له‌سه‌ر تیرۆری رۆژنامه‌نوس زه‌رده‌شت عوسمان ،حزبی مارکسیست ــ لینینستی ئه‌ڵمانیا نامه‌ی ناره‌زایه‌تی بۆسه‌رۆکی‌هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌کرد.

ئه‌ڵمانیا26-5-2010:

نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ــ ئه‌ڵمانیا ووتی"   له‌ چوارچێوه‌ی دیفاع له‌ ئازادی سیاسی وراده‌ربرین له‌کوردستاندا وریسواکردنی کرده‌وه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس زه‌ده‌شت عوسمان وبه‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ئه‌ڵمانیا ، په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندی لایه‌نی سیاسی وجه‌ماوه‌ری یه‌وه‌ کردوه‌ ،له‌م نێوه‌دا حزبی مارکسیست ــ لینیستی ئه‌ڵمانیا ناوچه‌ی کالسرۆ ،نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان بۆسه رۆکی‌هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌کرد"

ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه‌ به‌هه‌ردوو زمانی  کوردی وئه‌ڵمانی‌

 

به‌رێز مه‌سعود به‌رزانی

ئێمه‌ له‌هه‌واڵی کوشتنی رۆژنامه‌نوسی عێراقی زه‌رده‌شت عوسمان ئاگادارکراینه‌وه‌ وبڕیاریماندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا ناره‌زایه‌تی خۆمان ده‌ربڕین .

بارودۆخی مافه‌دیموکراتیه‌کان وه‌کو  مافی رۆژنامه‌گه‌ری وئازادی راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌ئاستێکی باشدا نیه‌ . چۆن کارێکی له‌وجۆره‌ ده‌بێ رووبدات، ڕۆژنامه‌نوسێک له‌سه‌رشه‌قامێکی کراوه‌دا ده‌ستگیربکرێت وبرفێندرێت وپاش ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌کوژراوی بدۆزرێته‌وه‌ ...؟  ئۆتۆمبیلێکیش که‌ بۆ ئه‌م کاره‌ به‌کارهێنراوه‌ به‌چه‌ندین خاڵی پشکنیندا تێپه‌رێت....! هه‌رله‌م چوارچێوه‌دا ئێمه‌ چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌نوسیمان پێگه‌یشتوه‌ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن وفشارهێنان بۆسه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌له‌بواری میدیاو رۆژنامه‌گه‌ریدا کارده‌که‌ن له‌عێراق وهه‌رێمی کوردستاندا .

ئه‌مریکا له‌ژێر ناوی داسه‌پاندنی ئارامی ودیموکراتیدا جه‌نگێکی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ووڵاته‌دا به‌رپاکرد وسه‌ره‌نجامیش داگیری کرد ،به‌ڵام به‌ده‌ر له‌م ئیدعایانه‌ ،ئیمه‌ به‌لامانه‌وه‌ ڕۆشنه‌ که‌سه‌رجه‌م بیانۆکانیان بێ بنه‌مایه‌ و ئه‌م جه‌نگه‌ ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ئیمپریالیستخوازه‌کانی ئه‌مریکا و حکومه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رێوه‌چوو ،ئه‌نجامدانی تاوانێکی ‌ ترسنۆکانه‌ی له‌و جۆره‌یش  جارێکی دیکه‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ داگیرکه‌ره‌ ناتوانێ (دیموکراتیه‌کی ئازادیخوازانه‌) زامن بکات.

به‌رله‌ماوه‌یه‌ک، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بریاریدا ژماره‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی له‌ئه‌فغانستاندا زیاتر بکات ،ئه‌م بریاره‌ش ‌ له‌کاتێکدا دێت که‌ 70% هه‌فتا ده‌رسه‌دی  خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا خوازیاری کۆتایی هینان به‌م جه‌نگه‌ن .

ئێمه‌ داواکاری ئاشکراکردنی هۆکاره‌کان و سه‌رپه‌ریشتیکار وئه‌نجامده‌رانی تاوانی کوشتنی (زه‌رده‌شت عوسمان)ین ، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌بێت رووبه‌کۆمه‌ڵگا ئاشکرا بکرێت ورابگه‌ێنرێت وتاوانبارانیش له‌چوارچێوه‌ی یاسادا سزای خۆیان وه‌ربگرن.

له‌هه‌مان کاتدا ئێمه‌ خوازیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانین له‌عێراق و هه‌روه‌ها داواکارین  مافی دیاریکردنی چاره‌نوس به‌ره‌سمی بۆ خه‌ڵکی کوردستان بناسرێت و‌سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات  بکشیێنه‌وه‌و بگه‌رێنه‌وه‌. 

گابریله‌ کۆنراد

حزبی مارکسیست ــ لینینستی ئه‌ڵمانیا

ناوچه‌ی کالسرۆ

 25.05.2005

 

Marxistisch-Leninistische Partei Deutschlands ( MLPD )

Kreis Karlsruhe

Peter Rapps

Badenerstr. 2

76227 Karlsruhe

mlpd-karlsruhe@gmx.de

 

Sehr geehrter Herr Masud Barzani,

wir haben von der Ermordung des irakischen Journalisten Sardasht Osman  gehört und protestieren entschieden dagegen.

Es steht mit den demokratischen Rechten wie Presse- und Meinungsfreiheit in der irakischen Region Kurdistan nicht zum Besten. Wie kann es sein, dass ein Journalist auf offener Straße gekidnappt und verschleppt und nach offensichtlicher Folterung ermordet aufgefunden wird? Das Auto für die Entführung muss mehrere Checkpoints passiert haben! Darüber hinaus wurde uns von Druck und Bedrohungen gegenüber Medienschaffenden im Irak und der irakischen Region Kurdistan berichtet.

Die USA hat gegen dieses Land Krieg geführt und es anschließend besetzt, um angeblich demokratische Verhältnisse und Ordnung zu garantieren. Ganz abgesehen davon, dass wir davon überzeugt sind, dass diese Gründe nur vorgeschoben waren, und es den USA und allen anderen beteiligten Regierungen um imperialistische Interessen ging und immer noch geht, zeigt sich doch bei diesem feigen Mord, dass die Besatzer gar nicht in der Lage sind, diese „freiheitliche Demokratie“ zu garantieren.

Die deutsche Regierung hat erst vor kurzem beschlossen, die Truppen in Afghanistan aufzustocken, obwohl mehr als 70% der Bevölkerung dafür sind, diesen Krieg zu beenden.

Wir fordern die Aufklärung der Hintergründe und die Bestrafung der Drahtzieher der Ermordung von Sardasht Osman.  Die Ergebnisse müssen öffentlich gemacht  und die Verantwortlichen zur Rechenschaft gezogen und bestraft werden.

Darüber hinaus fordern wir den Abzug der Besatzungs-Truppen aus dem Irak, die Anerkennnung des Selbstbestimmungsrechts des kurdischen Volkes, und den Rückzug aller deutschen Truppen aus dem Ausland.

MLPD – Kreis Karlsruhe

Im Auftrag

Gabriele Conrad