|
ده‌رخستنی فرتوفێڵ و راگه‌یاندنه ساخته‌کانی
حکومه‌تی کوردستان به به‌ڵگه، ده‌رباره‌ی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
خوێنه‌رانی به‌رێز..
که‌سانی به‌رگریکه‌ر له په‌نابه‌ران و
مافه‌کانیان..
به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌که‌م:
ئه‌م به‌ڵگه‌یه له (٣\٣\٢٠١٠) له لایه‌ن
(کۆمسیۆنی سنووره‌کانی به‌ریتانیا) له
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌رچووه.
ئەم بەڵگەیە وەک بلیت وایە کە پەنابەران بە
چەند هەفتە پێش ناردنەوەیان پێیاندهدرێ،
هه‌روا به ده‌میش پێیانده‌گوترێ کە: (دیپۆرتی
هەریمی کوردستان و هەولێر ده‌کرێنه‌وه و
حکومەتی هه‌رێمیش رازی بووە بەناردنەوەتان).
دیاره ئه‌مجۆره بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وته
به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران له زۆربه‌ی
وڵاته‌کانی ئه‌وروپا هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه
و په‌یتا په‌یتا په‌نابه‌ران به‌زۆر
ده‌نێردرێنه‌وه و حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م
ساڵحیش نوقه‌ی لێوه نایێ.
بۆیه ئێستا ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی ته‌واوی
په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌تییش ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یه که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌و
دواییانه‌دا ده‌نگیان به ده‌سه‌ڵاتداران و
بهرههلسستکاره هه‌لپه‌رسته‌کانی کوردستان
داوه.. بچنه ناو چاوی حکومه‌ت و به‌دژی
ئه‌و بێمافییانهیان رابپه‌ڕن و چیدی
چاوه‌ڕوانی له‌و حکومه‌ته بێ به‌ڵێنه‌ی
کوردستان نه‌که‌ن که سه‌ری زمان و بنی
زمانیان مافی مرۆڤ و ئازادیی و ئاسایشه و
ده‌ڵێن: (ئێمه دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانین) که‌چی وه‌ک ده‌یبینن
بێده‌سه‌ڵاتانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ
هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه
وه‌رنه‌گرتووه، تا ئێستا له هیچ لێدوان و
بڕیارێک به ئاشکرایی به هیچ حکومه‌تێکیان
نه‌گوتووه: (ئێمه فڕۆکه‌خانه‌کانی خۆمان
داده‌خه‌ین به‌ڕووی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که
به زۆر ده‌نێردرێنه‌وه) - ئه‌دی حکومه‌تێک
بڕیارێکی ئاوه‌های پێدهرنهکرێ ده‌بێ چ
حکومه‌تێک بێ !!! - ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خا
که هه‌ر خۆیان نایانه‌وێ ئه‌و هه‌ڵوێسته
وه‌ربگرن، دیاره ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که له لایه‌ک وا پێشانی جیهانی
ده‌ره‌وه بده‌ن که له هه‌رێمه
دیموکراسییه ئابڕووچووهکهیان ئارامیی و
ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی هه‌یه و له
لایهکیتریش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک
تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک له په‌نابه‌ران
بیانگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان و وه‌ک
کۆیله خزمه‌تی خۆیانیان پێ بکه‌ن.

به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م:
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه نامه‌ی کۆمه‌ڵێک په‌نابه‌ری
زیندانه‌کانی به‌ریتانیایه و له چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌دا راگیراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر
بنێردرێنه‌وه کوردستان. هه‌روا داوا له
حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌ن که
فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان دابخه‌ن به رووی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران.
له بڕگهیهکیتر ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر
هه‌ڵوێستی حیزبه‌کانی کوردستان ده‌رده‌بڕن و
که پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی راگرتنی
به‌زۆرناردنه‌وه‌یان پێده‌ده‌ن و له‌پاش
هه‌ڵبژاردنیش دیسان له فڕۆکه‌خانه‌کانی
کوردستان ده‌ستده‌که‌نه‌وه به
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که
به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه.
بۆیه داواده‌که‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به فه‌رمیی وه‌ڵامی نامه‌که‌یان بداته‌وه.

په‌نابه‌رانی بێ ماف..
ئێوه هه‌رخۆتان پشتوپه‌نای خۆتانن و
له‌ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه و ده‌نگهه‌ڵبڕن،
(فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی
عێراقی)ش تاکه رێکخراوێکه له هه‌موو جیهان
که به‌وپه‌ڕی توانا و لێبڕاوانه پشتوپه‌نای
ئێوه‌یه و به‌رگریی له هه‌موو مافه
ره‌واکانتان ده‌کا چونکه له ئێوه دروست
بووه و بۆ ئێوه‌یه، ئێوه به هێزی
جه‌ماوه‌ریی خۆتان ده‌توانن هه‌موو
به‌ربه‌ستێک بڕووخێنن و هه‌موو مافه‌کانتان
به ده‌ستی خۆتان وه‌ده‌ستبهێنن و بۆ
یه‌کجاره‌کی له کۆیلایه‌تیی ژێرده‌ستی وڵاتان
و حکومه‌ته دژهگهلییهکهی کوردستان رزگار
ببن و له هه‌موو شوێنێک
وه‌ک مافێکی بێئهملاو ئه‌ولای خۆتان
وه‌ک مرۆڤی ئازاد هه‌ڵسوکه‌وتتان له‌گه‌ڵ بکرێ
و رێزتان لێبگیردرێ.
|