دوو
په‌نابه‌ر له مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه رزگاریان
بوو
له‌نده‌ن:گرتووخانه‌ی برووك هاوس:
ماكردیج یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌ره عیَراقیانه‌ی
كه‌له چوارچیَوه‌ی هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن له
مه‌ترسی دیپۆرت رزگاری بوو ووتی"دۆینیَ كاتژمیَر 7
ئیَواره بردیانین بۆ فرۆكه‌خانه‌ی ستانستید نزیكی
له‌نده‌ن، ژماره‌مان 25 په‌نابه‌ر بوو تا دیپۆرتی
به‌غدامان بكه‌نه‌وه به‌دوای هه‌وله‌كانی
فیدراسیۆن و به بریاری 39 دادگای ئه‌وروپا بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ، دیپۆرتی من راگیرا. له‌و
باره‌یه‌وه سپاسی هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن ده‌كه‌م"
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت"كه‌من ئه‌رمه‌نیم و هیچ
كه‌سوكارم له به‌غدا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر
دیپۆرتبكرامایه‌وه له‌لایه‌ن گروپه توند
ره‌واكانه‌وه ده‌كوژرام له به‌ر ئه‌وه‌ی
مه‌سیحیم"
ریچارد ووتل هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن و به‌ره‌ی دژ
دیپۆرت ووتی"ئیَمه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و دوو
په‌نابه‌ره نامه‌مان داوه به وه‌زیری ناوخۆی
به‌ریتانیاو ریَكخراوه په‌نابه‌رو
ئینسانیه‌كانمان ئاگادار كردۆته‌وه، كه یه‌كیَك
له‌و په‌نابه‌رانه دانیشتووی شاری هه‌ڵبجه‌یه"
ده‌توانن
به‌م لنکه ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی به‌ڕیز
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ببینن.
http://www.radionawa.com/Detail.aspx?id=11130&LinkID=66