|
سه‌رده‌شت
عوسمان سونبولی ئازادیه
بــــا هه‌موان پیَكه‌وه یادی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
بكه‌ینه ڕۆژی به‌رگری له ئازادی سیاسی و بیروارده‌ربرین
و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان

ڕۆژی :سیَ شه‌مه 15-6-2010
شۆیَن:Abrar Foundation ,45crawford place ,London w1h 4lp
نزیكترین ئیستگای قیتاری :Edgware road
كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی و پانیَلیَك به بۆنه‌ی یادی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان
به‌بۆنه‌ی تیپه‌ربوونی (40) ڕۆژ به‌سه‌ر تیرۆركردنی
خۆیَندكارو ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ئیَواره‌ی
15-6-2010 كۆنفرانسیَكی ڕۆژنامه‌گه‌ری و پانیَلَیَك بۆ
چه‌ند كه‌سایه‌تی و نۆینه‌رانی چه‌ند لایه‌نی سیاسی له
له‌نده‌ن ساز ده‌كریَ.
كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی :كاتژمیَر 6 بۆ 6.40 سه‌ر له
ئیَواره:
سه‌ره‌تا هۆزان مه‌حمود هه‌لَسوراوی سیاسی به زمانی
ئینگلیزی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌كه و وورده‌كاریه‌كان
سه‌باره‌ت به تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خاته ڕوو ،
پاشان بۆ تازه‌ترین هه‌والَه‌كانی كه‌یسی لیَكولیَنه‌وه
له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ، به‌ریَزان دكتۆر كه‌مال
میراوده‌لی و ده‌شتی جه‌مال و خه‌لیل كه‌رده به زمانی
كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بۆ كه‌نالَه‌كانی ڕاگه‌یاندن
ده‌دۆیَن.
پانیلیَك به زمانی كوردی :
دواتر پانیَلَه‌كه ده‌ستپیَده‌كات ، كه به‌ریَزان دكتۆر
كه‌مال میراو ده‌لی كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕوناكبیر،ئاسۆ
كه‌مال له راِبه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان
،هۆزان محمود هه‌لَسوراوی سیاسی ،عه‌لی كه‌ریمی نوسه‌ر له
ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه لایه‌نه‌كانی هۆكاری تیرۆری سیاسی و
مه‌سه‌له‌ی ئازادی له كوردستان و به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خه‌نه به‌رباس و
لیَكۆلینه‌وه.
هاتــــــن بۆ هه‌مــــــــوان
کاتێ ده‌ستپێکردنی کۆنفرانسی رۆژنامه‌گه‌ری : 6:00 بۆ 6:40
کاتی ده‌ستپێکردنی پانێڵ: 6:40 بۆ 8:30
چه‌تری ئازادی- له‌نده‌ن /Freedom Umbrella
|