|
تێکستی ئه‌و پرۆتۆکۆله بده‌نه
میدیاکان که سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌فدی یاوه‌ری له‌گه‌ل
په‌رله‌مانتارو کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی په‌نابه‌ران موناقه‌شه‌یان کردووه
سه‌ردانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
کوردستان به‌ڕیز که‌مال که‌رکوکی ووه‌فده یاوه‌ره‌که‌ی
بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، پیویسته کێشه‌ی په‌نابه‌ران
یه‌کلایی بکاته‌وه و ئه‌م ده‌ست وئه‌و ده‌ستی پێنه‌کرێت.
چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دژی په‌نابه‌ران، نزیکده‌بیته‌وه
له هۆلۆکۆست و زوڵمی هتله‌رو ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا
به‌رامبه‌ر به‌یه‌هودییه‌کان. کوشتن و سه‌رنگومکردن،
په‌ستان له زیندانه‌کان و بێگاری له زیندانه‌کان، بێمافی
و سه‌ندنه‌وه‌ی سۆسیال و بیمه‌ی ته‌ندروستی، ڕاگرتن له
هایمه‌کانی فریاگوزارییه‌کان، تا ڕاده‌ی بوونی زیاتر له
یه‌ک ملیۆن خه‌ڵکی بێناسنامه‌و هه‌میشه گوزه‌راندن له‌نیو
ترس وبیم، مناڵانیک بی ناسنامه له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا
له دایک ده‌بن. ئه‌مانه هێشتا گۆشه‌یه‌کن له‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که له‌سه‌رخاکی ئه‌وروپادا ده‌ژین.
دیپۆرتکردنه‌وه ، ده‌مبه‌ستن و قاچ
به‌ستن، گه‌ڕاندنه‌وه به فرۆکه‌ی سه‌ربازی و مامه‌له‌ی
تاوانبار له‌گه‌ل داواکارانی مافی په‌نابه‌ری گۆشه‌یه‌کی
یه‌کجار تاریکتری پرۆسه‌که‌یه.
پیکهینانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه لایه‌کی
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپان، وه هێنده‌ی په‌یوه‌ندی
به په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراقه‌وه هه‌یه، لایه‌که‌ی
تری ڕاسته‌وخۆ، حکومه‌تی هه‌ریمه که ئیستا بۆ
ماوه‌ی چه‌ند رۆژ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌فدیکی یاوه‌ری
به سه‌ردانیکی فه‌رمی بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌تی
به‌ریتانیان داوه‌تکراون.
په‌رله‌مانی کوردستان پیویسته
بڕیار بدات که هیچ ڕێکه‌وتننامه‌و هاوکارییکردنیک له
نیوان حکومه‌تی به‌ریتانیا و حکومه‌تی هه‌ریم شه‌رعیه‌تی
نیه‌و پیویسته هه‌ڵبوه‌شیته‌وه. په‌رله‌مان ئه‌و
ده‌سه‌لاته‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت.
په‌رله‌مانی کورستان پیویسته ده‌قی
ئه‌و پرۆتۆکۆله‌ی که موناقه‌شه‌ی کردووه له‌گه‌ل
لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت وپه‌رله‌مانی
به‌ریتانیا له‌مه‌ڕ کێشه‌ی په‌نابه‌ران بڵاوبکاته‌وه.
حکومه‌تی به‌ریتانیا قه‌ره‌بووی ئه‌و
که‌سانه بکاته‌وه که‌به‌هۆی سیاسه‌تی دیپۆرته‌وه تووشی
زیانی گیانی ومالی بوونه.
سات وسه‌ودا قه‌بووڵ ناکه‌ین و مافی
ئینسانی مان ده‌وێت.
ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر
ماف نیه بۆ ئینسان
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی
17.03.2010
|