"دادگای سویسرا پێ
ڕاگه‌یاندم سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌ت رازی بووه
بتاننێرێنه‌وه"
زوریخ26-3-2010
ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌ندامی سكرتارێتی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ووتی "ئه‌مرۆ كاتژمێر
2 پاشنیوه‌رۆ به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون
له‌ڕه‌وشی په‌نابه‌ره كورده‌كان نیو زیندانه‌كانی
گرتووخانه زوریخ به به‌شداری ده‌شتی جه‌مال سكرتێری
فیدراسیۆن سه‌ردانی زیندانی دیپۆرتی شاری زۆریخمانكرد
"
ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی ووت "په‌نابه‌رانمان دڵنیاكرده‌وه
كه هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن له پێناو ئازادكردنیان
به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌دوایین كار‌و هه‌ڵسورانه‌كانی
له پێناو په‌نابه‌ران ئاگادارمان كردنه‌وه"
مه‌سعود حه‌سه‌ن یه‌كێك له زیندانه كورده‌كان
ووتی"ماوه‌ی 14 مانگه له‌م زیندانه‌دا
هێشتویانمه‌ته‌وه ته‌نها به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئیمزام
نه‌داوه له‌وه‌ی به‌زۆر دیپۆرتی كوردستان‌م
بكه‌نه‌وه"
مه‌سعود ووتی "به‌داخه‌وه له دوایین داگادا كه
بۆیان دانابووم پێیان ووتم تۆ بۆ ناگه‌ڕێته‌وه بۆ
كوردستان سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌ت داوای كردوه بتان
نێرینه‌وه،"
مه‌سعود له وه‌ڵامی دادگادا ووتی "ئێوه ئاماده‌ن
ژیانم مسۆگه‌ر بكه‌ن تا ئیمزاتان بۆبكه‌م. . ئایه
سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌م كه داوای كردوه ئێمه
بنیرنه‌وه عێراق ئامنه خۆیان ده‌توانن به بێ بوونی
ده‌یان چه‌كدارو پاسه‌وان هاتووچۆبكه‌ن. . له‌وه‌ڵامدا
ئه‌وان هیچ ئاماده‌ییه‌كی داواكانی منیان نه‌دایه‌وه.
. منیش ئیمزامكرد له زینداندا بمێنمه‌وه به‌و
مه‌رجه‌ی به‌زۆر دیپۆرتم نه‌كه‌نه‌وه"
مه‌سعود سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی په‌نابه‌ران له‌و
گرتووخانه‌یدا ووتی"به‌و په‌رێ شێوازی نامرۆڤانه
مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن 5 ده‌رگام بڕیوه تا
گه‌یشتمه لای ئێوه ،من و8 په‌نابه‌ری دیكه‌ی كورد بۆ
زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر
به هێشتنه‌وه‌مان مانمانگرت تا ئێستا ته‌نها
فیدراسیۆن به ده‌نگ كێشه‌كانمانه‌وه هاتووه"
محه‌مه‌د عبدول كه‌ریم ئه‌ندامی سكرتارێتی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا ووتی"رۆژی
یه‌ك شه‌مه 21 مانگ له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوی ئینسانی و
په‌نابه‌ری خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تیمان برده
به‌رده‌م ئه‌و زیندانه كه هه‌فته‌ی پێش‌و به‌هۆی
مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌رپرسه‌كانی ئه‌وزیندانه له‌كاتی
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی نیجیری له‌رێگایدا
به‌رو فرۆكه‌خانه به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌وه گیانی له
ده‌ستدا،هه‌روه‌ها له پشتیوانی له‌مانگرتنی 8
په‌نابه‌ری كورد له‌و زیندانه‌دا"
محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ووت"به‌دوای ئه‌و هه‌وڵانه ئێمه‌و
و ڕێكخراوه‌كان،حكومه‌تی سویسرا به‌ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند
ئه‌و جۆره له‌سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران ڕاده‌گڕێت"
ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌وه‌ی ووت"ئه‌و زیندانه یه‌كێكه
له‌و زیندانه په‌نابه‌ییانه‌ی تا ئێستا 3 په‌نابه‌ر
له پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دا گیانیان له
ده‌ستداوه،جگه له‌وه‌ی چه‌ندین حاڵه‌تی خۆكوژی تا
ئیستا تیا رووی داوه به‌هۆی شێواز ومامه‌ڵه‌ی
نائینسانیانه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و زیندانه ،
به‌مه‌ش جارێكی تر ڕیسوای سیاسه‌تی ڕاستی ئه‌م
حكومه‌تانه‌ی ئه‌وروپا نیشان ئه‌دا به‌رامبه‌ر به
په‌نابه‌ران ، له ووڵاتێكدا كه شانازی به ئارامی و
ئاشتی سویسراوه ده‌كرێت به‌ڵام جێگیان بۆ قوربانیان
جه‌نگ و نا ئارامی به‌ر ته‌سكه"