دوو
هه‌والَی گرنگ له ناوه‌ندی هه‌والَگری فیدراسیۆنه‌وه
70
په‌نابه‌ره دیپۆرتنه‌كراوه‌كه‌ی به‌ریتانیا نامه
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ریَم و حكومه‌تی هه‌ریَم
وپه‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌ریتانیا :گرتوو خانه په‌نابه‌ریه‌كان22-4-2010
په‌نابه‌ران له‌گرتووخانه‌ی ئۆكنتنوبرۆك هاوس و گلاسگۆوه
به ئیمزای36 په‌نابه‌ری كورد له‌و 70 په‌نابه‌ره‌ی
بریاربوو 4-7 دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانی بكریَنه‌وه،
نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی فیدراسیۆن وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنو
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه به‌هه‌ولَی
داواكاریه‌كانیانه‌وه ڕۆیشتن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی
كوردستان . سه‌رئه‌نجام دیپۆرتیان ڕاگیرا.
سه‌لام
عبدولاَ له گرتووخانه‌ی برۆك هاوس به سكرتاریَتی
فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند"ئیَمه لیَره مالَ ویران بووین زوو
زوو نامه ده‌كه‌نه ژووره‌وه‌ی سجنه‌كه‌مان داوامان
لیَده‌كه‌ن ئه‌و نامانه ئیمزا بكه‌ین تا
ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌رینه‌وه"
سه‌لام
ئه‌وه‌شی ووت"به‌گیرفانی به‌تالَ دوای شه‌ش سالَ بۆ كۆیَ
برۆمه‌وه چیكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی نیَراونه‌ته‌وه به‌ڕاستی
بۆ وازمان لیَناهیَنن ژیانیَكی ئارام و ئاسایش به‌سه‌ر
به‌رین ؟بۆ وامان لیَده‌كه‌ن ڕقمان له‌هه‌موو شتیَك
بیَته‌وه"
بیستون
له‌گرتووخانه‌ی گلاسگۆوه ووتی "دوای ئه‌وه‌ی 7-4 له
فرۆكه‌خانه‌ی هیسرۆه‌وه ئیَمه‌یان گیرایه‌وه
وناردنه‌وه‌مان سه‌ری نه‌گرت ژماره‌یه‌كی زۆرمان لیَ
ئازادكراوه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌فیلیان هه‌یه"
له
نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی فیدراسیۆن‌و ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌كراوه كه پشتیوانیان
له‌و په‌نابه‌رانه كردوه به‌فكس ئاڕاسته‌ی سكرتاریتی
فیدراسیۆنكراوه هاتوو"سوپاسی هه‌موو ئه‌و
لایه‌نانه‌ده‌كه‌ن هاوكاریانكردون و داوا له سه‌رۆكی
هه‌ریمی كوردستان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمو سه‌رۆكی
په‌رله‌مانو هه‌موو حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن
،ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان به‌رووی په‌نابه‌رانی به‌زۆر
نیَراوه دابخه‌ن، په‌نابه‌ری به‌زۆر نیَراوه
وه‌رنه‌گرنه‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌نامرۆڤانه‌یه
بكریَت كه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ری كورد له‌گرتووخانه‌كاندا
په‌یره‌وه‌ی لیَده‌كریَت"
هاوپیچی
ئه‌مه نامه‌ی په‌نابه‌ران ببینن .