له كاتیَكدا خروشانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی عیَراق و
كوردستان ریَگایه‌كی بیَگه‌رانه‌وه‌ی گرتۆته پیَش
له پیَناو هیَنانه‌دی ئاڵوگۆریَكی ریشه‌یی له
ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی عیراق‌و كوردستان‌و بۆ
ئازادی ویه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی، له‌ولاشه‌وه
بیَشه‌رمانه حكومه‌ته ئیتیلافیه‌كەی به‌ریتانیا
كه‌وتوە‌ته گرتن‌و راونان و زیندانیكردن و
دیپۆرتی په‌نابه‌ران. وا بریاره زیاتر له 25
په‌نابه‌ری كورد‌و عیَراقی 9ی ئه‌م مانگ دیپۆرتی
به‌غدا بكه‌نه‌وه.
حكومه‌تی د‌یڤید كامیران‌و په‌رله‌مانتاره‌كانیان
سه‌رباری ئه‌وه‌ی گوێی خۆیان بەرامبەر بەو
ناره‌زایتیه‌ی خەواندوە کە دژبە ده‌سكه‌لاكانی
خۆیان له‌عیَراق‌و كوردستان بەرپابوە، میدیا به
نرخی رۆژ ناخۆره‌كانیانشیان ئاماده نین ئه‌رك
بكیَشن‌و روداوە واقعیه‌كانی سه‌ر شانۆی سیاسی
عیراق‌و كوردستان بگویزنه‌وه كه چۆن
دەسەڵاتدارە دیموكراسیه‌كانیان له عیَراق‌و
كوردستان لووله‌ی چه‌كه‌كانیان كردۆته سنگی
خه‌ڵكی نارازی و به‌ته‌قه‌و كوشتن‌و
راونان‌وهه‌ره‌شه‌و زیندانیكردن وه‌لاَم به
داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی عیَراق‌و كوردستان
ئه‌ده‌نه‌وه.
حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی وهه‌ریَمی كوردستان كه
ته‌واوی سه‌روه‌ت‌و سامانی كۆمه‌ڵگایان به تالاَن
بردوه‌و رۆژی حسابیان نزیك بۆته‌وه، ئه‌وه‌یان
له‌بیرخۆیان بردۆته‌وه كه ناره‌زایه‌تی
په‌نارانیش ده‌ریایه‌كه له تو‌ره‌یی و داخ له
دڵن له هه‌ڵسوكه‌تیَ كه چه‌ندین ساڵه
نۆینه‌رانی ئه‌و حكومه‌ته له‌ده‌ره‌وه بەرامبەر
بە كه‌یسی په‌نابه‌ران لەخۆیان نیشانداوە.
به‌خاتری قازانج وبازرگانی و مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاته‌كه‌یان په‌نابه‌رانیان وه‌ك كارتیَكی
سیاسی له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپا به‌كاربردوه.
کەسانێك کە به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌م
تاوانكارانه‌وه ژیانی ئاوارەیی‌و ده‌ربه‌ده‌ریان
به‌سه‌ردا داسه‌پاوه.
ئازیزان!
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له پیَشیانه‌وه
به‌ریتانیا به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابووری
وسه‌ربازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی
عیَراق‌و كوردستاندا، ده‌یان كۆمپانیا‌و ده‌زگای
تایبه‌تیان خستۆته ئیختیاری مانه‌وه‌ی ئه‌و
هەلڵومه‌رجه‌ی له عیَراق‌و كوردستاندایه
وگه‌رەكیانه لیَیان تیَك نه‌چیَت، به‌لاَم
مه‌خابن ئه‌وه ئه‌وان نین مه‌ساری هاوكیشه‌كه
ده‌گۆرن ، به‌ڵكو ئه‌وه جه‌ماوه‌ره كۆتایی
سیناریوكه دیاری ده‌كات. بۆیه زۆر گرنگه
په‌نابه‌ران هۆشیارانه به‌و دۆخه‌ی به‌رۆكی
گرتوون مامه‌ڵه بكه‌ن. قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
په‌نابه‌ران گریدراوه‌ته‌وه به سەرکەوتنی
خواست‌و داواكاریه ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق‌و
كوردستانه‌وه.
هه‌ر بۆیه فیدراسیۆن ریَگه‌ی پشتیوانی و هاوكاری
له خۆپیشاندانه‌كان گرتۆته پیَش. بانگه‌وازی
په‌نابه‌ران‌و ئازادخوازان‌و ئینسان دۆستان ده‌كات
له پیَناو پته‌وكردنی ئه‌و سه‌نگه‌ره و گەیشتن
بە ئاینده‌یه‌كی شاد‌و ئینسانی بۆ خه‌ڵكی عیراق‌و
كوردستان لەدەوری فیدراسیۆن کۆببنەوە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
سه‌رباری به توندی ئیدانه‌كردنی سیاسی دیپۆرتی
په‌نابه‌ران، داوای ده‌ستبه‌جیَ راگرتنی سیاسه‌تی
دیپۆرت و هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ئه‌و
ریَكه‌وتننامانه ده‌كات كه له‌سه‌رده‌ستی
حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی و حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
له‌گه‌ڵ حكومه‌ته راسته‌كانی ئه‌وروپا به ژیان‌و
چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه گیراوه‌ته پیَش .
دڵنیاشین بۆ جیَ به‌جیَكردنی ئه‌و خواستانه له
هه‌وڵ و خه‌بات‌و تیَكوشانماندا ته‌نها نیین،
به‌ڵكو به‌ده‌یان ئه‌حزاب‌و ریَكخراوی ئینسانی‌و
په‌نابه‌ری‌و یه‌كیتی كریكاری هاوکارو
پشتیوانمانن.
نا بۆ سیاسه‌تی دیپۆرت
به‌ڵیَ بۆ مافی هاولاتیی یه‌كسان
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
6-3-2011