|
رونکردنەوەیەک بۆرای گشتی!! سەبارەت
بەچەواشەکاریەکانی میدیای یەکێتی دژیچەتری ئازادی
دوای ئەوەی رۆژنامەی خەبات کۆمەڵێک چەواشەکاری دژی چەتری
ئازادیبڵاوکردەوە، کە ئێمە لە ١٥ی ئازار دا وەلاممان
دانەوە، میدیای "یەکێتی"شبەدوایدا سەرەی گرت بە چنینی
کۆمەڵێک درۆ و پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە کە هەرلە خۆیان
دەوەشێتەوە، هێرشێکی بۆسەر چەتری ئازادی دەست پێکردوە، بەو
خەیاڵەی کەچەتری ئازادیو هەڵسوڕانەکانی بخاتە
ناوچوارچێوەی کێشمەکێشی خۆی لەگەڵ(بزوتنەوەیگۆڕان)داو بە
پەخشکردنەوەی چەند دەستەواژەیەکی هەستبزوێنی ریاکارانە
متمانەی چەتریئازادی لەناو جالیەی کوردی لە بەریتانیا
لەکەداربکات.
ئێمە بۆ ئاگادارکردنیخەڵکی ئازادیخوازو خرۆشاوی کوردستانو
دڵسۆزانی مافو ئازادیەکانی خەڵک لە دەرەوەیووڵات، ئەم
چەند زانیاریە دەخەینەروو.
یەکەم: راپۆرتەکەیمیدیای یەکێتی چەتری ئازادی بەوە
تۆمەتبار دەکات کە گروپێکی سەربە (گۆڕان)ە و بۆشێواندنی
روی راستی ئازادیو دیموکراسی لە کوردستان دروست بووە.
ئێمە لەوەڵامدادەڵێین: (چەتری ئازادی) گروپێکی
کاری(ئەکشن)ە کە لەدوای تیرۆرکردنی سەردەشتعوسمانەوە
لەلایەن چەند کەسایەتیەکی سیاسیو فکریو رۆشنبیریو
ئەکادیمی جیاوازەوەپێک هاتوە کە سەر بەلایەنی سیاسی جیاواز
یان بێلایەنن. ئەوەی کە لەسەری کۆبونەتەوەئەوەیە کە بەرگری
لە ئازادی و مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن بەرامبەر
بەدەستدرێژیو پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتدارانی کوردستان.
لەوکاتەوە تائێستا چەندینکاری سەربەرزانەی ئەنجامداوە کە
دەسەڵاتدارانی کوردستانی هەراسان کردوەو بەوەیبەشێکی
بەرچاوی رەوەندی کوردی بۆ پشتیوانی لەخواستو داوا
رەواکانی خەڵک لەکوردستان رێکخستوەو خۆپیشاندانی گەورەی
بەرێخستوە،و لەلایەکی تریشەوە لەسەر رایگشتی و رەسمی
بەریتانیا بۆ هەمان مەبەست کاری کردوە.بەم کارەشی ئەو
پیلانەیدەسەڵاتی تێک شکاندوە کە هەوڵدەدات لە بێدەنگیدا
جەماوەری کوردستان سەرکوت بکاتودەسەڵاتی چەوسێنەرانەو
گەندەڵی خۆیانیان بەسەردا بسەپێنن!! لەراستیدا ئێمە
هیچبوختانێکمان بۆئەوان نەکردوە بێجگە لەوەی کە زۆر
راستگۆیانەو بە بەڵگەوە ئەوەیئەوان لە کوردستان دژی خەڵک
دەیکەن بە رای گشتی و رەسمی بەریتانیامان گەیاندوە.لەسەر
ئەوکارەشمان بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی ئەوان بەکردەوە
رێز لە مافوئازادیەکانی خەڵک دەگرن
دوەم: باسیکۆبوونەوەی رۆژی ٩/٣ ی گروپی (ئەی پی پی جی) لە
پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن کەتەرخان بوو بۆ خوێندنەوەی
راپۆرتێک لەسەر کوردستان لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردودا.لەوێدا
باسی ئەوە دەکەن کە ئێمەیان بە ئاژاوەگێڕ لەقەڵەمداوەو
پۆلیسیان بۆبانگکردوین و لەپەرلەمان وەدەرنراوین!
سەبارەت بەو روداوەئێمە لەوەڵامەکەی رۆژنامەی خەباتدا
رونکردنەوەی پێویستمان داوە. بەڵام جێی خۆیەتیلێرەدا
دوبارە ئەوە بخەینەوە روو کە گروپی ناوبراو، ژمارەیەکی
کەمی ئەندامپەرلەمانەکانی بەریتانیا پێکدێننو تەعبیر لە
رای گشتیو رەسمی بەریتانیا ناکەن.بەداخەوە ئەوان لەجیاتی
ئەوەی راپۆرتی راستەقینە لەسەر کوردستان پێشکەش بکەن،
لەروانگەی بەرژەوەندی خاوەن کۆمپانیاکانی بەریتانیاوەو
لەسەر مێزی دەعوەتی بەرپرسانیحکومەتی هەرێم راپۆرتێکی
ناراستیان ئامادەکردبوو کە هەموی پیاهەڵدان بوو بە
گەشەوپێشکەوتنی ئازادیو دیموکراسی لە کوردستان. ئێمە
هەوڵماندا ئەو راستیانەی کەلەدوای ١٧ی شوباتەوە لە
کوردستان دەگوزەرێ بە دۆکیومێنت بخەینە بەردەستیان.چەندین
وێنەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانو بەڵگەی چەند دەزگاو
لایەنی نێودەوڵەتیلەوانە "هیومان رایتس ۆچ" و "ئەمنستی
ئینتەرناسیۆناڵ" کەپاڵپشتی قسەکانی ئێمەیان دەکرد،
پیشاندان، بەڵام ئەوانو نوێنەری حکومەتی هەرێمنەیانویست
راستیەکان ببینن. ئەوەبوو بۆئەوەی ئێمە بەئاژاوەگێر ناوزەد
بکەن بانگیپۆلیسیان کرد، بەڵام کاتێک پۆلیس هاتو بینی کە
ئێمە هیچ کارێکی نایاساییماننەکردوە هیچ کاردانەوەیەکیان
نیشان نەداو بەپێچەوانەوە کەسێکی ئەوانی لەسەر جێگایخۆی
دانیشاندەوە. پاشان ئەوان خۆیان بۆئەوەی زیاتر ریسوا نەبن
کۆبونەوەکەیانتەواوکرد.
دەربارەیکۆبوونەوەکەی چەتری ئازادیش لەگەڵ بەرپرسی ئەو
گروپەی پەرلەمان، ئێمە ئامانجمانگەیاندنی دەنگی خەڵکی
نارزای کوردستانو ئاشکراکردنو ریسواکردنی
تاوانەکانیدەسەڵات بوو دژبەوان،و هاوکات بۆئەوەبوو کە
داوایان لێبکەین کە لەرێگای حکومەتەوەفشار بخەنە سەر
حکومەتی هەرێم و دوو حیزبی فەرمانڕەوا کە دەست لە کوشتارو
سەرکوتیخەڵک هەڵگرنو وەڵام بە خواستو داواکاریەکانی
خەڵکی کوردستان بدەنەوە، بەڵامکاتێک ئەو گروپە
بەرژەوەندیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کوردستان هەبێ و ئامادە
نەبنراستیەکان ببینن، بۆ ئێمەش ئەو کۆبوونەوەیە هیچ
بایەخێکی نەما. ئەمە لەکاتێکدائێمە پەیامی خۆمان لە
کۆبونەوەی ٩/٣دا بە هەموو ئەندامانی گروپەکە گەیاند.
بێجگەلەوە ئێمە چەندین ئەندام پەرلەمانی دیکەمان بینیوە کە
پشتیوانی لە خواستە رەواکانیخەلکی کوردستان دەکەنو
سەرکۆنەی دەسەڵاتیان کرد بۆ بەکارهێنانی توندوتیژیبەرامبەر
بە هاوڵاتیان.
سێیەم: سەبارەت بە کۆنفرانسەکەیمۆزەخانەی(ئیمپریال ۆر) لە
لەندەن کە میدیای یەکێتی دەڵێ سەبارەت بە
بەجینۆسایدناساندنی کەیسی هەڵەبجەو ئەنفال بوو بەبەشداری
نوێنەری حکومەتی هەرێم، مەکتەبیبەریتانیای یەکێتیش بەوە
تاوانبارمان دەکات کە رێگریمان لەوەکردوە کەیسی
هەڵەبجەوئەنفال بەجینۆساید بناسرێو سوکایەتیمان بە خوێنی
شەهیدانی هەڵەبجەو ئەنفال کردوەودەمانخاتە پاڵ بەعسیەکانو
و کۆمەڵێک ناووناتۆرەی ئامادەکراوی ناو
ئەرشیفیتۆمەتبەخشینەوەکانیان دەبەخشنەوە بەسەرماندا!
لەوبارەوە دەڵێین،بەڵی ئێمە چاومان بە بەرپرسانی مۆزەخانەی
ناوبراو کەوت، بەڵام ئەوان پێیانراگەیاندین کە کۆنفرانسەکە
هەڵوەشاوەتەوە. بێگومان ئێمە ئەوەمان بە
بەرپرسانیمۆزەخانەکە راگەیاند کە ئەوانەی بەناوی حکومەتی
هەرێمەوە ویستویانە لێرە کۆنفرانسبکەن، نوێنەری خەڵک نینو
شەرعیەتی سیاسیان نیە ئەو کارە بکەن. ئەوانەبازرگانەکانی
خوێننو ئێستاش رۆژانە ئەو خەڵکە سەرکوت دەکەن و وەڵامی
خۆپیشاندانیهێمنانەی خەڵک بە فیشەک دەدەنەوە.
بۆیە لەوەڵامیمیدیای یەکێتیو درۆهەڵبەستنەکانی مەکتەبی
بەریتانیای یەکێتی دژی چەتری ئازادیئێمە رادەگەیەنین کە
رێگایان نادەین وەکو نوێنەری خەڵکی کوردستان لە هیچ
شوێنێکدەربکەون، بازرگانی بە خوێنی قوربانیەکانی ئەنفالو
هەڵەبجەوە بکەن. پێیانرادەگەیەنین کە ئێوە نوێنەری خەڵکی
کوردستانو قوربانیەکانی ئەنفالو هەڵەبجە نینوماوەی
زیاتر لە مانگێکیشە خەڵکی کوردستانو گەرمیانو هەڵەبجە بە
چەندین شێوەوزمان ئەوەتان پێدەڵێن، بەڵام ئێوە شەرم
ناتانگرێو واز ناهێنن! هەر لەیادیهەڵەبجەدا خەڵک مەراسیمی
ریاکاریو رشتنی فرمێسکی تیمساحی ئێوەیان بەجێهێشت!؟ئەوە
ئێوەن سوکایەتی بە خوێنو هەستو ویژدانی ئەو خەڵکەوە
دەکەن کاتێک لەسەر حسابیئەوان سەروەتو سامان کەڵەکە
دەکەنو لە ئاستی جیهانیشدا خۆتان دەکەن بە خاوەنیئەوانو
لە کوردستانیش نەک کەمترین بەرپرسارێتیان بەرامبەریان
نیشان دەدەن، بەڵکورۆژانە قەتڵوعامیان دەکەن. بۆیە باشترە
دەست هەڵگرن لەو کاسبیە ریسواو رەزیلانەیەیکە دەتانەوێ بە
بزواندنی ئیحساساتی خەڵکو بە هەراجکردنی خوێنی شەهیدان
بازاریسیاسەتی قازانجپەرستانەو کۆمپانیاکانتان گەرم
بکەن. ئەوە ئێمە نین کە پێویستمانبە پاکانەکردن بێت لە
بەعس، بەڵکو ئیوە؛ بازرگانانی خوێنی خەڵکی کوردستانن کە
دەبێپاکانە لە نۆکەرایەتیکردن بۆ بەعسو رژێمی کۆنەپەرستو
شۆڤێنیستەکانی ناوچەکە بکەن!
چەتری ئازادی٢٣/٣/٢٠١١- لەندەن
|