|
مه‌رگی
ریَكه‌وت ره‌شید خه‌تایه‌كی گه‌وره‌یه له‌ئه‌ستۆی
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان
و
حكومه‌تی به‌ریتانیایه
به
داخیَكی گرانه‌وه، ریَكه‌وت ره‌شید لاوی كوردی عیَراقی
دوی 11 ساڵ به ئۆمیدی ژیان دامه‌زراندن له وولاتی
به‌ریتانیا، ئیَواره‌ی رۆژی 30-1-2011 له له نده‌ن و
له ژووره‌كه‌ی، به خۆ هه‌ڵوساین كۆتایی به ژیانی خۆی
هیَنان
ریَكه‌وت ره‌شید
یه‌كه‌مین قوربانی و دواین كاره‌ساتی جه‌رگ برِ نیه كه
دڵمان راده‌چله‌كیَنی، به‌ڵكو قه‌باره‌ی داستانی مه‌رگی
په‌نابه‌ران له ریَگای سه‌ختو دژوار‌و ژیانی په‌نابه‌ریدا
له میژووی هاوچه‌رخی ئه‌مرۆدا بیَ وینه بووه. هیَشتا
ناسۆری گیان لەدەستدانی عوسمان ره‌سول و حسین عه‌لی و
قوربانیانی پاتراو جزیره‌ی كریسمسی ئوسترالیا ساریژ
نه‌بووه، کە هه‌واڵی مه‌رگی ریَكه‌وتیش دڵی هەمومان
دەگوشێ. تراژیدیای مەرگی سەرکەوت و عوسمان و حسین و دەیان
پەنابەری دیکە گۆشەیەكە لە هەوڵی کەسانێک کە بەقیمەتی
گیانی خۆیان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئارام و ئاسودە کوردستان
بەجێدێڵن!
ریَكه‌وت وه‌ك
هه‌ر لاویَكی تری كوردستان به ریَكه‌وت ژیانی هانده‌ران
هه‌ڵنابژیَریت، به‌ڵكو ناچاركراون کە له په‌یوه‌ندى
كۆمه‌لایه‌تى و له‌میژووی ژیانی خۆیان هه‌ڵكه‌نریَن.
سه‌ره‌راى هه‌ر سه‌ختى و بیده‌ره‌تانى و خەتەری مه‌رگێك
كه‌دیته سه‌ر ریَگاى كۆچى لاوان له ریَگاكانی رووكردنه
ده‌ره‌وه‌یان، به‌لاَم هیَشتا هەنده‌ران به ریَگایه‌ك بۆ
هیَنانه‌دی ئاوات حه‌زو ئاره‌زووكانیان، بۆ چه‌سپاندی
ئازادی و مافه‌كانیان، بۆ هه‌ڵسوكه‌وت جموجۆڵی
كۆمه‌لایه‌تیان ده‌بیننه‌وه.
ده‌سه‌لاتدارانی
كوردستان له پیَشیانه‌وه پارتی و یه‌كیتی به‌رپرسی
راسته‌خۆی ئه‌و كاره‌سات و تراجدیایانه‌ن به‌رۆكی به
هاولاتیانی كوردستانی گرتووه كه روو له هەنده‌ران
ده‌كه‌ن. ئه‌م دوو حزبه خه‌ڵكی كوردستانیان كردۆته
پاشكۆی دۆخی ناهه‌مواری عیراق و به‌دیار شه‌رو تیرۆر‌و
كیشمه‌كێشی ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی و ناسیونالیسته‌وه
رایانگرتوون. ئەمەش ئەگەری تێکچونی بارودۆخ و کەوتنەوەی
کارەساتی هەیە، بێجگە لەوەی کە بەرپرسان و دەوڵەمەندانی
دۆستی خۆیان دەستیان بەسەر هەموو داهاتی کوردستاندا گرتوەو
لاوانیش بەدەست بێ‌کاری و بێمافی و سەرکوتکردنی هەموو ئاوات
و خواستە ئینسانیەکان و پەراوێزکەوتنەوە دەناڵێنن. بۆیە
لاوانی كوردستان به‌دور له ئیراده‌ی خۆیان ناچار
به‌هه‌ڵهاتن و هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری دەکەن و
لەدەرەوەش یەخەیان بەرنادەن و هاوکاری حکومەتە ئەوروپیەکان
دەکەن بۆ سنورداشکردنەوەیان!
حكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپاش به‌دور له‌هه‌موو پیَوانه ئینسانی‌و
نیوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌دور له ئیدعایه‌ك له باره‌ی "مافی
مرۆڤ و دیموكراتی"، کاریگەری ئەزمەیەکی ئابوریەك کە یەخەی
نیزامەکەیانی گرتوە دەیانەوێ بەسەر چینی کرێکاری و خەڵکی
کەمدەرامەتی وڵاتانی خۆیاندا بشکێننەوە، و بەمجۆرەش
پەنابەران وەکو لاوازترین گروپ روبەری ئەو هێرش و
بێمافیانە بونەتەوە و هەموو خزمەتگوزاریەکیان لێ
وەردەگرنەوە و لە زیندانەکنیان توند دەکەن تا سەرەنجام
دیپۆرتیان بکەنەوە.
فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی ئه‌وپه‌ری پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی ئارَاسته‌ی كه‌سوكاری ریَكه‌وت ره‌شیدو دۆستان‌و
عه‌زیزانی ده‌كات. هاوكات له پیَناو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران و هیَنانه‌دی خواست‌و
داواكاریه ئینسانیه‌كانیان بەته‌واوی تواناوه
تیَده‌كوشیَت و په‌نابه‌ران بانگه‌واز ده‌كات بۆ
هه‌ڵبژاردنی خه‌باتی ریَكخراوبوون دور له ئازاردانی
جه‌سته‌یی ، بۆ ژیان دۆستی و ئالوگۆریَكی ئینسانی نه‌ك
خۆدانه ده‌ست مه‌رگ
ده‌شتی جه‌مال
سكرتیری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق
3-2-2011 |