سكرتیَری سه‌ندیكای سه‌راسه‌ری ڕۆژنامه‌نوسانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان كرد

له‌نده‌ن17-5-2010:

دوای ئه‌وه‌ی سكرتیَری فیدراسیۆن ، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی به‌ریتانیا(NUJ )ی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ، (Jeremy Dear) نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان كرد .

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌"داوای داد بۆ سه‌رده‌شت عوسمان وبه‌ڕه‌سمیَت ناسینی ئازادی هه‌لَسورانی سیاسین له‌كوردستان "

له‌ به‌شیَكی تری نامه‌كه‌دا ده‌لَیَت "ئیَمه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بین به‌ ڕیَكخراوی لیبوردنی نیو ده‌وله‌تی(عفوی دووه‌لی)و فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی له‌پیَناو ئیدانه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان "

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن "بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و بكوژانی ڕۆژنامه‌نوسان دیكه‌ش بدریَنه‌ دادگا "

سه‌ندیكای سه‌راسه‌ری ڕۆژنامه‌نوسانی به‌ریتانیا نزیك به‌ 38 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌سه‌راسه‌ری به‌ریتانیا.

ده‌قی نامه‌كه‌ی(Jeremy Dear) سكرتیَری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان