|
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری
زیندانی داوای پشتیوانی ده‌كه‌ن
كه‌مپینی بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ر یَكه‌وتننامه‌ی نیوان حكومه‌تی
عیَراقی و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا راگه‌یه‌نرا
له‌نده‌ن22-5-2011:
25 په‌نابه‌ری كورد له گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری
كامسفیلد هاوسه‌وه له‌شاری ئۆكسفۆرد نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان‌و په‌رله‌مانو ریَكخراوه
جه‌ماوه‌ری و پیشه‌كان ده‌كه‌ن و داوا ی"فشار بهیَنن بۆ
حكومه‌تی عیَراقی ئه‌و ریَكه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران ئیمزاكراوه هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه و په‌نابه‌ری
به‌زۆر نیراوه وه‌رنه‌گرنه‌وه"
عه‌لی محمد یه‌كیَك له په‌نابه‌ره گیراوه‌كان به
سكرتاریتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند"دوو رۆژ به‌ر له ئیستا
په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسی ئه‌م زیندانه‌وه كردوه
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئیَمه چی لیَدیَت؟ ئه‌ویش پیَ
راگه‌یاندین : په‌یوه‌ندیمان به باڵویزخانه‌ی
عیَراقیه‌وه كردوه له له‌نده‌ن كه بیَن لیستی ئه‌م
وه‌جبه‌یه‌ش ئیمزا بكه‌ن، سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی
ئیَوه بۆ به‌غدا"
عه‌لی ئه‌وه‌شی ووت"رۆژ به رۆژ ژماره‌ی گیراوه‌كان زیاد
ده‌كات، ئیستا 33 په‌نابه‌رین ته‌نها له‌م
گرتووخانه‌یه‌دا"
ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به
هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن بۆ یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه
ووتی"ئیَمه كه‌مپینیَكمان بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ راگه‌یاندوه
به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌رحكومه‌تی عیَراقی بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڵرۆتۆكۆلانه‌ی به ژیان‌و ئاینده‌ی
ڵه‌نابه‌ران گۆتۆتیَ ڵیَش و هاوكات له ڵیَناو
وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هیچ ڵه‌نابه‌ریَكی به‌زۆر نیَراوه له
فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا"
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت"له ماوه‌ی دوو رۆژه راگه‌یاندنی
كه‌مپینه‌كه‌مان له‌ده‌ره‌وه ناوه‌وه، وه‌فدی فیدراسیۆن
چاوی كه‌وتووه به ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری عیراق‌و
به‌ریتانیای، هه‌روه‌ها له ریَكخراوی په‌نابه‌ری و
ئینسانی و پیشه‌یه‌كان و یه‌كیتی كریكارییكانمان داوا
كردوه نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئاراسته‌ی نوری مالكی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك كۆماری عیَراق بكه‌ن بۆ
هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ریَكه‌وتننامانه‌وه، و
وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ، هاوكات نامه‌یه‌كمان
ئاراسته‌ی لیستی فراكسیونی كوردستانی له په‌رله‌مانی
عیَراقی كردوه كه كۆمه‌لیَك داواكاری له‌خۆ ده‌گریَت،
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م هه‌والی ئه‌و چالاكیانه
به‌رای گشتی ده‌گه‌یه‌نیین"
نامه‌ی په‌نابه‌ران له زیندانه‌وه هاوپیچی ئه‌م
هه‌واڵه‌یه:
|