به هۆی هه‌وله‌كانی فیدراسیۆنه‌وه، به‌یانی مه‌سه‌له‌ی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران ده‌خریته نیو باسه‌كانی په‌رله‌مانی
عیراقه‌وهText Box: ناوةندى هةوالَطرى فيدراسيؤنىسةراسةري
ثةنابةرانى عيَراقى
عیراق7-10-2010:
پاش ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌كانی عیراق كرد . به‌رێز سه‌ردار عبدولا،
یه‌كێك له‌په‌رله‌مانتاری عێراق به‌پیر داوا ونامه‌که‌ی
فیدراسیۆنه‌وه هات وپاش هه‌وڵدانێکی چڕ‌و پڕی ئه‌و
هه‌واله‌ی به‌سكرتیری فیدراسیۆن راگه‌یاند که:
"دوای ئه‌وه‌ی نامه‌ی فیدراسیۆنم به‌ده‌ستگه‌یشت هه‌مان
رۆژ ئه‌و نامه‌یه‌م گه‌یانده سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی
و له‌گه‌ل چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه‌ش داوای
هاوكاریمانكرد وسه‌رئه‌نجام به‌یانی پێشنیارمانكردوه
كیشه‌ی په‌نابه‌رانو داواكاریه‌كانیان له‌نیو په‌رله‌مان
باسی لیبكریت".
هه‌روه‌ها به‌ریز سه‌ردار عبدولا ئه‌وه‌شی ووت"ئێمه
به‌یانی داواكاری ئه‌وه ده‌كه‌ین كه په‌رله‌مان داوا
بكات له ته‌واوی فرۆكه‌خانه‌كان كه هیچ په‌نابه‌رێكی
به‌زۆر نیراوه وه‌رنه‌گریته‌وه...لیجنه‌یه‌ك پێك بهینریت
له هه‌رسێ لیجنه‌ی مافی مرۆڤی و كۆچ
وكۆچه‌ران،وپه‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان وبه‌چاودیری
فیدراسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوادا چوونبكات له‌گه‌ل رێكخراوه
جیهانیه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانو په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و وولاته ئه‌وروپیه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی
كیشه‌كانی په‌نابه‌ران"
ده‌شتی جه‌مال سكرتیری فیدراسیۆن ووتی"په‌نابه‌ران نمونه‌ی
ئه‌و هه‌ولانه‌ی وه‌ك به‌ریز سه‌ردار عبدولایان پێویسته
كه‌له‌پال داخوازیه‌كانیاندا رابوه‌ستیت...ئێمه
چاوه‌روانیمان هه‌یه له‌ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كانی
عیراقی به‌ئاراسته‌ی پشتیوانی له‌داخوازیه ره‌واكانی
په‌نابه‌راندا ڕاوه‌ستن و بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی
هاوکاری کردنی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایی بۆ ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ عێراق که تا ئێستا له‌لایه‌ن
حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیكیه‌وه ده‌برێته پێشه‌وه".
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ته‌واوی توانایه‌وه
تێده‌کۆشێت بۆ ڕاوه‌ستان وهه‌لوه شانه‌وه‌ی بڕیاری به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ... |
|
 |
|