|
سێ په‌نابه‌ری
به‌زۆر نێراوه ئه‌مشه‌و ده‌گه‌نه‌وه هه‌ولێر
به‌ریتانیا :فرۆكه‌خانه‌ی گاتویك13-3-2010
ئۆمید خالید ئه‌بو به‌كر له ناو فرۆكه‌خانه‌ی گادویك له
نزیك له‌نده‌ن سكرتێری فیدراسیۆنی ئاگاداركرده‌وه ووتی
"له‌ناو ڤانێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر له‌فرۆكه‌خانه‌ی گاتویك
دایانناوم بڕیاره ئه‌مرۆ كاتژمێر 4 به‌كاتی له‌نده‌ن
دیپۆتی فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێرم بكه‌نه‌وه"
ئۆمید ئه‌وه‌شی ووت"ماوه‌ی 5 ساڵه له‌به‌ریتانیا ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌م هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایم نه‌بوو ودانیشتووی
پیره‌مه‌گرونم"
ئومید داوا له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنو رۆژنامه‌نوسانكرد
"ئێمه بریاره كاتژمێر 1ونیوی شه‌و به‌كاتی له‌نده‌ن
بگه‌ینه‌وه هه‌ولێر ،داواده‌كه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
ئاماده‌بن تا به‌چاوی خۆیان ئه‌و ڕاستیه ببینن كه چۆن
به ئیهانه‌تو سوكایه‌تی دیپۆرتمان ده‌كه‌نه‌وه" |