارو رفاندن و ئەشکەنجەدانی هەلسوراوانی سیاسی‌و رۆژنامەنووسان‌و نانبرین وسزادان و توقاندن و وەلامیان بە داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان دایەوە .

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری ئیدانەکردنی دەستگیرکردنی ئیبراهیمی کاکە ئەحە دەنگی خۆمان دەخەینە پال دەنگی "کەمپینی ئازادی دەستبەجێ ئیبراهیمی کاکە ئەحە " و داوای ئازاد کردنی بیقیدوشەرتی ناوبراو دەکەین. گرتن‌و رفاندنو ئەشکەنجەدانی هەلسوراوانی سیاسی سەرکوتی ئازادی سیاسی وخنکاندنی هەمو دەنگێکی ئازادە لە کوردستان. بە دریژە دان بەم کردەوانەیان، دەسەلاتداران تەمەنی خۆیان نزیکتر دەکەنەوە لە ئاوا بوون.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەرژەوەندی لە بەرقەرار بوونی ئازادیو یەکسانیدایە لە کوردستان تا هیچ هاولاتیەکی کوردستان ناچار نەبێت بەهەلبژاردنی ژیانی ئاوارەیی و کولەمەرگی وژیانی پەنابەری. بەردەوامبوونی دەسەلاتداران لەم کردەوانەیان سەد جاریتر ئیدعاکانی ولاتی ئەوروپاش لە باری" ئارامیو دیمکراسی" لەکوردستاندا وەک بەهانەیەک بۆ دیپۆرتی پەنابەران بێ مانا دەکات. ئێمە و هەولەکانمان بە ئاراستەی راکیشانی پشتیوانی بۆ ئازادیەکانی خەڵکی کودستان لە دەوەوە توندتر دەکاتەوە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی

20-10-2011