|
خه‌بات بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران له
ئامانجه‌کانی نزیکده‌بێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یاندنیکی ڕۆژی 4.4.2010 لیژنه‌ی مافی مرۆڤی
په‌رله‌مانی کوردستان که‌ده‌قه‌که‌ی له ((کوردستانی
نوێ ))شدا بلاوکراوه‌ته‌وه، داوایان له
حکومه‌ته‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپا کردووه که
په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق به زۆر دیپۆرت
نه‌کرینه‌وه، وه هه‌روه‌ها داوایان له‌حکومه‌تی
هه‌ریم کردووه که له‌ڕیگه‌ی فه‌رمانگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌و نووسینگه‌کانی حکومه‌تی
هه‌ریم له‌ئه‌وروپا وله‌گه‌ل لایه‌نه
په‌یوه‌نداره‌کانی عیراق و ده‌ره‌وه‌دا هه‌وڵی
وه‌ستاندنی ئه‌و بریارانه بده‌ن. هه‌ر له‌و
ڕاستایه‌شدا رۆژی 5.4.2010 له شاری هه‌وڵیر له‌سه‌ر
داوای لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی کوردستان
له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی به‌ڕیز ئامانج عبدلله ووه‌فدیکی
یاوه‌ری هه‌ردولا کۆبونه‌وه وتیایدا جه‌خت له‌سه‌ر
ڕاوه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێێ دیپۆرت و مه‌سه‌له‌ی
پێداویستیه‌کانی په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراوه تاوتۆێکران
وبریاریشه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی هه‌رله‌م
ماوانه‌دا ببه‌سترێت. ((رۆژنامه‌ی خه‌بات))یش له ڕۆژی
6.4.2010 له گۆشه‌ی هه‌واڵیکی پێشبینکراو
ده‌نووسێت((ڕه‌نگه به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه
به‌بریاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد
بکات)). ته‌واوی میدیاکانی کوردستانیش به رۆژنامه‌و
ڕادیۆ وته‌له‌فزیۆنه‌وه گرنگیان به‌به‌هیزی خه‌باتی
دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران و ئه‌گه‌ری کۆتایهاتنی ئه‌م
کرده‌وه نائینسانیه داوه.
په‌نابه‌ران...خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
لایه‌نه سیاسیه‌کان، ڕیکخراوه مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆسته‌کان
مه‌سه‌له‌ی به‌زۆری دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
کوردستانی عیراق یه‌كیک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی
په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراقه له‌ته‌واوی ئه‌وروپا.
وه وه‌ک ئاگادارن تائیستا نزیکه‌ی 4500 که‌س
دیپۆرتکراونه‌ته‌وه . چه‌ندین که‌سی تریش له
گرتوخانه‌کاندا ڕاگیراون وچاوه‌نواڕی هه‌مان
کاره‌ساتن. ووڵاتانی ئه‌ڵمانیا، سوید، هۆڵه‌ند،
دانمارک، سویسرا له‌ته‌واوی ئه‌و فایلانه
ده‌کۆڵنه‌وه که مه‌رجه شه‌خسیه‌کانی په‌نابه‌ریتیان
تیدا نیه‌و ئه‌گه‌ری دیپۆرتکردنه‌وه‌یان بۆ کوردستانی
عیراق و عیراق هه‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته ناقانوونی یه ،
وه نائینسانیه‌و زاڵمانه‌یه.
له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، په‌نابه‌ران له‌دژی ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا به‌به‌رده‌وامی
مارشی ڕێپێوانی هه‌فته‌یی، مانگرتنی دوو مانگی و
داگیرکردنی که‌نیسه‌و سه‌دان خۆپیشاندانی گه‌وره له
پایته‌ختی ووڵاتانی ئه‌وروپایی و له‌جنیف و و
پیک‌هینانی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌په‌نابه‌ران
وخۆبه‌ستنه‌وه به‌چه‌مه‌نتۆ بۆ به‌رگری له دیپۆرت
وتیکدانی هێلی فڕینه‌کانی فرۆکه‌کانی دیپۆرتکردنه‌وه
و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌زاران ئیمزا و دانیشتن له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی وه‌زاراتی نێوخۆیی و کۆچی ووڵاتانی
ئه‌وروپایی وکۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ری و په‌رله‌مانی
کوردستان...گرتۆته به‌ر. ئه‌م که‌مپینه له رۆژانی
سه‌رکه‌وتن نزیکده‌بیته‌وه. بۆیه پیویسته
ئه‌مڕۆژانه هه‌موو تواناییه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ.
له‌خۆپیشاندانه‌وه تا سمینار، له نامه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانه‌وه تا ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی
سه‌ربه‌خۆ. ئه‌م هه‌نگاوه پێویسته داخستنی فایلی
دیپۆرتکردنه‌وه به‌ئاکام بگه‌یه‌نیت. بۆیه له
هه‌مومان ده‌خوازێت که خه‌مسارد نه‌بین و هه‌موو
پێكه‌وه ئه‌م خه‌باته گه‌شه پێبده‌ین.
په‌نابه‌ران ده‌توانن ئه‌و سیاسه‌ته
هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه. حزبه سیاسیه‌کان وکۆڕو کۆمه‌له
ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌کان ده‌توانن پشتیوانی ئه‌م
خه‌باته ڕه‌وایه‌ی په‌نابه‌ران بکه‌ن. حکومه‌تی
هه‌رێم ده‌توانێت و پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
سیاسه‌ته نائینسانیه هه‌ڵوێستی ڕوون وئاشکرا
ده‌رببڕێت و په‌نابه‌رانی به‌زۆر دیپۆرتکراوه
له‌فرۆکه‌خانه‌کان وه‌رنه‌گرنه‌وه. یه‌ک په‌نابه‌ریش
به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم
ناتوانرێت دیپۆرتبکرێته‌وه ئیدی پیویسته هاوکاری
وولاتانی ئه‌وروپایی بوه‌ستێنرێت و ڕیککه‌وتننامه‌و
په‌یماننامه‌کان یه‌کلایه‌نه هه‌ڵبوه‌شینه‌وه.
ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر
ماف نیه بۆ ئینسان
جه‌مال کۆشش
له‌ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی
7.4.2010
|