كۆمه‌ڵێك
په‌نابه‌ر7 نیسان دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
ده‌كرێنه‌وه
به‌ریتانیا :گرتووخانه‌كانی تنزلی هاوس 31-3-2010:
مسته‌فا
محه‌مه‌د نۆێنه‌ری په‌نابه‌ران له گرتووخانه‌ی
تنزلی هاوسه‌وه به سكرتارێتی فێدراسیۆنی
ڕاگه‌یاند"ئێمه ژماره‌مان زپاتر له 21
په‌نابه‌ره له‌م گرتووخانه‌یه‌دا ،تیكتمان
پێدراوه كه-07. 04. 2010 دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی
سلێمانی ده‌كرێنه‌وه"
مسته‌فا ئه‌وه‌شی ووت "كه هه‌موو ئێمه
كه‌سوكارمان ئاگاداركردۆته‌وه كاتژمێر 1ی شه‌و
به‌كاتی سلێمانی له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
ئاماده‌بن تا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببرن به‌رامبه‌ر
به وه‌رگرتنه‌وه‌مان"
مسته‌فا ووتی "ئێمه ده‌مانه‌وێت به هه‌ڕێگایه‌ك
پێمان ده‌كرێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ، به
دڵنیایشه‌وه به ته‌نها نیین"
هه‌روه‌ها مسته‌فا ئه‌وه‌شی ووت
"له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سكرتێری فیدراسیۆن
كه به ڕێگا ته‌له‌فوونی ئه‌نجامی دا له‌گه‌ڵ
هه‌موو مان ،په‌نابه‌ران منیان به‌نۆێنه‌ری خۆیان
له‌م گرتووخانه‌یه‌دا هه‌ڵبژارد"
ئاراس یه‌كێكی دیكه له‌و كۆبوونه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران به سكرتێری فیدراسیۆنی
ووت"ژماره‌یه‌ك له ئێمه هاوڵاتی موسل و كه‌ركوك
و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانیین،تیاماندایه ژن و
منداڵی هه‌یه. داواكارین پشتگیریمان بكه‌ن له‌م
وه‌زعه ناله‌باره‌ی ژیانمان"
ئاراس ووتی"چوار په‌نابه‌رمان پێشتر دیپۆرتی
هه‌ولێر كراوینه‌ته‌وه له‌ڕێگای ئه‌رده‌نه‌وه
به‌ڵام گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه"
مسته‌فا ووتیشی" ئێمه ئه‌و ڕۆژه ئاماده‌ین
دانه‌به‌زین له فرۆكه‌كه‌كه با ئه‌وان چیده‌كه‌ن
بیكه‌ن ، وه‌من به نۆینه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران
ئاماده‌م بۆ دانی هه‌ر زانیاریه‌ك له‌سه‌ر
وه‌زعیتی ئێمه له‌م گرتووخانه‌یه‌دا بۆ
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن"
ژماره‌ی ته‌له‌فونی مسته‌فا له‌گرتووخانه‌ی تنزلی
هاوس: 0447596579192