بانگەوازێك لەچەتری ئازادیەوە بۆ سەرجەم ئازادیخوازان‌و
ئەندامانی رەوەندی کوردی لە بەریتانیا
بەشداریخۆپیشاندان‌و رێپێوانی لەندەن بکەن
لەپێناو هەڵگرتنی ئابلۆقه‌ی ئازادی له‌سه‌ر هه‌ولێر!
ئه‌مرۆ پارتی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌کانی هه‌ولێر و
دهۆک به‌مه‌به‌ستیسه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان،
هه‌روه‌هاله پێناو به‌رگرتن به جه‌ماوه‌ری نارازی
هه‌ولێر و دهۆک بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌وناره‌زایه‌تی و
خۆپیشاندانانه‌ی که له ناوچه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
ده‌ستیپێکردوهله پێناو به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه
ره‌واکانیاندا، گه‌مارۆیه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منیتوندی
خستۆته سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و فه‌زایه‌کی پڕ له ترس
وتۆقاندنی به‌سه‌رخه‌ڵکدا سه‌پاندوه. له‌هه‌مان کاتدا
ده‌ستی کردوه به گرتن وئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌کردنو
هێرشکردنه سه‌ر هه‌ر که‌س وگروپ ولایه‌نێک که بیه‌وێت
ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێت.
به‌مه‌به‌ستی شکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌و سیاسه‌ته
سه‌رکوتگه‌رو دژی ئازادییه‌یپارتی‌و سه‌رکۆنه‌کردنی،
چه‌تری ئازادی هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی
خۆپیشاندان‌وریپێوانێکی جه‌ماوه‌ری کە رۆژی ٩/٤/٢٠١١
کاتژمێر ١٢:٣٠ بە کۆبوونەوە له‌به‌رده‌منوسینگه‌ی حکومەتی
هه‌رێم له له‌نده‌ن دەست پێدەکات‌و کاتژمێر ١:٣٠ بە
رێپێوانبەرەو نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە داونین
ستریت بەرێدەکەوین. بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و
رەوەندیکوردی لە له‌نده‌ن و سه‌رجه‌م شاره‌کانی تری
به‌ریتانیا ده‌که‌ین که له پێناو به‌رگریکردنله ئازادی
و ماف و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی نارازی و خۆپیشانده‌ری
ئه‌مرۆیکوردستان به‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتیه‌وه هه‌وڵی جدی
بده‌ن که له‌م چالاکی و ناره‌زایه‌تیه‌دابه‌شداری بکه‌ن.
تێبینی: ئێمە لە راگەیاندنی پێشوماندا ئاگادارمان کردبوون
کەکاتژمێر ٢ لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندان
دەکەین.. بەڵام ئێستا ئەوخۆپیشاندانە گۆڕاوە بۆ
خۆپیشاندان‌و رێپێوان، کاتەکەش بەمجۆرەیە کە
لەمراگەیاندنەدا هاتوە.
ناونیشانی شوێنیخۆپیشاندانه‌که
Winchester house
259-269 Old Marylebone Road
NW1-5RA
چه‌تری ئازادی/ له‌نده‌ن
28/3/2011
chatre_azady@hotmail.com |
|
 |
|