|
ناوه‌ندی
هه‌واڵگری فیدراسیۆنیسه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێراوه له هه‌ولێر
وه‌رده‌گیرینه‌وه
به‌ریتانیا :گرتووخانه‌ی كامسفیلد هاوس:13-3-2010
مسته‌فا له‌گرتووخانه‌ی كامسفیلد هاوس له شاری ئۆكسفۆرد
ووتی"ئۆمید خالید وره‌نجه پیرۆ هه‌ردوو په‌نابه‌ری كوردی
عێراقی رۆژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگای
هێلی ئاسمانی مه‌له‌كی ئه‌رده‌نی دیپۆرتی عه‌مانكرانه‌وه
له‌ویشه‌وه ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
كرانه‌وه بێ كێشه وه‌ریانگرتنه‌وه"
عه‌لی مه‌ولود له‌گرتووخانه‌ی گلاسگۆ له‌سكوتلند
ڕایگه‌یاند"ئێمه ژماره‌مان 22 په‌نابه‌ری كورده له‌م
گرتووخانه‌یه‌دا تا ئێستا 9 په‌نابه‌ریان گۆیزاوه‌ته‌وه
له‌نده‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌زۆرملی ناردنه‌وه ،زۆربه‌مان
تیكتمان وه‌رگرتوه له‌سه‌ری نوسراوه زیاتر 7 ڕۆژ و
كه‌متر له 22 ڕۆژی داهاتوو دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستان
(هه‌ولێر)ده‌كرێنه‌وه"
عه‌لی ئه‌وه‌شی ووت"تا ئێستا هیچ كه‌س به‌هانامانه‌وه
نه‌هاتوون ،ده‌مانكه‌نه دیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق،ماوه‌ی 10 ساڵه له‌به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م
خاوه‌نی خیزان منداڵم و شه‌ش رۆژه منداڵه‌كه‌م هاتۆته
دنیاوه. كوا مافی مرۆڤ كوا دیمكراسی"
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆن ووتی"زیاتر له 70
په‌نابه‌ری كورد له‌گرتووخانه‌كانی به‌ریتانیا
له‌چاوه‌روانی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ن وزۆربه‌یان تیكتیان
پێدراوه ،ئه‌م هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا
له‌چوارچێوه‌ی ته‌وافقاتو رێكه‌وتن نامه و هاوكاری
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق‌و و هه‌رێم ده‌چێته پێشه‌وه
،ئه‌گه‌ر چی له‌تازه‌ترین ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمدا
كه به‌سایته‌كه‌یانه‌وه ماوه هاتووه: گوایه ئه‌وان
ڕێكه‌وتنیان نیه به‌ڵام ئه‌و جۆره لێدوانانه جگه له
سیاسه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه هیچ ڕاستگۆیكی تیدا نیه تا
ئێستا به‌كرده‌وه نیشانیان نه‌داوه ئه‌وان له‌گه‌ڵ
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نیین" |