|
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بریار بوو دیپۆرتی به‌غدا بكرینه‌وه
له زیندان ئازاد بوون
له‌نده‌ن 7-7-2011:
دوای
ئه‌وه‌ی له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی و هه‌ڵسوراوانی به‌رگریكاری
له‌مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ند پاریزه‌ر ، توانرا دیپۆرتی 70
په‌نابه‌ر له 21-6 بۆ به‌غدا راگیریت. 49 له و
په‌نابه‌رانه له گرتووخانه‌كانی به‌ریتانیا ئازاد بوون .
ئاده‌م یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له زیندان ئازاد بوو
به سكرتاریتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند"ئیَمه نا‌توانیین
هه‌وله‌كانی فیدراسیۆن له‌بیر بكه‌ین، ئیستا هه‌ست ده‌كه‌م
جاریَكی تر ژیان به به‌رمداكرایه‌وه ...سپاسی هه‌موو
ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م هاوكاریانكردین"
دایكی یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌رانه له‌په‌یوه‌ندیه‌كی
ته‌له‌فونیدا ووتی"خاوه‌نی 4 كچم ته‌نها ئه‌و كوره‌م
هه‌یه سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانمانه...،شه‌و رۆژ له‌تاو
كوركه‌م خه‌وم نیه ..من نازانم چۆن پاداشتی ئه‌و
هه‌ولانه‌ی فیدراسیۆن بده‌وه‌مه‌وه له هاوكاری
كوره‌كه‌م..ئیَوه ئومیدیكتان دایه‌وه پیَمان، بۆمان
بمیَنن"
ده‌شتی جه‌مال سكرتیری فیدراسیۆن ووتی"دوای ئاماده‌كردنی
چه‌ندین به‌ڵگه‌و دۆكیومنت له‌سه‌ر ئه‌و كیشانه‌ی
په‌نابه‌ران له‌كاتی دیپۆرتكردنه‌وه‌یاندا له به‌غدا
رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، به پیَ یریاری دادگا رۆژی 21 مانگ
دیپۆرتیان راگیرا. ته‌نها 11 په‌نابه‌ر له‌و 70
په‌نابه‌ره له‌سه‌ر خواستی خۆیان و به‌ئیمزای خۆیان
گه‌ریَنراونه‌ته‌وه و 9 په‌نابه‌ر له‌وانه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كیشه‌ی قانوون‌یان هه‌یه له زیندان راگیراون و 49
په‌نابه‌ریش له زیندان ئازاد بوون ."
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت"له ماوه‌ی 28 رۆژی تردا
جاریكی تر دادگا به‌و كه‌یسانه‌دا ده‌چیته‌وه وابریاره
له‌كۆتای مانگی 11 وه سه‌ره‌تای مانگی 12دا، دادگای
به‌ریتانیا دوابریاری خۆی بدات له‌سه‌ر دیپۆرتی ئه‌و
په‌نابه‌رانه یان هیَشتنه‌وه‌یان"
ده‌شتی جه‌مال سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن ووتی"
هیَشتا ده‌رگا به‌رووی هه‌وله‌كاندا كراوه‌یه. ئیَمه
به‌رده‌وام ده‌بین. بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی دیكه سیناریووی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران دووباره نه‌بیته‌وه، پیَویسته
فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی توندتر بكه‌ینه‌وه
تا ناچاریان بكه‌ین، ئه‌و ریكه‌وتننامانه به‌ژیانو
چاره‌نووسی په‌نابه‌ران هه‌ڵبوه‌شینه‌وه. بانگه‌وازی
كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌م به هه‌ریَگایه‌ك
پیان ده‌كریَت یه‌خه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بگرن،
ورووبكه‌نه په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی فراكسیونی
كوردستانی له په‌رله‌مانی عیراقی تا فشار بخه‌نه سه‌ر
حكومه‌تی به‌غدا ئه‌و سات‌و سه‌ودایه به ژیانی
رووله‌كانیان رابگرن " |