|
چالاکی وهه‌لسوڕانه‌کانی فیدراسیۆن له‌که‌نه‌دا
- له رۆژی 16/1/2010 فدراسیۆن به‌شداری له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی
رێکخراوه‌کانی په‌ناهه‌ندان کرد له شاری تۆرۆنتۆ که
ئامانجی باس کردن بوو له سه‌ر وه‌زعی په‌ناهه‌نده چ
ئه‌وانه‌ی که له‌ناو که‌نه‌دا خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن وه
یان ئه‌وانه‌ی له‌رێگه‌ی حکومه‌ته‌وه ده‌گه‌نه ناو
که‌نه‌دا به تایبه‌ت خزمه‌ته‌کانی وه‌ك خه‌سته‌خانه‌و
نه‌خۆشیی یه به‌رده‌وامه‌کان هه‌روه‌ها ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی بۆ ماوه یه‌کی زۆره خێزان و منالیان به
جێ هێشتوه وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساله له که‌نه‌دا
چاوه‌رێی وه‌لامی که‌یسه‌کانیانن وه هه‌ره‌ها چه‌ندین
که‌یسی شه خسی که هه‌ر رێکخراوه بۆی هه‌بوو بیخاته ناو
ئه‌جندای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه بۆیه فدراسیۆن به فرسه‌تی
زانی چه‌ندین که‌یسی له به‌ر ده‌ست دابوو بۆ
کۆبونه‌وه‌که تاکوو به هه‌موو لایه‌ک قه‌راری له‌سه‌ر
بده‌ن که یه‌كێک له‌م که یسانه ماڵیکی په‌نابه‌ر له
وولاتی تورکیا بوو که له حه‌وت سه‌رخێزان پێک هاتوون
بۆ ماوه‌ی ده ساله چاوه‌ری وه‌لام ده‌که‌ن که تاکوو
ئێستا هیچ خه‌به‌ریان نیه وه خۆشیان چه‌ندین جار
په‌یوه‌ندیان به فدراسیۆنه‌وه کردوه بۆ یارمه‌تیدانیان
به‌لام هه موو هه‌وله‌کانی فدراسیۆن له‌گه‌ل یوئێن و
سه‌فاره‌تی که‌نه‌دا بێ ئه‌نجام بووه بۆیه فیدراسیۆن
داوی لێکردن به هه‌موان نامه‌یه‌ک بنێرن بۆ یوئێن و
سه‌فاره‌ت تاکوو یارمه‌تی ئه‌و خێزانه بده‌ن بۆ
رزگاربوونیان له وولاتی دووه‌م. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
که‌یسه‌کانی تریش کۆمه‌لێک رێنمایی باشیان خسته به‌رده‌م
فیدراسیۆن.
له برگه‌یه‌کی تری به‌رنامه‌که‌دا باسی ئه‌و په‌نابه‌ره
عێراقیانه کرا که رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌گه‌نه ناو
که‌نه‌دا به تایبه‌ت له سالی 2009 وه که پێوستیه‌کی
زۆریان به یارمه‌تی هه‌یه به تایبه‌ت یارمه‌تی
مه‌عنه‌وی و نه‌فسی که ئه‌مه‌ش ته‌نها به کۆمنتیه
عێراقیه‌کان ده‌کرێت که هه‌موو لایه‌کیش رویان له
فدراسیۆن بوو بۆ ئه‌م کاره چونکه ته‌نها فیدراسیۆن
ده‌ناسن که ئه‌م کارانه بکات بۆیه فیدراسیۆنیان له
به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سئولیه‌ته دانا که له‌گه‌ل
کۆمنتیه‌کانی تر هه‌ماهه‌نگ بکه‌ن و بچن بۆ سه‌ردانیان له
ئوتێل و شلته‌ره‌کان بۆیه فیدراسیۆنیش ئاماده‌یی
به‌رنامه کاری بۆ ئه‌م کاره دانا.
له دوا به‌شی کۆبونه‌وه‌که دا هه‌موان کۆک بوین یارمه‌تی
په‌نابه‌رانی هایتی بده‌ین هه‌ر له رێگه‌ی کۆمه‌ک
کردنه‌وه وه چه‌ند رێکخراوێکیش ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا
بۆ سپانسۆر کردنی منالانی بێسه‌رپه‌رشتی هایتی وه له
کۆتای ئه‌م به‌شه‌دا له نامه‌یه‌کدا به ئیمزای هه‌موو
رێکخراوه‌کان داوا له حکومه‌تی که‌نه‌دا کرا که پرۆسه‌ی
سپانسۆری عائلی و په‌نابه‌رانی هایتی خێرا بکات.
- له رۆژی 30/1/2010 فیدراسیۆن به‌شداری له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی کۆمنتیه عێراقیه‌کان کرد که فیدراسیۆن
راگه‌یه‌ندراوی رێکخراوه په‌ناهه‌نده که‌نه‌دیه‌کانی بۆ
باس کردن له‌سه‌ر سه‌ردانی کۆمنتیه عێراقیه‌کان بۆ لای
ئه و په‌ناهه‌نده عێراقیانه‌ی که تازه ده‌گه‌نه
که‌ندا بۆ یارمه‌تیان له روی مه‌عنه‌ویه‌وه و خزمه‌ت
گوزاریه‌وه وه هه‌ر له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا فیدراسیۆن
لیژنه‌یه‌کی له کۆمنتیانه پێک هێنا بۆ ئه‌و کاره.
- فدراسیۆن رۆژانه وه‌لامی چه‌ندین ته‌له‌فۆن و ئیمێل
ده‌داته‌وه به تایبه‌ت ماوه‌یه‌که عێراقیه‌کی زۆر
ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریکاو له‌وێوه ده‌یانه‌وێت خۆیان ته‌سلیم
به که‌نه‌دا بکه‌ن بۆ مافی په‌نابه‌ری که ئه‌مه‌ش
پێوستان به رێنمایی قانوونی هه‌یه که فیدراسیۆن ئه‌م
خزمه‌ت گوزاریه‌یان بۆ ده‌کات.
- فیدراسیۆن له‌م ماوه‌یدا هه‌والی قبوولی چه‌ند که‌یسی
پێگه‌یشتوه که سپانسۆری بۆ په‌نابه‌ران کردوه
له‌ولاتانی تورکیا و سوریا .
- هه‌ره‌ها فدراسیۆن وه‌ك پێشتر رایگه‌یاندبوو له سایتی
فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری که ئاماده‌یی هه‌یه بۆ سپانسۆری
په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی بۆ وولاتی که‌نه‌دا له وولاتانی
سوریا و ئه‌رده‌ن له درێژه‌ی ئه‌م کارانه‌ی له مانگی
یه‌کی ئه‌م سالدا چوار که‌یسی تری له‌که‌ندا قبوول بوون و
ره‌وانه‌ی سه‌فاره‌تی که‌نه‌دای کردن له سوریا بۆ
مقابه‌له‌کردن.
- فدراسیۆن بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له هه‌ولی هێنانه‌وه‌ی
په‌نابه‌رێک دابوو که حکومه‌تی که‌نه‌دا دیپۆرتی وولاتی
ئه‌مه‌ریکای کردبوو به‌لام به هه‌وڵ و کۆششی فیدراسیۆن
له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی دار توانرا ئه‌و
په‌نابه‌ره بگه‌رێنینه‌وه بۆ که‌نه‌دا.
- نامه‌ی فدراسیۆن بۆ پشتیوانی له که‌مپینی رێکخراوێکی
که‌نه‌دی که ناوی (هیچ که‌س ناقانونی نیه) بۆ راگرتنی
دیپۆرت کردنه‌وه‌ی 54 په‌نابه‌ری تامیل که له رێگه‌ی
ده‌ریاوه خۆیان گه‌یاند بووه که‌ناره‌کانی شاری
ڤانکوه‌ری که‌نه‌دا که دواتر ئه‌م که‌مپینه سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست هینا ، په‌نابه‌ران دیپۆرت نه‌کرانه‌وه.
جه‌لال سه‌عید
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له
که‌نه‌دا
iraqifederationcanada@yahoo.ca
Tel
(oo15198411816)
Fax
(0015198271047)
1057
McNicoll Avenue
Toronto
,ON
M1W 3W6
|