|
سکرتێری فیدراسیۆن داوای
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی،ڕیکه‌وتننامه‌ی حکومەتی مالیکی له‌گه‌ڵ
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌یپەنابه‌رانی
خسته‌به‌رده‌م ئوسامە نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق
لەندەن 14-10-2011:
رۆژی ١٤-١٠-٢٠١١ لەلایەن بالۆیزخانەی
عیراقیه‌وه‌کۆبوونەوەیەک بۆ ئوسامە نەجێفی سەرۆکی
ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراق و ژمارەیەک لەئەندامانی
ئەنجومەنی عیراقی لە میوانخانەی(Dorchester hotel)
سەبارەتبەدۆخی ئیستای عیراق بۆ ژمارەیەک لە جالیەی عیراقی
لەلەندەن سازکرا.
دەشتی جەمال، سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانیعیراقی لە لایەن بەریز دکتور(محمدکیانی)
بانگهیشتی کۆبوونەوەکە کرا بوو. دەشتی جەمال لەو دەرفەتەدا
کیشەیپەنابەرانی رووبەرووی ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراق
کردەوە ووتی: " کیشەیپەنابەران بەشێکە لەکیشەی هاولاتیانی
عیراق ناکرێت لە ئاستیدا بێ دەنگ بن..هەموولایەکئاگاداری
رەوشی پەنابەران هەن کە ئیستا لەلایەن ژمارەیەک لە ولاتە
ئەورپیەکانەوەبەشیوازی ئەوپەری نامرۆڤانە وبەزۆر دیپۆرتی
بەغدایان دەکەنەوە.. ئاشکرایه به‌ڕیوه‌چوونیئه‌م
سیاسه‌ته له‌به‌رانبه‌ر په‌نابه‌راندا، له‌سه‌رێکیه‌وه
به‌رئه‌نجامی ئه‌وڕێکه‌وتنانه‌یه که‌حکومەتی عیراقی لەگەل
ده‌وله‌تانی ئەوروپادا، بۆ چه‌ند بەرژەوەندیه‌کیسیاسی و
بازرگانی ئیمزای کردووه. به‌ڕاست چ حکومەتێک لەدنیادا
هه‌یه که‌به‌مشێوه نامەسئولانه‌یه سات و سەوداو
بازرگانی بە ژیان وچاره‌نوسی هاولاتیانیخۆیەوە بکات.. ئایا
ئه‌مه شەرمەزاری نییه بۆ حکومەتی مالیکی که به‌مجۆره
هاولاتیانیخۆی کردۆته ئامانج.. "
له‌وه‌ڵامدا ئوسامە نەجێفی ووتی: " ئێوە بەلگەتانلایە
که‌بیسه‌لمێنێ رێکەوتنێک هەبێت لەنیوان حکومەتی عیراق و
حکومەتەکانیئەوروپا؟"
دەشتی جەمال ووتی: " ئێمە بەلگەمان لایە وەزارەتیخاریجی
عێراق لەگەل هەریەک لە ده‌وله‌تانی سوید‌و نەرویج و
دانیمارک و بەریتانیا.. له‌سه‌رناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌ران بۆ عێراق وهاوکاریکردنی ئه‌م سیاسه‌ته
رێکەوتنی ئیمزاکردوە. ته‌نانه‌ت بەشیک لەم بەلگانە لەنیو
میدیاکانی ئەوروپا و ناوخۆدا بلاوکراوەتەوە،چەند مانگ
بەرلە ئیستا وەفدیک لە بەغداوه نیراوە بۆ سەردانی
زیندانەکانیبەریتانیا و چاوپێکەوتنی کردوە لەگەل ئەو
پەنابەرە عیراقیانەی لەسجنەکاندا چاوه‌ڕییناردنه‌وه‌ن،
بۆئه‌وه بووه که‌دەوڵه‌تی به‌ریتانیا له‌عێراقی بوونی
ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دلنیا بکاته‌وه تا دیپۆرتیان بکەنەوە..
تەنانەت تانیا تەلعەت گلی وعبدولا بخاریلە لیجنەی
پەیوەندیەکان ئەوەیان پشتراستکردۆتە کە وەزارەتی خاریجی
رێکەوتنی هەیەلەسەر پەنابەران لە پێناو لیخۆشبوون لە
قەرزەکانی عیراق ..هەروەها سالی٢٠٠٧نۆینەری حکومەتی
بەریتانیا بە ئامادەی نۆینەری حکومەتی هەریمی کوردستان بە
ئیمەیووت رێکەوتنمان هەیەو حکومەتی عیراقی رازیە پەنابەران
دیپۆرتبکەینەوە . لە کاتیکدابەدەیان لە خەڵکی ئازادی خوازی
ئەوروپا و رێکخراوە جیهانیەکان پشتگیری لەمانەوەیپەنابەران
دەکەن بەلام حکومەتی عیراقی دەلێت بیانیرنەوە
شەرمەزاریە..ئەمپەنابەرانە ژن‌و مندالیان لەئەوروپا ژیانی
دامەزراندوە...دوو رۆژ بە لە ئیستا ٧٠پەنابەر لەلایەن
حکومەتی سوید‌و نەرویج وهولندا.دیپۆرتی بەغدا کرانەوە
لەویشوەرگیرانەوە ..تەنانەت زۆر جار پەنابەران لە
فرۆکەخانەکانی عیراق رووبەرووی لیدانوگرتنو ئەشکەنجەدان
کراونەتەوە ئەمە وینەکانی.."
(وینەکان نیشانی بەشداربواندرا)
دەشتی جەمال داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نۆینەران
وپەرلەمانتارەکانکرد"پەرلەمانیعیراق پێویستە بریار دەربکات
سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەران.تکایە ئیوە هاتوون گۆیلە ئێمە
بگرن جالیەی عیراقی کیشەی هەیە داواکاری هەیە داوا دەکەین:
1. ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌یحکومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر دیپۆرتی
په‌نابه‌ران له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپادا ئیمزایلێدراوه،
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
2. هیچ په‌نابه‌رێکیبه‌زۆر نیراوه له‌فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
وه‌رنه‌گیرێته‌وه‌و هیچ کارئاساییه‌ک
له‌لایه‌نداموده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی عێراقی نه‌گیرێته‌به‌ر."
دوای قسەوباسەکانی سکرتیری فیدراسیۆن لەلایەنئامادەبوانەوە
بەچەپلە پشتیوانی لە قسەوباسەکان کرا.
ئوسامە نەجێفی لە وەلامدا ووتی"ئەو حکومەتانەدەزانن باری
ئەمنی عیراق خراپە؟چۆن پەنابەرن دەنیرنەوە ئەوە بەزۆر نیە
دلخوازانەیەوەلامی ئەو دوسیەی سپارد بە عادل عبدولا
ئەندامی ئەنجومەنی نۆینەران"
عادل عبدولا ئەندامی ئەنجومەنی نۆینەران ووتی"دوورۆژ بەر
لە ئیستا ئێمە کیشەی پەنابەرانمان لەگەل حکومەتی بەریتانیا
باسکردوەوپێمان راگەیاندون رازی نیین بەزۆر پەنابەران
بنیرنەوە "هەروەها ئەوەشیووت"ئێمە ئیمزا لەسەر ئەم داوایەی
ئێوە لە پەرلەمان کۆدەکەینەوە تاداواکاریەکانتان بکەینە
بریار"
دەشتی جەمال لەکۆتای قسەکانیدا ووتی"چاوەروانیمانهەیە ئەم
داواکاریانە بکەنە بریار لە پەرلەمان"
لەکۆتایدا قسەو باسەکاندا دەشتی جەمال نامەی فیدراسیۆنی
سەراسەریپەنابەرانی عیراقی کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی
نۆینەرانی عیراق‌و ئەندامانیئەنجومەنەکە کرا بوو لەگەل
دەیان بەلگەی رێکەوتننامەکان و نامەی پشتیوانی وژمارەیەک
لە ئیمزای رۆژنامەنووسان‌و حزب‌و لایەنە سیاسیەکانی
لەکەمپینی فیدراسیۆنووینەی ئەو پەنابەرانەی لە فرۆکەخانەی
بەغدا لیان درابوو تەسلیم بە ئوسامە نوجێفیکرا.
شایەنی باسە یاداشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقی سەبارەت بەکیشەی پەنابەران لە نیو ئامادەبواندا
بلاوکرایەوە.
|