بۆ به‌ریز سه‌رۆكی په‌رلمانی عیراق
به‌ریزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
پاش سڵاو.... سه‌باره‌ت به‌كیشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له
هانده‌ران
هه‌روه‌ك به‌ڕیزتان ئاگادارن که‌ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌حكومه‌تی ولاته ئه‌ورپیه‌كان، له‌وانه: نه‌رویج،
هۆلندا، سوید، به‌ریتانیا، سویسرا، دانیمارك، یونان..
وه‌هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئوسترالیا كه‌وتونه‌ته زه‌ختوزۆرو
فشارهێنانی فیزیكی و نه‌فسی بۆ په‌نابه‌رانی عیراقی.
له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا به‌سه‌دان په‌نابه‌ری عیراقی
پێچه‌وانه به‌خواستی خۆیان و به‌دور له‌هه‌موو
پێوانه‌یه‌كی جیهانی له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ومافه‌كانی
په‌نابه‌رانه‌وه، په‌نابه‌رانی عیراقیان دیپۆرتی
فرۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌گشتی وفرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
به‌تایبه‌تی كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌و شێوازی
ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌شێوه‌یه‌ك بووه
كه‌ڕێكخراوه جیهانیه‌كانی وه‌كو (UNHCRوHuman Rights
Watch ;Amnesty international) وچه‌ندین ڕێكخراوی دیكه‌ی
داكۆكیكار له‌مافه‌كانی مرۆڤ وهه‌روه‌ها به‌هه‌زاران
چالاكوانانی مه‌یدانی په‌نابه‌ران هاتوونه‌ته وه‌لام و
به‌شیوازی جۆراجۆر ناره‌زایه‌تیان ده‌ربریوه به‌رامبه‌ر
به‌م سیاسته دژی ئینسانیانه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا
به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی په‌نابه‌رانی عێراقی .
گرتن و راونان‌و زیندانكردنی هاولاتیانی عیراقی
له‌هانده‌ران، ژنان ومنالان وكه‌سانی كه‌م ئه‌ندام
وته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌شی گرتۆته‌وه كه له‌ماوه‌ی
چه‌ند سالی رابردووا ئیقامه‌ی 2 سالی وه‌یان 4سالی 5
سالیان دراوه‌تێ وئه‌مرۆش ئه‌م حكومه‌تانه ئاماده نیین
مافی ئیقامه‌كه‌یان بۆ تازه‌بكه‌نه‌وه، ئه‌مه
له‌كاتێكدایه به‌ده‌یان خیزانی عیراقی مندالیان له‌م
وولاتانه‌دا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهیناو له‌نیو ژیان‌و فه‌رهه
نگی ئه‌م وولاتانه‌دا گه‌وره بووه.
بۆ زانیاری ئیوه هه‌فته‌ی رابردوودا نزیك به 70
په‌نابه‌ر كه زۆربه‌یان خیزان‌و مندال و ژنانی دووگیان
له‌دوای خۆیان جێماوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوید‌و نه‌رویجو
هۆلنداوه دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراونه‌ته‌وه
وله‌ویش له‌لایه‌ن پولسی عیراقیه‌وه ئیهانه وسوكایه‌تی،
وه ته‌نانه‌ت زۆر جار رووبه‌رووی لیدان‌و ئه‌شكه‌نجه
بونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئیستا بڕیاردراوه ته‌نها له‌ولاتی هۆلنداوه 11
هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی دیپۆرت بکرێنه‌وه وسه‌دانی تریش
له ولاتانی سوید‌و نه‌رویجو به‌ریتانیاو سویسرا‌و ئوسترالیا
و یونانه‌وه هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌روانیان ده‌کات.
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی، به‌دوای
هه‌وڵێكی زۆر‌و پشتیوانیه‌كی به‌رینی جیهانی وناوخۆیی
توانیومانه به‌شێك له‌په‌نابه‌ران له‌مه‌ترسی
به‌زۆرناردنه‌وه رزگار بكه‌ین وله‌زیندانه‌كان ئازادیان
بكه‌ین و مافی په‌نابه‌ریان بۆ وه‌رگرین. ته‌نانه‌ت دوای
چه‌ند ساڵ له‌هه‌وڵ تیكوشان توانیمانه حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان وادار بكه‌ین له فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانی و
هه‌ولێره‌وه په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیراوه
وه‌رنه‌گرنه‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه تائیستا فرۆكه‌خانه‌ی
به‌غدا به‌رده‌وامه له‌هاوكاری وڕێگا خۆشكردن بۆ سیاسه‌تی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی. وه زیاتر
له‌مانه‌ش تائێستا چه‌ندین به‌لگه و زانیاری ئاشكرا بووه
كه حكومه‌تی عیراقی خۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل ئه‌م
وولاتانه‌دا ئیمزاكردوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ئه‌م ڕاستییه ته‌نانه‌ت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له
ئه‌وروپاو له‌ئاستی عیراقدا بڵاوکردۆته‌وه.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی، ئه‌گه‌رچی تائێستا
چه‌ندین جار نامه‌و یاداشتی ناره‌زایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌م
دۆخه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی كردوه و زۆر جاریش ڕێكخراوه
جیهانیه‌كانیش له‌به‌رپرسیارێتی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆیانه‌وه
داوایان له‌حكومه‌ته‌ی عیراقی کردووه که‌ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و ڕیكه‌وتننامانه بێت که‌بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عێراقی له‌گه‌ڵ وڵاته ئه‌وروپاییه‌کان ئیمزای لێداوه
وچیدی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نه‌خاته خزمه‌تی سیاسه‌تی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه. به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه هیچ وه‌لامێكی
له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه
پێنه‌دراوه‌ته‌وه وپشگوێیان خستووه.
بۆیه ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌ختو دژواره‌ی كه عیراقی
پیادا تێده‌په‌ڕێت هاوكات له به‌رپرسیاریتی خۆمان
به‌رامبه‌ر به‌ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی
له‌هانده‌ران وه بۆ به‌ته‌نگه‌وه هاتنیان داواتان
لێده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌دۆسیه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی
حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕیز مالیکی وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان
ناچار بکه‌ن به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌هه‌رجۆره
هاوکاریکردنێکی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا. داوامان ئه‌وه‌یه لێتان
که‌له‌هه‌ڵووێستێکی به‌رپرسیارانه وئینسانیانه‌وه،
له‌سه‌ر ژیان‌و ئاینده‌ی سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ژن و مناڵ
وپیرو په‌كه‌وته، وه‌رنه جواب، كه‌ئیستا له‌كه‌مپه‌كانی
ولاتانی ئه‌وروپا و ئوسترالیا راگیراون له‌به‌رده‌م
مه‌ترسی به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان بۆ فرۆكه‌خانه به‌غدا.
ئێمه‌داواتان لێده‌که‌ین به‌شیوازی گونجاوی خۆتان
وهه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌کڕێ حکومه‌ت بخه‌نه‌سه‌ر ڕێگای
جێبه‌چی کردنی خێرای ئه‌م خواستانه:
1. كیشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی وه‌ک کێشه‌ی به‌شێک
له‌هاولاتیانی عێراقی بکه‌نه کێشیه‌کی په‌رلمان و
له‌باره‌یه‌وه ووتوو وویژی له‌سه‌ر بكه‌ن تا به‌ئاراسته‌ی
كۆمه‌ككردن وه لامێکی کارساز به‌م كیشه‌یه به‌ڕه‌سمی ده
درێته‌وه.
2. ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر دیپۆرتی
په‌نابه‌ران له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپادا ئیمزای لێدراوه،
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
3. هیچ په‌نابه‌رێكی به‌زۆر نیراوه له‌فرۆكه‌خانه‌ی
به‌غدا وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌و هیچ کارئاساییه‌ک له‌لایه‌ن
داموده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عێراقی نه‌گیرێته‌به‌ر .
به‌هیوای راوه‌ستانتان له پال هاولاتییانی خۆتان له
هانده‌ران.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
30-9-2011
|