كامیل
ئه‌حمه‌د سكرتیَری ڕیَكخراوی
په‌نابه‌رانی كوردی عیَراقی به
سكرتاریَتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"
ڕۆژی 11-5 له‌سه‌ر بانگه‌وازی تۆڕی
وه‌ستانه‌وه به ڕووی ڕاسیسزمی
ده‌ولَه‌تی ،خۆپیشاندانیَكمان
له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دادی نه‌رویجی
له‌شاری ئۆسلۆ دژ به سیاسه‌تی دژی
په‌نابه‌ری حكومه‌تی نه‌رویجی ساز
كرد"
كامیل
ئه‌وه‌شی ووت"حكومه‌تی نه‌رویجی سالَی
2010 بڕی 90ملیون كرۆنی ته‌رخانكردوه
به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ كاری
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
مافی په‌نابه‌رییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه،
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ
زیادكردنی 50 زیندانی په‌نابه‌ری تر
له كه‌مپی تراندۆم"
هه‌روه‌ها ووتیشی " ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له دریَژه‌ی ڕیَكه‌وتنی
حكومه‌تی نه‌رویج له‌گه‌لَ ولاَتاندا
دیَت به‌مه‌به‌ستی گیَرانه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
داوای مافی په‌نابه‌رییان ڕه
تكراوه‌ته‌وه: ئیَمه و ڕیَكخراوه
په‌نابه‌رییه‌كان هه‌ولَه‌كانمان
به‌رده‌وام ده‌بیَت له پیَناو
به‌شكستكیَشانی سیاسه‌تی دژ
په‌نابه‌ری حكومه‌تی نه‌رویجی"
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كه پۆلیسی
نه‌رویجی جاریكی دیكه هه‌لَمه‌تیَكی
گرتن و ڕاونانی په‌نابه‌رانی
به‌ریَخستوه له‌ژیر به‌هانه‌ی
جۆراجۆردا تا ئیَستا ژماره‌یه‌ك له‌و
په‌نابه‌رانه‌ی وه‌لاَمی نیگه‌تیفیان
وه‌رگرتوه ده‌ستگیركراون.