|
فیدراسیۆن لیستی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی
عیَراقی
به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
ئاگاداركرده‌وه
لةندةن:8-3-2011:
ده‌شتی جه‌مال
سكرتیری فیدراسیۆن به ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی
راگه‌یاند" ئه‌مرۆ٨/٣/٢٠١١ بۆ جاری دووهه‌م هه‌ریه‌ك له
به‌ریَزان سامان فه‌وزی و ئالا تاڵه‌بانی ئه‌ندام
په‌رله‌مانی عیَراق‌و له لیستی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی په‌نابه‌ران ودیپۆرتی ئه‌و 25
په‌نابه‌ره‌ی كه وابریاره به‌یانی٩/٣/٢٠١١ بگه‌نه‌وه
فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ئاگاداركرده‌وه و په‌یامی
ناره‌زایه‌تیمان پیَدان به‌رانبه‌رو به‌و ئیتفاقیانه‌ی
حكومه‌تی عیراقی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ولاته
ئه‌وروپیه‌كان ئیمزایانكردوه هه‌روه‌ها بیَده‌نگی
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان له ئاستی ئه‌و كیَشه‌یدا".
هه‌روه‌ها
ده‌شتی جه‌مال ووتی"داوامانلیَكردن دوسییه‌ی په‌نابه‌ران
ببنه په‌رله‌مانی عیَراق و هه‌ڵویستی ره‌سمی بنۆینن وداوا
بكه‌ن له حكومه‌تی عیَراقی، ئه‌و ریَكه‌وتننامان
هه‌ڵبوه‌شینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپادا به‌ژیان
و چاره‌نوسی په‌نابه‌ران په‌یره‌وی لیَده‌كریَت و ئه‌و
ژماره په‌نابه‌ره‌ی به‌یانی وه‌رنه‌گرنه‌وه"
ده‌شتی جه‌مال
ئه‌وه‌شی ووت كه ئالا تاڵه‌بانی ووتووتی"به‌یانی من له
گه‌ڵ ووشیار زیباری و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی
وه‌زاره‌تی خاریجی عیراق كۆ ده‌بمه‌وه ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه‌یان له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌م و ئیَمه له‌گه‌ڵ
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نیین و وه لامتان
لیَده‌گیرینه‌وه له ئاكامی كۆبوونه‌وه‌كه"
هه‌روه‌ها سامان
فه‌وزی به‌لیَنی دا"كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی فراكسیۆنی لیستی
كوردستان باس له كیشه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ینو هه‌وڵ
ئه‌ده‌ین له په‌رله‌مانی عیَراقی ئیمزای له‌سه‌ر
كۆبكه‌ینه‌وه"
له لایه‌كی
تره‌وه به‌رزان یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌یانی
دیپۆرتده‌كریته‌وه ووتی"ئیَمه ژماره‌مان زیاتر له 25
په‌نابه‌ری كورده له گرتووخانه‌ی برووك هاوس و هه‌موومان
تیكتمان وه‌رگرتوه بۆ کاتژمیر4 ی به‌یانی دیپۆرتی
به‌غدامان ده‌كه‌نه‌وه"
به‌رزان
ئه‌وه‌شی ووت "ناردنه‌وه‌ی ئیَمه له كاتیَكدایه كه
خه‌ڵكی عیراق‌و كوردستان به‌رامبه‌رو به‌و سته‌مكارانه
راپه‌ریوه"
ووتیشی"من كه‌سم
نه‌ماوه له‌كه‌ركووك نازانم بۆ كۆیَ بچم"
له‌لایه‌كی
تره‌وه سكرتیری فیدراسیۆن ووتی"له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند
رۆژه‌دا پەیوەنیمان لەگەڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ریَكخراوه
جیهانیه‌كان له‌وانه عفوی دووه‌لی وهیومه‌ن رایت ووچ و
ریَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری
په‌نابه‌رانودادادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گرتوەو
سه‌رجه‌م میدیاكانمان ئاگاداركردوَته‌وه له‌و
پیَشیلكاریانه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیاو عیَراقی"
|