|
ڕاگه‌یاندنی
ژماره 2 /مانگرتن /داگیرکردن
بۆ ڕۆژی دووه‌م 27.06.2010 ، سه‌نته‌ری شاری بیرن، نزیک
په‌رله‌مانی سویسرا چاڵاکوانانی به‌ره‌ی مافی مانه‌وه و
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌نابه‌رانی بێناسنامه پارکی
کلاینه شانسه‌یان داگیرکردووه. ئه‌مڕۆش به‌رنامه‌یه‌کی
پڕ وکۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌درا.
په‌یامه‌کان به‌به‌رده‌وامی ده‌خوێندرانه‌وه. سمینار
له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا، نیشاندانی
فلم له‌سه‌ر زیندانه‌کان، سازکردنی ڕیپۆرتاژ له‌سه
که‌مپینه‌که...

پۆلیس مۆله‌تی مانه‌وه‌ی تا به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م داوه
به داگیرکه‌رانی پارکه‌که، ده‌وڵه‌تی بیرن بڕیاری
داوه دانیشتن سازبکرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان.
رۆژی دووشه‌م بڕیاره به خۆپیشاندان به‌ره‌و به‌رده‌م
وه‌زاره‌تی کۆچ بڕۆن و له‌وێ داواکارییه‌کان بدڕێت به
وه‌زاره‌ت.
له ڕۆژنامه‌ی سه‌راسه‌ری سویسرا سۆنتاگ تسایتونگدا ، له
چه‌ندین که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییدا، ده‌رباره‌ی
ئه‌م چالاکیه ریپۆرتاژ و گوزارش ئاماده‌کراوه.
هه‌فته‌نامه‌ی ڤۆتز که هه‌فتانه ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ
جه‌مال کۆشش ، چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامداوه. شه‌هاب سالم،
ڕیپۆرتاژێکی تیر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م ئاکسیۆنه
ئاماده‌کردووه که‌ده‌توانن له‌سایتی ئه‌لکترۆنی
فیدراسیۆندا ته‌ماشای بکه‌ن.
هه‌وڵده‌ده‌ین به‌به‌رده‌وامی له هه‌واله‌کان ئاگادارتان
بکه‌ینه‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی/سکرتاریه‌تی
سویسرا
|