كۆمسیۆنی یه‌كیتی خزمه‌تگوزاری گشتیه‌كان نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان كرد

له‌نده‌ن 11-5-2010:

كارن جۆنسن له‌ كۆمسیۆنی یه‌كیتی خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان (PCS) به‌ سكرتیَری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان لاوی 23 سالَ ئیَمه‌ی شۆككرد، یه‌كیتی ئیَمه‌ به‌ووردی په‌ره‌سه‌ندی باردۆرخی عیراق و كوردستان ته‌ماشا ده‌كات به‌دوای ڕووخانی رژیمی سه‌دام"

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستانكراوه‌ ده‌لَیَن"ئه‌گه‌ر له‌ كوردستاندا حكومه‌تیَكی دیموكراتی بوایه‌ ،نه‌ ده‌بوو بهیلَریَت تیرۆریستان به‌سه‌ر جاده‌كان زالَ بن"

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن"لیكۆلینه‌وه‌ له‌ تیرۆری زه‌رده‌شت عوسمان بكریَت و تاوان باران ببریَنه‌ به‌رده‌م دادگا"

له‌ كۆتای نامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن " ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بیرورا ده‌ربڕین یه‌كیَكه‌ له‌گرنگترین پایه‌كانی حكومه‌تیَكی دیموكراتی، به‌ ته‌واوی توانا پشتیوانی له‌ داواكاریه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی ده‌كه‌ن له‌پیَناو داكۆكی له‌ ئازادی هه‌لَسورانی سیاسی و بیرورا ده‌ربرین ورۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستاندا"

شایه‌نی باسه‌ یه‌كیتی ناوبراو نزیك به‌ یه‌ك ملیون ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌سه‌راسه‌ری به‌ریتانیا.

ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆن له‌ چه‌ند رۆژی رابردووه‌ به‌ڕیَگای ته‌له‌فونی و نامه‌ په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ یه‌كیتی ڕۆژنامه‌نوسان له‌به‌ریتانیاو ریَكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ جنیڤ وریَكخراوی هیومه‌ن رایت وچ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو ئه‌وروپا و یه‌كیتی كریكاریی له‌ ئاستی ولاَته‌ ئه‌وروپیه‌كان سه‌باره‌ت به‌تیرۆری زه‌رده‌شت عوسمان . داوای لیَكردون هاوكاری و داكۆكی بكه‌ن له‌ ئازادی هه‌لَسورانی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری و بیرورا ده‌ربرین له‌كوردستان و فشار بهیَنن ده‌سه‌لاَتداران پاپه‌ند بن به‌ پاراستنی ئازادیه‌كان له‌كوردستان. له‌ نزیكترین فرسه‌تدا ناوه‌ندی هه‌والَگری فیدراسیۆن وه‌لام و نامه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ ڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نیین.

 

 

Dear President Barzani

I am writing to you on behalf of the PCS CLG(HQ) London Branch. We were shocked and saddened to hear about the murder of Sardasht Othman a 23 year old student and journalist. Sardasht was kidnapped on his way to college by two men in a car with darkened windows last week. We understand Serdasht’s body was found two days after the kidnapping covered in bruises. The branch has watched the development of Government in Iraq and Kurdistan since the fall of Saddam Hussein with interest. If Kurdistan is to become a democratic state it is vital that terror is not allowed to rule the streets. We ask that the Kurdish Regional Government to investigate this dreadful murder and bring the perpetrators of this dreadful murder to justice.

Freedom of the press and the right for all people to express their views openly is one of the most important traits of any democratic state. We therefore fully support the demands of the International Federation of Iraq Refugees demonstration of 6 May outside the KRG building in London for freedom of expression and freedom of the press in Kurdistan