|
پاریَزگاری سلیَمانی
سه‌ربه‌حكومه‌تی هه‌ریَم، ریَگا به‌خۆپیشاندانی فیدراسیۆن
نادات تا فریای په‌نابه‌ران بكه‌ویَت
سلیَمانی12-6-2011:
ئامانج عبدولا به‌رپرسی
لقی كوردستانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌سكرتاریتی
فیدراسیۆنی راگه‌یاند"دوای ئه‌وه‌ی داوای موله‌تی
خۆپیشاندانمانكرد له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی
عیراقی به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له‌داواكاریه‌كانی
په‌نابه‌ران، به‌لام به‌داخه‌وه به‌كیتابی ره‌سمی
داواكه‌یان ره‌تكردینه‌وه و ریَگه‌مان ناده‌ن فریای
په‌نابه‌ران بكه‌وین كه هه‌ره‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ره"
ئامانج ئه‌وه‌شی ووت"
كیتابه‌كه ئه‌وه‌شی تیا هاتووه: گوایه له‌به‌ر پاراستنی
ئه‌منیتی گشتی و روونه‌دانی هیچ زیانیَك به‌مافی گشتی"
ده‌شتی جه‌مال سكرتیری
فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی موله‌تی خۆپیشاندان
له‌لایه‌ن پاریزگاری سلیَمانیوه ووتی"به‌هانه‌یه‌كه بۆ
قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره خۆپیشاندانیَك و خۆنواندیَكی
خه‌ڵكی كوردستان بۆ داوای مافه‌كانیان و پیچه‌وانه‌شه به
یاسای خۆپیشاندانی حكومه‌تی عیراقی وهه‌روه‌ها ئه‌و
واقعیته‌ش ده‌خاته روو كه هه‌ڵكشانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان به‌روویی (یاسای خۆپیشاندان) به‌رهه‌قه"
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی
ووت"ریَگانه‌دان به‌خۆپیشاندانی فیدراسیۆن بۆ فریاری
كه‌وتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی فه‌رمانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان
دراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاوه هیچ به‌ڵگه‌و
شك‌و گۆمانیَك ناهیَلیَته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستانیش به‌شدارو هاوكاری ئه‌و ئیتفاقیانه
ده‌كات كه حكومه‌تی عیراقی به‌ژیانو ئاینده‌ی
په‌نابه‌رانه‌وه ئیمزایان لیَداوه، به‌ڵگه‌یه‌كیشه بۆ
هاورای حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بۆ دیپۆرتی
په‌نابه‌ران"
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی
یه‌كیَك له‌په‌نابه‌ره‌گیراوه‌كان له‌كه‌مپی كامسفیلد هاوس
ووتی"ئیَمه وه‌لامی دانشكینمان به وه‌فدی حكومه‌تی
عیراقی دایه‌وه كه‌مه‌به‌ستی دلنیابوون له‌عیراقی بوونی
ئیَمه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه هینرابوون بۆ
سه‌ردانی گرتووخانه‌كان، تا حكومه‌تی به‌ریتانیا
دڵنیابكه‌ن كه ئیَمه عیراقیین. بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتمان
بكه‌نه‌وه بۆ به‌غدا. له‌لایه‌ن به‌رپرسی گرتووخانه‌كان
ئاگاداركراینه‌وه بچین وه‌فدی حكومه‌تی عیراقی ببینین
به‌لاَم ئیَمه نه‌ك هه‌ر ئاماده‌نه‌بووین بیانبیینین
به‌ڵكو به مانگرتن وه‌لاَمان دانه‌وه، ناچار ئه‌وانیش
به‌په‌له‌كه‌مپه‌كه‌یان چۆڵكرد"
عه‌لی ئه‌وه‌شی ووت"
ئیَمه له‌ریگای فیدراسیۆنه‌وه به‌ناوی 24 په‌نابه‌ری
كورد‌و 13 په‌نابه‌ری ئه‌فغانیه‌وه نامه‌مان بۆ دادگای
ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ‌و سه‌رجه‌م ریَكخراو
جیهانیه‌كان ناردوه، سه‌باره‌ت به نامنی عیراق‌و
ئه‌فغانستان و دژ به دیپۆرتكردنه‌وه‌مان بۆ به‌غدا،
پشتیوانیمان لیَبكه‌ن"
ده‌شتی جه‌مال سكرتیری
فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌مانگرتنی ئه‌و 24
په‌نابه‌ره‌كورده ووتی"ئیَمه داوامان له‌و په‌نابه‌رانه
كرد مانگرتن له‌خواردن بشكیَنن چونكه ریَگایه‌كی
نادروسته ئازاری جه‌سته‌ی خۆیان بده‌ن، به‌ڵكو شیوازی
ناره‌زایه‌تی تر هه‌ڵبژیرن، كه ئه‌ویش یه‌كگرتووی ومل
نه‌دانه به‌چاوپیَكه‌وتنی وه‌فدی حكومه‌تی عیراقی.
خۆشبه‌ختانه په‌نابه‌ران، مانگرتنه‌كه‌یان شكاند‌و به‌و
شیوه‌یه‌ش پلانی چه‌په‌لی حكومه‌تی عیراقی به‌شكستدا
كیَشرا"
له‌لایه‌كی تره‌وه
هه‌ڵمه‌ت یه‌كیَك له په‌نابه‌ره گیراوه‌كان
ووتی"حكومه‌تی عیراقی چیده‌ویت له‌ئیَمه؟ چ
دوژمنایه‌تیه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ل په‌نابه‌ران، شه‌رمه بۆ
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان ریَگای بیَده‌نگیان
هه‌لبژاردوه به‌رامبه‌ر به‌و سوكایه‌تیانه‌ی
به‌كورده‌كانی ناوچه جیَناكۆكیَكان به‌ریَوه‌ده‌بریت "
جۆرج لاڤینده‌ر
چالاكه‌وانی مه‌یدانی په‌نابه‌ری و هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن
ووتی"راگه‌یاندنی 20 رۆژه‌ی كه‌مپینی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، له پشتیوانیه‌كی
بیَوچان به‌هره‌مه‌ند بوو له‌لایه‌ن ریَكخراوه
په‌نابه‌ری و ئینسانی و سه‌ندیكای كریكارییَكان، ته‌نانه‌ت
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو ئه‌وروپامان
ئاگاداركردوته‌وه دژ به‌دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا"
|