سکرتیری فیدراسیۆن ئمرۆ رایگەیاند
"بەرامبەر بەلیدان و تووندوتیژی و
مامەلەیەکی نا ئینسانی کە پەنابەران لە
کاتی دیپۆرتکردنەوەدا ر وو بەرووی دەبنەوە
بە تایبەتی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە رۆژی
09.06 دیپۆرتی بەغدا کرانەوە، ئیمە
سکالایەی یاسایمان لەسەر کۆمپانیای G4S و
کارمەندەکانی ئاژانسی سنورەکانی حکومەتی
بەریتانیا ئارستەی هۆم ئۆفیس (UK Border
Agency ) کرد ئەوانیش لە وەلامی فورمی
شکایەتەکەی ئیمەدا وەلامیان داوەتەوە
ماوەی 12 هەفتەیان دیاری کردوە بۆ
راگەیاندنی ئاکامی لیجنەی لیکولینەوەی
سەربەخۆ لەو شکایەتەی ئیمە " مارک فلی پس
لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە (هۆم
ئۆفیس) لە نامەکەیدا کە ئاراستەی سکرتیری
فیدراسیۆنیان کردوە هاتووە "ئیمە ئیستا
چاوپیکەوتنو لیکولینەوەمان لە گەل
کارمەندەکانمان دەستپیکردوە. داواکارین
هەر زانیارو بەلگەیەکی زیاترتان لایە تا
10.01 بەدەستمان بگەیەنن" سکرتیری
فیدراسیۆن پی راگەیاندین "داوا لەسەرجەم
ئەو پەنابەرانە دەکەم کە لەماوەی
رابردوودا دیپۆرتی بەغدا یان هەولیرو
سلیمانیو کراونەتەوە وە تووتدو تیژی وەیان
لییاندراوە و زەرەریان هیناوە بە تایبەتی
ئەو پەنابەرانەی کە رۆژی 09.06 دیپۆرتی
فرۆکەخانەی بەغدا کرانەوە لە زووترین
کاتدا وینە یان هەر بەلگەیەکیان لایە کە
نیشانی بدات لیدراون، رەوانەی سکرتاریتی
فیدراسیۆنی بکەن لە لەندەن " دەشتی جەمال
ئەوەشی ووت "لە سکالا یاسایەکەی تۆمار
کراوە داوامانکردوە 1 - لیجنەیەکی سەربەخۆ
پیک بیت بۆ لیکولینەوە لەو کارمەندو
کۆماندۆیانەی کۆمپانیای G4S کە هەستاون
بەلیدانو توندووتیژی وئیهانەتو سوکایەتی
بە پەنابەران، کە پیچەوانەی بریارنامەو
یاسا جیهانیەکانە لە بارەی مافی
پەنابەرانەوە 2 - قەرەبووی ئەو پەنابەرانە
بکریت کە زیانییان پیگەیشتوە 3 - هۆم
ئۆفیس (وەزارەتی ناوخۆ) بەرەسمی داوای
لیبوردن لە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
وکەسوکاریان بکات "
ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن داوا لەتەواوی
ئەو پەنابەرانە دەکات کە لەچەند سالی
رابردوودا دیپۆرتی کوردستانو وەیان بەغدا
کراونەتەوە لەکاتی ناردنەوەیاندا لەلایەن
کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیاوە
لییاندراوە وە زەرەری گیانیان پیگەیشتووە
بە تایبەتی ئەو وەجبە پەنابەرانەی
2010.06.09 دیپۆرتی بەغدا کرانەوە بە پەلە
هەر بەلگەیەکیان لە بەردەستایە بەناو
وموالیدو شۆینی لەدایک بوونەوە ئاراستەی
ئەم ئیمیلەی خوارەوە بکەن وەیان پەیوەندی
بکەن بەو ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە:
ifir@hotmail.co.uk
00447856032991 یان ئاسۆ گۆران بە ژمارەی:
00447895636633
شایەنی باسە لە فۆرمی سکالای یاسای
نامەکەدا کە وینەی ئاراستەی ناوەندی
هەوالگری فیدراسیۆن کراوە، سکرتیری
فیدراسیۆن ئاماژە بە بوونی شاهید حال
وبەلگەو وینەی 2 پەنابەری ئەو رووداوە
نامرۆڤانەیە دەکات کە لە کاتی بەزۆر
گەرانەوەیاندا پەنابەران لەلایەن
کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیاو وپۆلیسی
عیراقیەوە روو بەروویانکراوەتەوە "