ژماریه‌كی دیكه له په‌نابه‌ری زیندانی نامه ئاڕاسته‌ی
سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌ریتانیا: گرتووخانه‌كانی كامسفیلد هاوس 7-8-2010:
12
په‌نابه‌ری زیندانی له نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌كراودا بۆ
سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عیَراق
رایاندگه‌یاند "زیاتر له 50 په‌نابه‌ری دیكه كه
هاولاَتی هه‌ریَمی كوردستانن ئاماده‌كراون دیپۆرتی
بكریَنه‌وه، به‌رپرسیاریتی ئه‌منیت و ژیانی ئه‌و خه‌لَكه
له ئه‌ستۆ ئیَوه‌دایه"
له
به‌شیَكی تری نامه‌كه‌دا داواكارن"ئه‌و ئیتیفاقیانه‌ی
له‌گه‌لَ حكومه‌تی به‌ریتانیا كراوه هه‌لَبوه‌شیَنه‌وه و
ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان به رووی په‌نابه‌رانی به‌زۆر
نیَراوه‌دا دابخه‌ن"
ووشیار
له گرتووخانه‌ی كامسفیلد هاوسه‌وه به‌ریَگای ته‌له‌فون
به سكرتیَری فیدراسۆنی ڕاگه‌یاند "له دادگا پیان
راگه‌یاندم 23 ئه‌م مانگه جاریَكی تر نۆیَنه‌ری حكومه‌تی
عیَراقی سه‌ردانی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی
به‌ریتانیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دلَنیا بوون له ناسنامه‌ی
ئیَمه كه عیَراقیین تا دیپۆرتی به‌غدامان بكه‌نه‌وه"
ووشیار
ئه‌وه‌شی ووت "ژماره‌یه‌كی زۆرمان به‌رامبه‌ر به بریاری
به‌زۆر ناردنه‌وه‌مان مانمانگرتووه"
ده‌شتی
جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆن ووتی "ئه‌م هه‌ولاَنه‌ی
حكومه‌تی به‌ریتانیا و عیراق بۆ هیَنانی وه‌فدی حكومه‌تی
عیَراقی له ناوخۆی عیَراق دریَژه‌ی هه‌مان ته‌وافق و
هاوكاری هه‌ردوو لایه تا بتوانن لایه‌نیَكی ئه‌و
ریَكه‌وتننامه‌یه كه حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه له
پیَش چاو وون بكه‌ن و به‌م ریَگا فریوكارانه‌یان
مه‌به‌ستیانه فشاره ده‌ره‌كی و ناوخۆیه‌كان له‌سه‌ر
خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه تا بتوانن ریَكه‌وتننامه‌ی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران ببنه پیَشه‌وه "
ووتیشی
"ئیَمه هه‌ولَه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه كار له‌پیَناو به
شكستكیَشانی ئه‌و ئیتیفاقیانه‌ی نیَوان وولاته
ئه‌ورپیه‌كان و حكومه‌تی عیَراقی و هه‌ریَم، هاوكات له
ئاستی وولاَته ئه‌ورپیه‌كاندانیشدا خه‌ریكی پته‌وكردن و
پیَك هیَنانی تۆری هاوبه‌شی ریَكخراوه په‌نابه‌ری و
ئینسانیه‌كانیین له پیَناو راگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته دژی
په‌نابه‌رییه‌ی حكومه‌ته ئه‌ورپیه‌كان"
هاوپیچی
ئه‌م هه‌والَه نامه‌ی 12 په‌نابه‌ره له زیندانه‌وه.

