لەناو پەرلەمانی بەریتانیاوە دروشمی بۆدەرەوە بەدەنگی بەرز وترایەوە!
ئاگاداریەك لە "چەتری ئازادی"یەوە لە لەندەن بۆ خەڵکی شۆرشگێری کوردستانو رەوەندی کوردی لە دەرەوە
ئیوارەی ئەمڕۆ ٩/٣/٢٠١١ لەناو پەرلەمانی بەریتانیادا بازرگانەکانی خوێنمان ریسواکردو کایەکەمان لێشێواندن!
ئەمڕۆ بڕیاربوو لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا لەلەندەن گروپێکی ئەندام پەرلەمانی بەریتانی بە ئامادەبونی بەیانی سامی عبدالرحمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیو نوێنەری "حکومەتی هەرێم" لە بەریتانیا، راپۆرتی ٢٠ ساڵ دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی کوردستان پێشکەش بکەن. کۆبونەوەکە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەستی پێکردو بڕیاربوو دوو کاتژمێر بخایەنێ. ئەندام پەرلەمانەکان هەریەکە لەسەرەی خۆیدا ئاماژەیان بەوەکرد کە کوردستان لەماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا لەرووی ئابوریو ئاوەدانیو باشبونی گوزەرانی خەڵكو رەوشی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە! ئەو گروپەی پەرلەمانی بەریتانی گوایە لەسەردانەکەیاندا بۆکوردستان ناوچەی جۆراوجۆرگەڕاونو چاویان بە خەڵکی جیاجیا کەوتوەو رای ئەوانیشیان لەوبارەوە وەرگرتوە!
گروپێکی بەرچاو لە ئازادیخوازانو تێکۆشەرانی رەوەندی کوردی کە لەسەر بانگەوازی چەتری ئازادی ئامادەی کۆبونەوەکە بوون، هەوڵیان دا رووی راستەقینەی دەسەڵاتی دوو حیزبی سەرکوتگەرو میلیشیایی کوردستانو تاوانەکانیان بەرامبەر بە مافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان ئاشکرابکەن. ژمارەیەك لە ههڵسوراوانی
چهتری ئازادی ئاماژەیان بۆ سهركوتی سیاسی و پیشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستانەوە کرد. بەوێنەو بەڵگە کارنامەی دڕندانەی ئەوانیان بەرامبەر خۆپیشاندەران خستەروو کە تائێستا سەدان خۆپیشاندەرو مناڵیان کوشتوەو بریندارکردوە. هەروەها
رهخنهیان لە گروپە پەرلەمانیەکەی بەریتانیا گرت کە راپۆرتی ناراست سەبارەت بە بارودۆخی کوردستانو دەکاتو روخسارێکی چەواشەی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان نیشان دەدەن.
دواتر بۆئەوەی كۆبوونهوهكه زوو
تهواو بكەن سەرەیان دا بە بەیانی سامی عبدالرحمن کە وتەی خۆی پێشکەش بکات، بەڵام ههڵسوراوانی چهتری ئازادی رێگایان نەدا کە درۆو چەواشەکاریەکانی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤو پیشکەوتنی باری ژیاری کوردستان تەواوبکات، بە دروشمی"برۆخی بارزانی ...بۆ
دهرهوه بارزانی" لهنیو چەپڵەریزانی ئامادەبواندا ناچاركران دوبارە ماوه بدهنەوە بە
بهشداربوانی چەتری ئازادی کە قسەکانی خۆیان بکەن، هاوکات پۆلیسیشیان بانگ کرد بۆ ناو کۆبونەوەکەی پەرلەمان. سەرەنجام دوای تەنها یەك کاتژمێر ناچاربوون کۆبونەوەکە تەواو بکەن. هەڵسوروانی چەتری ئازادیو ئازادیخوازانو تێکۆشەرانێکی ناو رەوەندی کوردی کەلەگەڵ چەتری ئازادیدا دروشمەکانیان دەوتەوە هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت.
شایهنی باسه هەندێ سیخوڕی پارتی زهبوونانه كهتبوونه رهسمگرتنو
ههرهشهكردن له ههڵسوراوانی چهتری ئازادی، بهلام
بە هیمەتی شۆڕشگێرانو ئازادیخوازان کایەکەیان لێشێوێنرا!
چەتری ئازادی- لەندەن ٩/٣/٢٠١١