|
بۆ\
به‌رێز سه‌رۆك كۆماری عێراق
بۆ\به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پاش سلاو..
ئێمه ئه‌مرۆ له‌خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری شاری سلیمانی و له‌نده‌ن
كۆبووینه‌ته‌وه به‌به‌شداری په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان وكه‌سوكاری په‌نابه‌ران ئه‌وانه‌ی
هه‌ره‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها كه‌سوكاری
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌رێگای ژیانی په‌نابه‌ریدا
گیانیان له‌ده‌ستدا تا په‌یامی ناره‌زایه‌تی خۆمان
ئاراسته‌ی ئێوه بكه‌ین له په‌یوه‌ند
به‌مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رامبه‌ر ژیان‌و
چاره‌نووسی هاوڵاتیانی خۆتان گرتووتانه‌ته به‌ر
له هاوكاری و ئاسانكاری به‌سیاسه‌تی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ووه‌ڵام نه‌دانه‌وه
به‌خواست و داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان وكه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی مندالایان
وونبوو یان گیانی له‌ده‌ستداوه وه‌یان به‌هۆی
زه‌ختو فشاری ژیانی په‌نابه‌ریوه ده‌ستیان بردوه
بۆ خۆكوژی.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی به‌رفراوان
له‌سیاسه‌تی گرتن‌و راونان‌و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی له‌لایه‌ن حكومه‌تی
به‌ریتانیا و سوید‌و به‌لجیكاو نه‌رویج وسویسرا..
ده‌ستیپێكردوه تا ئێستا به سه‌دان په‌نابه‌ری
كورد‌و عێراقی یان به شێوازی ئه‌وپه‌ری
ناشارستانیانه دور له هه‌موو پێوانه
نیوده‌وڵه‌تێه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و
مافی په‌نابه‌ران، و دور له بنه‌ما مۆراڵیه‌كان ،
ته‌واوی ماف و یاسا مه‌ده‌نییه‌كان، ووڵاتانی
ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته زه‌خت و زۆر هێنان بۆ
په‌نابه‌رانی عێراقی و به‌زۆر دیپۆرتی به‌غدا و
هه‌ولێرو سلیمانی ده‌كه‌نه‌وه.
ته‌نانه‌ت مناڵ و ژنانی بێچاره‌و هه‌ڕه‌شه‌لێكراو
و پیرو په‌كه‌وته و ته‌نانه‌ت كه‌سانی كه‌م
ئه‌ندامیشی گرتۆته‌وه. كه‌له‌پچه‌و ده‌رزی تخدیرو
و لێدان و سوكایه‌تی وته‌شهیر له‌دژیان په‌یره‌وی
لێكراوه. زۆرجار فرۆكه‌ی سه‌ربازی و بارهه‌ڵگری
داوده‌رمان و پێداویستیه‌كان به‌كارهاتووه وه‌ك
ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران تاوانباری جه‌نگ بن. به‌پێ
چه‌ند ڕاپۆرت و سه‌رچاوه كه به‌ده‌ستی ئێمه
گه‌یشتووه ، چه‌ندین كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه‌ی
نێردراونه‌ته‌وه تیرۆر‌كراون یاخود خۆكوژییان
كردوه یانیش دووچاری تێكچونی باری ده‌روونی بوون
وه یان جارێكی دیكه ئاواره‌وه ده‌ربه‌ده‌ر
بوون. ئه‌مانه‌ش به به‌ڵگه‌وه چه‌ندین جار
به‌مه‌به‌ستی ئاگادارگردنه‌وه به‌شێوه‌ی یاداشت
ناردومانه بۆ بالۆیزخانه‌كانی عیراقی له‌سویدو
دانیمارك‌و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستی
دراوه به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوكوردستانو
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌وه‌ی
ئیستاشه‌وه نه‌ك هیچ وه‌ڵامێكی شیاو به‌م
پرسه‌گرنگه نه‌دراوه‌ته‌وه بگره پشت گۆیخراوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ووتاربیژانی حكومه‌تی عیراق و
هه‌رێم له‌میدیاكانه‌وه به به‌رده‌وامی
ئه‌وه‌یان ووتووه له‌گه‌ل به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران نیین به‌ڵام له باری عه‌مه‌لیه‌وه
فرۆكه‌خانه‌كان خراوه‌ته به‌رده‌ست حكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپا وپه‌نابه‌ری به‌زۆر نیراوه
وه‌رده‌گرنه‌وه وه هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ك
ده‌رناربرن به‌رامبه‌ر به‌و ئیهانه‌تو
سوكایه‌تییه‌ی به‌هاولاتیانتان ده‌كرێت و زیاتر
له‌مانه ئه‌و حكومه‌تانه پیمان ده‌لێن حكومه‌تی
عیراق و هه‌رێم رازیه به وه‌رگرتنه‌وه‌تان
وزیاتر له‌مانه چه‌ند پرۆتۆكۆلێك به‌ژیانو
چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه له‌گه‌ل وڵاتانی
ئه‌وروپا ئیمزاكراوه كه ئه‌مه حاله‌تێكی شازه
له‌دنیادا به‌و شێوه‌یه حكومه‌تێك به هاولاتیانی
خۆی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی بكات یان ئه‌و ئیهانه‌تو
سوكایه‌تی قبوڵ بكات كه به هاوڵاتیانی خۆی
په‌یره‌وی لێده‌كرێت.
ئێمه ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین
به‌رامبه‌ر به و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق‌و
حكومه‌تی هه‌رێم گرتۆتیه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به
په‌نابه‌ران ، هاوكات داواكارین له ئێوه به
خێرایی له‌م كێشه‌یه‌دا به‌رپرسیاریتی خۆتان نیشان
بده‌ن و به‌شداری بكه‌ن له پێناو ڕاگرتنی
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و
راگرتنی ئیهانه‌و سوكایه‌تی به په‌نابه‌رانی
كورد‌و عێراقی.
ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی تواناوه
ئاماده‌ی هاوكارین بۆ باشكردنی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران
له‌ووڵاتی ئه‌وروپا هاوكات داوای جێبه‌جیكردنی
ئه‌م خواست و داوكاریه‌كانه ده‌كه‌ین كه
له‌لایه‌ن په‌نابه‌ران له هانده‌رانو كه‌سوكاریان
و په‌نابه‌ره به‌زۆر نیراوه‌كان
به‌رزكراوه‌ته‌وه :
ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه
له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیمزاكراوه
وه‌به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌م ڕه‌وشه‌ی په‌نابه‌ران له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و
به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ئیدانه‌و سه‌ركۆنه بكه‌ن و به‌ڕه‌سمی به‌حاڵه‌تی
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن
ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی به‌زۆره‌ملی ڕه‌وانه‌ی
كوردستان ده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ن
فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گیرێنه‌وه.
.
زه‌خت بۆ ووڵاته ئه‌وروپایه‌كان له ڕێگای (UN)
بهێنرێت ئه‌م زه‌خت وزۆره له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی
كورد له لایه‌ن ووڵاته ئه‌ورپایه‌كانه‌وه
هه‌ڵگیرێ.
زه‌ختو فشار بهێنرێت بۆ حكومه‌تی عێراقی ته‌واوی
ئه‌و ڕێكه‌تنه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی له‌سه‌ر حسابی
په‌نابه‌ران كراوه هه‌ڵبوه‌شینه‌وه،هیچ
په‌نابه‌رێك له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی
كوردستان كروانه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو بكرینه‌وه
،بیمه یان كاری گونجاویان بۆ دابین بكرێت. وه‌ڵام
به خواسته‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان
بده‌نه‌وه كه به‌شێوه‌ی یاداشت ئاڕاسته‌ی
په‌رله‌مان وسه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه.
داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یین كه منداڵه‌كانیان له‌ڕیگای
په‌نابه‌ریدا تیاچوون.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكاریانه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی
عیراق وكوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
په‌نابه‌رانه له ده‌ره‌وه.
وێرای سڵاوی دووباره
ده‌شتی جه‌مال
سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
25-2-2010
ژماره‌ی موبال(07856032991))
وینه‌ی بۆ بانكی مون سكرتیری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
رێكخراوی عفوی دووه‌لی وهیومه‌نرایت وچ |