له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ،
ڕۆژی 8-4-2010 گفتووگۆ وڕووبه‌ربوونه‌وه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن (فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی،رێكخراوی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی ئێرانی -بێ سنور) به
ئاماده‌ی نۆینه‌ری حكومه‌تی مودرات له‌حزبی
ده‌سه‌ڵات ونۆینه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌پارتی(حزبی
خه‌ڵك ،كریستیان دیمكرات ، سوسیال دیموكرات ،حزبی
سه‌وز، وه پارتی عه‌داڵه‌تی ئۆپۆزسیۆن) كه
به‌شێكیان له‌پارته‌سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی
په‌رله‌مانی سویدن وسكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی ونزیك به 250 كه‌س له شاری
یۆتۆبۆری سوید سازكرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه توفیقی محه‌مه‌دی له
ڕێكخراوی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی ئێرانی له
ووته‌یه‌كدا به‌دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان
له‌سه‌ر جێگا‌و رێگا‌و گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه وه
هه‌روه‌ها خستنه ڕووی كێشه‌یه‌ك كه ڕۆژانه
بۆته زاری كۆمه‌ڵگای سوید به‌ڵام بێ چاره‌سه‌ر
ماوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش كێشه‌ی په‌نابه‌رانه و
گیروگرفته‌كانێتی ،و داوای له ئاماده‌بوان كرد
به په‌رۆشه‌وه له باسه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه
بڕاوانن و به‌مسولێته‌وه به‌رپرسیاران مامه‌ڵه‌و
ڕێگا چاره‌یه‌كی ئینسانی بۆ بدۆزنه‌وه.
پاشان نۆێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له حزبی ده‌سه‌ڵاتو
پارته‌سه‌ره‌كێكانی پێكهاته‌ی په‌رله‌مان ووتاری
خۆیان پێشكه‌شكرد له گۆشه‌و بۆچونی پارته‌كانی
خۆیانه‌وه له‌سه‌ر گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای سوید‌و
ئاڵوگۆره‌كان له یاسای سوید‌و مافی مرۆڤ
ومه‌سه‌له‌ی ژنان و منداڵان و بیكاری
خزمه‌تگوزاریه‌كانو یاسای په‌نابه‌ری حكومه‌تی
سویدیان تاوتۆكرد وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سپتامبه‌ری داهاتوو
به‌ده‌سته‌وه گرت.
پاشان ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له ووته‌یه‌كدا
یاسای په‌نابه‌ری حكومه‌تی دایه به ڕه‌خنه كه
له چه‌ند ساڵی رابردوودا نه‌ك ته‌نها
په‌نابه‌رانی كردۆته قوربانی به‌ڵكو به‌هاو
پێیوانه دیمكراتیه‌كان ومافی مرۆڤی خستۆته ژێر
پرسیاره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه كه تاوان‌و
كاره‌سات و تراژیدیای نا ئینسانی
لێكه‌وتۆته‌وه،هه‌وره‌ها ده‌شتی جه‌مال باسی له
دۆخی سیاسی عێراق‌و كوردستان كرد كه چۆن كراوه‌ته
مه‌یدانی كێشمه‌كێشی نێوان هیزه میلیشیاو تایفی‌و
قه‌ومی ئیسلامیه‌كان به‌هۆیه‌وه دیارده‌ی
ڕووكردنه هانده‌رانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا
له‌نیویاندا سوید پێك هێناو ، وه‌تیشكی خسته سه‌ر
مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه كه له‌به‌رامبه‌ر
په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقیدا گیراوه‌ته به‌ر
له‌گرتنو ڕاونانو ناچاركردنی په‌نابه‌ران به
خۆكوشتن‌و پاشان سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه
ڕێكه‌وتنه ئاشكرا‌و نیهینی لێكه‌وتۆته‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ژیانی ئاواره‌یو
ده‌ربه‌ده‌ریان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیاندا
داسه‌پاندوه.. . داوایكرد له به‌شداربوانی كه
كۆبوونه‌وه‌كه ڕوو به ئاڵووگۆرێكی ئینسانی و
ڕێگاچاره‌یه‌كی ئینسانی له یاسا‌و قانوونه‌كانی
سوید ئاڕاسته بكرێت كه ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ی
خستۆته ژیر پرسیاره‌وه له باری مافی مرۆڤ و
دیمكراسی.
پاشان جارێكی تر نۆینه‌ری پارته‌كان له‌سه‌ر
قسه‌كانی یه‌كتر هه‌ڵویسته‌یان گرت ،ده‌شتی جه‌مال
له‌م به‌شه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری له‌به‌رده‌م
نۆینه‌ری حزبی ده‌سه‌ڵاتو پارته سه‌ره‌كیه‌كانی
په‌رله‌ماندا جێهێشت ووتی"كێ به‌رپرسیاره له
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران. . كێ
به‌رپرسیاره له سیاسه‌تی جیاكاری‌و نه‌ژاد
په‌رستانه،كێ ئاینده‌ی دیموكراسی ومافی مرۆڤی
سویدی خستۆته ژیر پرسیاره‌وه،كێ به‌رپرسیاره
له‌مه‌رگی میوان عمر وئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ناچار
به‌خۆكوژی كران. . كێ به‌رپرسیاره له ژیان‌و
چاره‌نوسی 20 هه‌زار په‌نابه‌ر كه به‌شێوه‌ی
نهێنی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له هه‌موو
پێداویستیه‌كی ژیان وبه‌تایبه‌تی ته‌ندروستی
بێبه‌شن. كێ به‌ر پرسیاره له‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی
به‌رێوه چووه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی جه‌نگو
نائارامی تێدایه. .. كێ مافه‌كانی ژنان‌و منداڵانی
په‌نابه‌ری سپاردوه به ڕه‌نگی پێست‌و زمان‌و شۆینی
له‌دایك بوون. ئایه ئاماده‌ن ئاڵووگۆرێكی ئینسانی
له‌یاساكانی په‌نابه‌ری پێك بهێنن تا سوید
نه‌چیته نیو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشیلكاری مافی
مرۆڤ په‌یره‌وه‌ی لێده‌كه‌ن.
پاشان په‌نابه‌ران له به‌شێكی تری
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داستانه‌كانی ژیانی خۆیان
گێرایه‌وه كه چۆن به‌شێوازی پێچه‌وانه به
به‌های ئینسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچه‌وه ، یه‌كێ له‌و
په‌نابه‌رانه منداڵێكی 13 ساڵانی عێراقی بوو كه
به قوڵپیگریانه‌وه مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچی
گێرایه‌وه ووتی"من 10ساڵ بووم هاتوومه‌ته وڵاتی
سوید و دایك و باوكم نیه پۆلیس ئاگاداری
كردومه‌ته‌وه بگه‌رێمه‌وه بۆ عێراق"په‌نابه‌رێكی
دیكه‌ی ئێرانی ووتی"من 7ساڵ خه‌باتی چه‌كدارانه‌م
دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردوه ،چۆن
ده‌توانم بگه‌رێمه‌وه بۆ ئێران"په‌نابه‌رێكی
دیكه ووتی"من له كه‌مایه‌تی كاكه‌یم له عێراقدا
پێم ده‌لێن برۆره‌وه كوردستان ئارامه. .
كوردستان ته‌نها بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی ئارامه
نه‌ك ئێمه"په‌نابه‌رێكی دیكه ووتی"من 7 ساڵه
له‌م وڵاته ژیان به‌سه‌رده‌به‌م كارم كردوه
زه‌ریبه‌م داوه تا ئێستا مافی مانه‌وه پێناده‌ن
ده‌ڵێن 25 هه‌زار كرونت ئه‌ده‌ینێ بگه‌رێره‌وه بۆ
كوردستان" گێرانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی
په‌نابه‌ران وویژدانی به‌شداربوانی ڕاچله‌كاند و
نۆینه‌ری حكومه‌تی مودرات شانی خۆیان له پرسیار و
ڕاستیه‌كان ی به‌شدار بوان ده‌رهێنا و
به‌پێچه‌وه‌انه‌شه‌وه فشاره‌كانی په‌نابه‌ران بۆ
سه‌ریان زیاتر ده‌بوو.
پاشان هه‌ردوو رێكخراوی فیدراسیونی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی و رێكخراوی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی ئیرانی -بێ سنور یاداشتنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید به كۆمه‌ڵێك
داواكاریه‌وه خسته به‌رده‌م به‌شداربوانی
دیباته‌كه كه داواكاری ئاڵوگۆر له‌یاسای
په‌نابه‌ری سوید‌و ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌رانو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كانیان
به‌ژیانو ئاینده‌ی په‌نابه‌رانو ئازادكردنی
زیندانه‌كانو داواكاری به‌ره‌سمیت ناسینی مافی
په‌نابه‌ری به په‌نابه‌ران و تازه‌كردنه‌وه‌ی
ئیقامه بۆ 1400 په‌نابه‌ری كوردی له خۆ ده‌گرت،
ته‌سلیم به نۆینه‌رانی پارته‌كانكرد.
له‌كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ریبوار حسین به‌رپرسی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له
شاری یۆتۆبۆری نامه‌ی سكرتێری فیدراسیۆن‌و 1500
ئیمزای ناڕه‌زایه‌تی ونامه‌ی ژماره‌یه‌ك له پارت‌و
ڕێكخراوی په‌نابه‌ریو ئینسانی كه داواكاریه‌كانی
په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی له خۆده‌گرت ته‌سلیم
به به‌رێز (Hans Rothenberg)نۆینه‌ری حكومه‌تی
مودرات كرد كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كۆچی سویدی
بكات، ئه‌وانیش وه‌ریان گرت ووتیان له‌نزیكترین
كاتدا وڵامتان ئه‌ده‌ینه‌وه.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندنو و میدیاكان راپۆرتیان له
كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌كرد له‌گه‌ڵ (توفیقی
محه‌مه‌دی و ده‌شتی جه‌مال )چاو پێكه‌وتنیانكرد..
هه‌مان شه‌و ته‌له‌فیزیوونی svt1بڵاوی كرده‌وه.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه سكرتێری فیدراسیۆن له
گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كۆبووه تاكیدی له
یه‌گرتوی ریزه‌كانی په‌نابه‌ران كرده‌وه له
ده‌وری فیدراسیۆن و باسی له ونه‌به‌ردیانه كرد
كه له‌ده‌وری رابردووا فیدراسیۆن بۆ په‌نابه‌ران
به‌ده‌ستی هێناوه له ناویاندا ڕاگرتی ئه‌و 70
په‌نابه‌ره‌ی به‌ریتانیا وخۆپیشاندانه‌كانی
كوردستان و كاره‌كانی داهاتووی فیدراسیۆنی له
ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپاو كوردستان خسته ڕوو.
سه‌ركه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
په‌نابه‌ران
مافی په‌نابه‌ری مافی ئینسانه!
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی-یۆتۆری
9-4-2010