زیاتر له 30 په‌نابه‌ر دیپۆرتی به‌غدا
ده‌كریَنه‌وه،حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانیش بیَده‌نگه
سوید-زیندانی ماشتا 30-4-2011:
رزگار فه‌خردین له زیندانی ماشتا وه به سكرتیری
فیدراسیۆنیراگه‌یاند"ژماره‌مان زیاتر له 30 په‌نابه‌ره و
له‌نیوماندا ژن و منداڵ هه‌یه،بریاره رۆژی چوارشه‌مه 4
مانگ له سویده‌وه دیپۆرتی به‌غدامان بكه‌نه‌وه"
رزگار ئه‌وه‌شی ووت"زیاتر له 10 ساڵه له وولاتیسوید
ژیان به‌سه‌رده‌به‌م و خیزانه‌كه‌شم سویدیه، داواكارم
فیدراسیۆن به‌هانامانه‌وه بیَت و هاكاریمان بكات"
ئامانج عبدولا به‌رپرسی لقی كوردستانی فیدراسیۆن
ووتی"دوایئه‌وه‌ی له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره
ئاگاداركراینه‌وه، ئه‌مرۆ به‌هه‌ریه‌ك له كویستان خان
ئه‌ندام له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی
عیراقیپه‌یوه‌ندیمانكرد، به‌لینی دا رۆژی دووشه‌مه‌به‌یانی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربكه‌نو هاوكاری هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن
ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به به‌ریَز حاكم فه‌رهاد
په‌یوه‌ندیمانكرد به‌لینیان داهاوكاریمان بكه‌نو یاداشتی
ناره‌زایه‌تی ئیَمه بگه‌یه‌نن"
ده‌شتی جه‌مال سكرتیری فیدراسیۆن ووتی" سیاسه‌تی
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌نحكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپاوه بیَ ریزیكردنه به بنه‌ماكانی مافه‌كانی
مرۆڤ. له‌كاتیَكدارۆژانه ده‌سه‌لاتداران به‌فیشه‌ك وه‌لام
به‌داخوازیه ره‌واكانی خه‌ڵكی عیَراق وكوردستان
ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئاو كاره‌باوخزمه‌تگوزاریه‌كان و دژ
به‌گه‌نده‌ڵی، كه‌چیبه‌رده‌وامن له ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران"
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت" له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین ریَگاو
شیوازیناره‌زایه‌تیمان به‌كاربردوه بۆ پاشكشیَپیَكردنی
ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌یحكومه‌ته ئىه‌وروپیه‌كان
به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران، كه تا ئیستا كه‌سانیَك
به‌هۆیئه‌و هه‌ولاَنه‌وه له‌مه‌ترسی دیپۆرت رزگاریان بوو،
به‌رده‌وامی ئه‌م سیاسه‌ته‌یحكومه‌ته راسته‌كانی ئه‌وروپا
له‌دریژی خۆشخزمه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی یه
به‌وسیاسه‌ته نامسولانه‌یه"
ده‌شتی جه‌مال له دریژی قسه‌و باسه‌كانیدا ووتی"راسته‌خۆ
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به به‌رپرس ده‌زانیین
له‌قبولكردنی ئه‌ومامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و
حكومه‌تی عیراقی به‌ژیانو چاره‌نووسی
په‌نابه‌رانه‌وه.چونكه حكومه‌تی عیراقی له ئیستادا
ته‌رف نیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا به‌ڵكوئه‌وه
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌كه ته‌ره‌فه له‌گه‌ل خه‌ڵكی
كوردستان‌و داخوازیه‌كانیان،به‌لاَم به‌داخه‌وه
سیاسه‌تیَكی چه‌واشه‌كارانه‌یان هه‌ڵبژاردوه وبه‌خاتری
ئه‌وه‌یكیشه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن ریگا بیَ
ده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه، هاولاتیانی كوردستانیش له
ده‌ره‌وه ئه‌وانه‌یداوای په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه
به‌ده‌ستو پیَ به‌ستراوی به‌لیشاو راپیچی
به‌غداده‌كرینه‌وه" |